ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا
ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: Elizabeth I of England)، ماوەی ژیان ٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣ - ٢٣ی ئازاری ١٦٠٣، شاژنی وڵاتی ئینگلتەرا لە ماوەی ساڵانی ١٥٥٨ تا ١٦٠٣ بووە. ناوی ئێلیزابێت توودۆر کچی ھێنریی ھەشتەم و ئانێ بولین بووە.
Elizabeth I ئێلیزابێتی یەکەم | |
---|---|
![]() "وێنەی دارنلەی"ـی ئێلیزابێتی یەکەم (١٥٧٥) | |
فەرمانڕەوایی | ١٧ی تشرینی دووەمی ١٥٥٨ – ٢٤ی ئازاری ١٦٠٣ |
تاج لەسەر نان | ١٥ی کانوونی دووەمی ١٥٥٩ |
پێش خۆی | ماری یەکەم و فیلیپی دووەم |
جێگر | جەیمزی یەکەم |
خێزان | خانووی توودۆر |
باوک | ھێنریی ھەشتەم |
دایک | ئانێ بولین |
لەدایکبوون | ٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣ پاڵاس ئۆ پڵەسێنچ، گرینێچ، شانشینی ئینگلتەرا |
مردن | ٢٤ی ئازاری ١٦٠٣ ڕیچمەند پاڵاس، سەری، ئینگلتەرا | (٦٩ ساڵ ژیاوە)
ناشتن | ٢٨ی نیسانی ١٦٠٣ Westminster Abbey |
ئایین | ئەنگلیکیزم |
واژوو | ![]() |
ژیان
دەستکاریئێلیزابێت منداڵی دووھەمی ھێنڕیی ھەشتەم بوو. ھەتا مردن زەماوەندی نەکرد و بە کچێنی ماوە. لە لایەن کڵێسەی کاتۆلیکـەوە بە حەرامزادە ناسرابوو و بۆیە پارلەمانی ئینگلتەرا ئیجازەی ئەوەی پێنەدەدا کە ببێت بە شاژنی ئینگلتەرا. بەڵام لە ١٥٥٨ـدا لە دوای مردنی زڕخوشکەکەی بوو بە شاژنی ئینگلتەرا.
چالاکییە سیاسییەکان
دەستکاریئێلیزابێت یەکێک لە گرنگترین کاراکتەرە سیاسییەکانی مێژووی ئینگلتەرا و ئەورووپاـیە. لە دوای مردنی ماری توودۆر، زڕخوشکی کە کاسۆلیک بوو توانی زۆربەی خەڵکی ئینگلتەرا بکات بە پرۆتێستانت، قەرزەکانی باوکی بداتەوە و ئینگلتەرا بکات بە یەکێک لە دەسەڵاتە سیاسیـیە گرنگەکانی ئەورووپا. ئەو لە شەڕێکدا فیلیپی دووەم، پاشای ئیسپانیای شکست دا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 1-48, World Library, Inc. , USA
- ویکیپیدیای ئینگلیزی؛ Elizabeth I of England