ئەحمەد قەدیرۆڤ

سەرۆکی پێشووی چیچانی ڕووسی لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٤

ئەحمەد‒حاجی عەبدولحەمیدۆڤیچ قەدیرۆڤ (٢٣ی ئابی ١٩٥١ – ١ی ئایاری ٢٠٠٤) سەرۆکی پێشووی چیچان و سەر بە دەوڵەتی ڕووسیا بوو.[١] [٢] ئەو کەسە بوو کە حکوومەتی ڕووسیا ھیوای خواستبوو ئاسایش و سەقامگیری لە کۆماری چیچان لە نێوان موجاھیدانی چیچان و حکوومەتی ڕووسیادا جێگیر بکات.

ئەحمەد قەدیرۆڤ
بە چیچانی: Ӏабдулхьамидан кӀант Кадыров Ахьмад-Хьаьж
لەدایکبوون٢٣ی ئابی ١٩٥١
Karaganda، کازاخستان
مردن٩ی ئایاری ٢٠٠٤(٢٠٠٤-٠٥-٠٩) (٥٢ ساڵ ژیاوە)
گرۆزنی، ڕووسیا
ھۆی مەرگمین
شوێنی ناشتنAkhmat-Yurt
ھاوسەرAymani Kadyrova
منداڵڕەمەزان قەدیرۆڤ
خێزانKadyrov family
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی چیچانی، زمانی ڕووسی، زمانی عەرەبی
پیشەسیاسەتوان، زانای عەقیدە، موفتی
پۆستەکانHead of the Chechen Republic، موفتی
پەروەردەTashkent Islamic Institute، International Islamic Academy of Uzbekistan، Mir-i-Arab madrasah
پلەی ئەکادیمیRussian and Ukrainian PhD in Political Science
قوتابییVyacheslav Kuznetsov
پەیوەستبوونSpiritual Administration of the Muslims of the Chechen Republic
ئایینسوننە، سۆفییایەتی، موسڵمان، ڕێبازی قادری
Religious orderڕێبازی قادری
بەشداربووە لەQ18400026، Q4139537
ناکۆکیجەنگی یەکەمی چیچان، جەنگی دووەمی چیچان

سەرەتا

دەستکاری

ئەحمەد قەدیرۆڤ لە ساڵی ١٩٥١ لە کازاخستان لەدایکبووە، خێزانەکەی لەنێو ئەو خێزانانەدا بوون کە ستالین سەرۆکی پێشووی سۆڤیەت لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا لە چیچان گواسترانەوە. لە ساڵانی ھەشتاکان لە کۆماری سۆڤیەتی ئۆزبەکستان ڕێساکانی ئایینی ئیسلامی خوێندووە، دواتر لە ساڵی ١٩٨٩ سەرۆکایەتی یەکەم پەیمانگای ئایینی ئیسلامی لە باکووری قەفقاز وەرگرت، دواتر لە ساڵی ١٩٩٣ وەک موفتی چیچان دەستنیشان کرا.

ئەحمەد قەدیرۆڤ ئەو پیاوە بوو کە حکوومەتی ڕووسیا ھیوای خواستبوو بناغەکانی سەقامگیری لە چیچان دابنێت، کە بەھۆی ململانێ لەگەڵ موجاھیدەکان وێران بوو.

شەڕ لە دژی ڕووس

دەستکاری

سەرەڕای وەسفکردنی لەلایەن موجاھیدانی چیچان بە ناپاک و بریکاری ڕووس، بەڵام لە سەردەمی پێشووتردا سەرکردەیەکی ئایینی بوو کە داوای جیھادی دەکرد دژی ڕووسیا و فەرماندەیەکی سەربازیی سەرکردەکانی چیچان بوو. بەڵام ھەڵوێستەکەی بەتەواوی گۆڕا بۆ سەرکوتکردنی بنەما و ڕێسای ئیسلامی و چووە باوەشی حکوومەتی ڕووسیا. لە کاتێکدا کە قەدیرۆڤ لە ساڵی ١٩٩٥دا موفتی بوو، شەڕ لە چیچان لە ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ دەستی پێکرد و قەدیرۆڤ ئەرکی کۆکردنەوەی چالاکییە ئایینییەکانی بە ڕۆڵێکی گەوھەری و کاریگەرەوە وەک سەرکردەیەکی کۆمەڵە جوداخوازەکان لە ئەستۆ گرت.

شەڕ لەگەڵ ڕووس

دەستکاری

بەڵام ھەموو ئەو شتانە لە ساڵی ١٩٩٩ بەتەواوی گۆڕانی بە سەرداھات، کاتێک بە ئاشکرا ھەوڵی شەمیل باسایێڤی ڕێبەری سەربازی بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ڕێگەی ھێزی چەکدارییەوە لە کۆماری داغستانی دراوسێی سەرکووت کرد. ھەروەھا داوای لە خەڵکی چیچان کرد لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کۆمار لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٩دا بەرەنگاری ھێزەکانی ڕووسیا نەبنەوە، ھەروەھا ھاوکاری یان ڕۆڵی ھەبوو لە ڕادەستکردنەوەی دووەم گەورەترین شاری چیچان بە ناوی گودێرمێس بە ھێزەکانی ڕووسیا بەبێ تەقاندنی یەک فیشەک. کە شارەکەی لەو وێرانکارییە پاراست کە گرۆزنی ڕووبەڕووی دەبووەوە. ئەسلان مەسخادۆڤ، سەرکردەی جوداخوازەکان بە «دووژمنی ژمارە یەک» ناوی برد و پلەی موفتی چیچانی لێسەندەوە.

ھەر ئەم ڕووداوانە بوون کە قەدیرۆڤیان خستە سەر گۆڕەپانی سیاسی ڕووسیا. چونکە ئەو کەسەیە کە پێویستە بۆ سەرکردایەتیکردنی حکوومەتێکی نوێی لایەنگری کرێملین. دوای دانوستانی قورس، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بڕیاریدا ئەو پلەی پێ بدات. ئەمە تێکەڵەیەک بوو لە کەسایەتی قەدیرۆڤ کە لە ڕابردوودا جوداخواز بوو و پاشان بووە ئیسلامییەکی میانڕەوی دڵسۆزی مۆسکۆ، کە کرێملینیان بڕوا پێھێنا کە ئەو پیاوێکی گونجاوە بۆ فەرمانڕەوایەتی لە گرۆزنی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Chechnya: Kadyrov Uses 'Folk Islam' For Political Gain». إذاعة أوروبا الحرة. December 2007.
  2. ^ «The Peace Process in Chechnya». Chechnya: From Past to Future (1st ed.). London: Anthem Press. 2005. pp. 265–288. ISBN 978-1-84331-164-5.