جەیمس ڕیدڵ ھۆفا (لەدایکبووی ١٤ی شوباتی ١٩١٣؛ ونبووە لە ٣٠ی تەمووزی ١٩٧٥؛ بە فەرمی بە مردوو دیارکرا لە ٣٠ی تەمووزی ١٩٨٢) سەرۆکی پێشووی سەندیکای کرێکارانی ئەمریکا بوو. لە کۆتاییەکانی تەمووزی ١٩٧٥، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بێ سەروشوێن بووە.

جیمی ھۆفا

ھۆفا لەساڵانی شەشتەکان
لەدایکبوون
جەیمس ڕیدڵ ھۆفا

(١٩١٣-0٢-١٤) ١٤ی شوباتی ١٩١٣
ئیندیانا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ونبوون٣٠ی تەممووزی ١٩٧٥ (تەمەن ٦٢)
ئۆکلاند کاونتی،میشیگن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ڕەوشی ونبوونبۆ ماوەی ٤٨ ساڵ، ٨ مانگ و ٢١ ڕۆژ ونبووە؛ بە مردوو ھەژمارکرا بەھۆی دیارنەمانی ٣٠ی تەممووزی ١٩٨٢(١٩٨٢-٠٧-٣٠) (٦٩ ساڵ ژیاوە)
پیشەسەرکردەی کرێکاران
ھاوسەرجۆسفین ھۆفا (ھاوسەرگیری ١٩٣٦)
مناڵ(ەکان)

لە تەمەنی لاویەتیەوە، ھۆفا چالاکوانی سەندیکا بووە و بۆتە کەسایەتیەکی دیاری مەیدانەکە لەنێوەندی بیست ساڵیدا. دواتر لە ساڵی ١٩٥٢ بۆتە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی کرێکاران بەناوی "International Brotherhood of Teamsters"، و سەرۆکی گشتی لە ١٩٥٧ تاکو ١٩٧١. ھۆفا کاریگەریەکی گەورەی بەسەر گەشەسەندنی سەندیکاکە ھەبووە کە لەماوەی سەرکردایەتی ئەودا ڕێژەی ئەندامانیان گەیشتە لوتکە و نزیکەی ٢ میلیۆن و نیو ئەندامیان ھەبووە.

ھۆفا لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی مافیاکان دەستی تێکەڵ کردبوو و ئەم پەیوەندیەشی تا ونبوونیشی ھەر بەردەوام بوو. ھۆفا دوو جار دادگایی کرابوو بە تۆمەتەکانی بەرتیل پێدان و کاریگەری کردنە سەر بڕیاری دادوەر لە ساڵی ١٩٦٤. لەساڵی ١٩٦٧ زیندانی کرا و حوکمی ١٣ ساڵی بەسەردا سەپێنرا. لەنێوەندی ساڵی ١٩٧١، دەستی لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی سەندیکا کێشایەوە لە بەرامبەر لێبووردنی لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕیچارد نیکسنەوە، و لەھەمان ساڵدا ئازادکرا و تا ساڵی ١٩٨٠ بۆی نەبوو نزیک چالاکیە پەیوەندیدارەکانی سەندیکاکە بکەوێتەوە. ھۆفا چەندین جار ھەوڵی دا ئەم بڕیارە پێچەوانە بکاتەوە لەڕێگەی پەیوەندیکان لەگەڵ سەندیکاکەی، بەڵام ھەوڵەکانی بێ ئەنجام بوون.

ھۆفا لە کۆتاییەکانی تەمووزی ١٩٧٥، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بێ سەروشوێن بووە. دوای ئەوەی پۆلیس و ئێف بی ئای سەرکەوتوو نەبوون لە دۆزینەوەی ھیچ سەروشوێنێکی، ھۆفا بەشێوەیەکی یاسایی بە مردوو دانرا لە ساڵی ١٩٨٢.

سەرچاوەکان دەستکاری