ئێرلەندییەکە (فیلمی ٢٠١٩)

(لە ئێرلەندیەکە (فیلم ٢٠١٩)ەوە ڕەوانە کراوە)

ئێرلەندییەکە فیلمێکی ئەمریکی تاوانکاری ساڵی ٢٠١٩یە لە بەرھەمھێنان و نووسینی ماڕتن سکۆڕسێزی و نووسینی ستیڤین زالیلیەن، کە چیرۆکەکەی وەرگرتووە لە یاداشتنامەی «بیستوومە تۆ خانوو ڕەنگ دەکەیت» لە نووسینی چارڵز بڕاندت.[٣] فیلمەکە لە نواندنی ڕۆبێرت دێ نیرۆ، فڕانک شیڕن، ئال پاچینۆ، جیمی ھۆفا، جۆ پێشی و ڕەسڵ بوفالینۆیە.[٤] چیرۆکی فیلمەکە باسی ژیانی فڕانک دەکات کەوا چیڕۆکی ئەو کوشتنانە دەگێڕێتەوە کە لەپێناوی خێزانی تاوانی بوفالینۆ ئەنجامیداوە. ئەم فیلمە دەبێتە نۆیەمین کاری ھاوبەشی دی نیرۆ و سۆڕکێزی و یەکەمین فیلمیان لەوەتەی فیلمی گازینۆ لە ساڵی ١٩٩٥، ھەروەھا دەبێتە چوارەم فیلم کە دی نیرۆ و پەچینۆ بەیەک شاد دەکاتەوە دوای ھەریەک لە (The Godfather Part II, Heat, and Righteous Kill) و ھەروەھا پێنجەمین فیلمی دی نیرۆ و پێشی دەبیێت دوای (Raging Bull, Once Upon a Time in America, ھاوڕێ چاکەکان, و Casino)، جگە لەمانەش یەکەمین کاری پەچینۆیە لەگەڵ دەرھێنەر ماڕتن سکۆڕسێزی.[٥]

The Irishman
دەرھێنەرماڕتن سکۆڕسێزی
بەرھەمھێنەر
شانۆنامەستیڤ زالیلیان
لەسەر بنەمایبیستوومە تۆ خانوو بۆیە دەکەیتەوە 
لە لایەن چارڵز بڕاندت
ئەکتەران
وێنەگری سینەماییڕۆدریگۆ پریێتۆ
مۆنتاژسێلما شونمەیکەر
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەنێتفلیکس
دەرچوون
ماوەی فیلم٢٠٩ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$١٥٩ ملیۆن[٢]

لە ئەیلوولی ٢٠١٤دا، ئێرلەندییەکە وەک فیلمی داھاتووی سکۆڕسێزی ڕاگەیەنرا دوای ئەوەی لە فیلمی Silence (٢٠١٦) تەواو بوو. دی نیرۆ و پەچینۆ لە مانگی داھاتوودا خرانە کاستی فیلمەکە، بەڵام پێشی نزیکەی ٢٣ جار لەلایەن سکۆرسێزییەوە داوای لێکرا تاکو ڕازیبوو بە گەڕانەوە بۆ نواندن و بەشداریکردنی لەم فیلمە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا دەستپێکرد لە نیویۆڕک ستی و لە ئایاری ٢٠١٨دا بەکۆتا ھات.

ئێرلەندییەکە یەکەمین پەخشی لە ٥٧ەمین فیستیڤاڵی فیلمی نیویۆڕکدا بوو لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا و بەشێوەیەکی سنووردار لە سینەماکان پەخشدەکرێت لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، دواتر دەکەوێتە سەر تۆری نێتفلیکس لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا. فیلمەکە پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا کەوا ستایشی سیناریۆ، تەکنەلۆجیای گەنج کردنەوە، دەرھێنان، سیناریۆ و نواندنی ئەکتەران دی نیرۆ، پەچینۆ و پێشیان کرد.

چیرۆکی فیلمەکە باسی ژیانی فڕانک دەکات کەوا چیڕۆکی ئەو کوشتنانە دەگێڕێتەوە کە لەپێناوی خێزانی تاوانی بوفالینۆ ئەنجامیداوە.

  • ڕۆبێرت دی نیرۆ لەڕۆڵی فڕانک شیڕن «ئێرلەندییەکە»
  • ئال پەچینۆ لەڕۆڵی جیمی ھۆفا
  • جۆ پێشی لەڕۆڵی ڕەسڵ بوفالینۆ
  • بۆبی کاناڤالێ لەڕۆڵی فێلیکس دیتولیۆ
  • ھاڕڤی کایتێل لەڕۆڵی ئانجێلۆ بڕونۆ
  • ستێفن گڕاھام لەڕۆڵی ئانتنی پڕۆڤێنزانۆ
  • کاترین ناردوچی لەڕۆڵی کاری بوفالینۆ
  • دۆمنیک لۆمباردۆزی لەڕۆڵی ئانتنی سالێرنۆ
  • ئانا پاکوین لەڕۆڵی پێگی شیڕن
  • سبەستیان مانیسکالۆ لەڕۆڵی جۆ گالۆی شێت
  • ڕەی ڕۆمانۆ لەڕۆڵی بیڵ بوفالینۆ
  • جێرێمی لوک لەڕۆڵی تۆماس ئاندرێتا
  • جێسی پلێمنس لەڕۆڵێ چەکی ئۆبڕاین
  • ستێفن کورتزوبا لەڕۆڵی ئایرن شیڕن
  • ئەلێکسا پالادینۆ لەڕۆڵی ماری شیڕن
  • جاک ھەستن لەڕۆڵی ڕۆبێرت کەنەدی
  • دەرھێنەری کورد بەھمەن قوبادی لە دیمەنێکی بجووکدا لەپاڵ ئەکتەر ئال پەچینۆدا وەک چێشتلێنەرێک دەردەکەوێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Sneider، Jeff (٢٨ی ئابی ٢٠١٩). «'The Irishman' Will Be 3.5 Hours Long Because Martin Scorsese Said So». Collider (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. ^ «The Irishman (2019) - Financial Information». The Numbers. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ https://www.nytimes.com/2019/11/27/movies/the-irishman-true-story.html
  4. ^ «The Irishman (Movie) Cast - All Actors and Actresses». Television Stats (بە ئینگلیزی). ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ «The true story behind The Irishman». The Irish Times (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری