ئەحمەد عەزیزی (لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ - مردووی ٦ی ئازاری ٢٠١٧) شاعیر و نووسەری کورد بوو کە کارەکانی بە دوو زمانی فارسی و کوردیی باشووری بڵاودەکردەوە.[١]

ئەحمەد عەزیزی

ئەحمەد عەزیزی
لەدایکبوون٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨
مەرگ٦ی ئازاری ٢٠١٧ (٥٨ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگگیرانی ڕیخۆڵە
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر، نووسەر
مناڵ(ەکان)ئەبولفەزل

قۆناغی نەخۆشی دەستکاری

ئەو لە ٥ی ئازاری ٢٠٠٨ ھەتا ٦ی ئازاری ٢٠١٧ لەبەر کێشەکانی گورچیلەکانی تووشی بوورانەوە بوو و لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان خەواندرا و ٩ ساڵان تاکوو کاتی مردنی بە ئاستێکی ھۆشیاری خوارتر لە پلەی ئاسایی تێپەڕاند.[٢]

 
عەلی خامنەیی لە کاتی سەردانی ئەحمەد عەزیزی لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان

سەید عەلی خامنەیی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، لە گەشتێک بۆ کرماشان، چوو بۆ سەردانی ئەحمەد عەزیزی لە نەخۆشخانە.[٣]

عەزیزی لە نەخۆشخانەی کرماشان خەواندرا و لەلای پزیشکییەوە گوترا کە حاڵی بەو جۆرە نەگۆڕدراوە بەڵام ھۆشیارییەکەی ھەندێک لە چاو پێشدا باشتر بووە، ئەگەرچی ئێستاش نەیدەتوانی قسان بکات.[٤]

عەزیزی ٣ی ئازاری ٢٠١٧ تووشی گیرانی ڕیخۆڵە بوو . دوو ڕۆژ دوایە چوو نەشتەرگەریی تەنگەتاوی کە لەبەر مەترسی زۆر، یەک ڕۆژ دوای نەشتەرگەری، گیانی لەدەستدا.[٥]

مردن دەستکاری

ئەو لە دوای ٩ ساڵ بوورانەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان و بەپێی گیرانی ڕیخۆڵە، لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دوشەممەی ٦ی ئازاری ٢٠١٧ لە ٥٨ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٦]

خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ٧ی ئازاری ٢٠١٧ لە پەیامێک بەبۆنەی مردنی ئەحمەد عەزیزی سەرەخۆشی کرد.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «احمد عزیزی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١.
  2. ^ وبگاه نشریهٔ بلوط، «نشریهٔ فرهنگی غرب کشور»
  3. ^ "عیادت رهبر انقلاب از احمد عزیزی". farsi.khamenei.ir. Retrieved 20 January 2020.
  4. ^ افزایش میزان هوشیاری احمد عزیزی ۵ دسامبر ۲۰۱۲ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. خبرآنلاین
  5. ^ احمد عزیزی بار دیگر زیر تیغ جراحی/ حال شاعر اهل بیت(ع) وخیم است مهر نیوز
  6. ^ پس از ۹ سال تحمل رنج بیماری «احمد عزیزی» شاعر انقلاب درگذشت ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. فارس نیوز
  7. ^ رهبر انقلاب درگذشت احمد عزیزی را تسلیت گفتند ایسنا

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری