ئەحمەد کوڕی حاجی شێخ غەنی و نازناوی «فەوزی»یە، خەڵکی سلێمانییە، ژیانی بە مووچەخۆری بردووەتە سەر. لە شێخ مەحموودەوە نزیک بووە. لە ساڵی ١٩٣٩ لە سەنگاوەوە وەکو مووچەخۆرێک بۆ ناحیەی سوورچی گواستراوەتەوە.

لە پاش جەنگی جیھانیی یەکەم فەرمانڕەوایی لە ناوچەی سلێمانی بە شێخ مەحموود سپێردرا. زۆری نەخایاند پەیوەندی شێخ لەگەڵ ئینگلیز تێکچوو. لە شەڕی بازیانی لای بەردەقارەمان شێخ برینداربوو، بە دیلی گیرا، لە بەغدا دادگایی کرا، فەرمانی خنکاندنی بۆ دەرچوو، بەڵام لە سێدارە نەدرا و ڕەوانەی کوێت کرا، لەوێشەوە بۆ ھیندستان. لە دوای ئازادبوونی لە بەندیخانە بەھۆی گەڕانەوەی شێخ بۆ سلێمانی ئەحمەد فەوزی بەم شیعرە پێشوازی لێ کردووە:

شوکور لیللا موژدە بێ وا نووری ئیمان ھاتەوەئەرشەدی ئەولادی حەیدەر شێری یەزدان ھاتەوە
ھەروەکو یووسف لە زیندانی ئەسارەت ھاتەوەشاھی میسرە سەد شوکر وا ڕوو بە کەنعان ھاتەوە
سەف بە سەف زومرەی مەلایک دێن بە ئستیقبالەوەبانگ ئەکەن وا مەزھەری ئیلتافی ڕەحمان ھاتەوە
عەرزی تەبریکات ئەکەن جن و مەلایک یەک بەیەکزەمزەمەی خەیرولقدوومە شاھی دەوران ھاتەوە
شەمشەمە کوێرە لە داخا خۆی لە قوڕ نێ حەقیەتیشەو نەما زوڵمەت بەسەرچوو مەھی ڕەخشان ھاتەوە
خاتەمی حوکمی لە دەس حیلەی شەیاتین دەرنەھاتتا جەنابی ناسەفی موڵکی سلێمانی ھاتەوە
جامی مەی سابێنە گەردوش ساقیا تووبی خوداموددەتێکە دڵ حەزینم جانی جانان ھاتەوە
موتریبی خۆش لەھجە کوا دەنگی ڕەباب و عوود و نەیوەختی وەسڵە قاتیلی عومری ڕەقیبان ھاتەوە
جەژنی کوردستانە قوربان مەوقیعی قوربانییەچۆن بە قوربانی نەبم وا فەخری کوردان ھاتەوە
ئیددیعایی قەومییەت ئەمڕۆ ڕەوایە (فەوزی)!ڕافیعی ئەعلام و ئیستیقلالی کوردان ھاتەوە

سەرچاوەکان دەستکاری

  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی پێنجەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕە ٤٠ تا ٤٢، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٥.