میشیگان

ولایەتێکی ئەمریکییە
(لە میشیگنەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 44°20′N 85°35′W / 44.34°N 85.58°W / 44.34; -85.58 میشیگان یان میشیگن (بە ئینگلیزی: Michigan)ویلایەتێکی ئەمریکییە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە، ئەم ویلایەتە بە چوار دەریاچە دەور دراوە: دەریاچەی میشیگان، هیورۆن، ئێری و سوپەریۆر، ئەم ویلایەتە درێژترین سنووری ئاوی هەیە، خاوەنی یەکێکە لە گەورەترین بەلەمەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ویلایەتی میشیگان ویلایەتێکە لە ویلایەتەکانی ئەمریکا و لە ساڵی ١٨٣٧ پەیوەندی بەم یەکێتییەوە(ئەمریکا) کردووە.

ئاڵایی ولایەتی میشیگان
ئاڵایی ولایەتی میشیگان

ناونان دەستکاری

ناوی ویلایەتەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەریاچەی میشیگان، کە پێدەچێت ناوەکەی لە چیپیوا (Chippewa)وەرگیرابێت، کە وشەیەکی هیندییە و بە واتای "دەریاچەی گەورە" دێت.

مێژوو دەستکاری

پێش ئەوەی فەرەنسییەکان لە سەدەی ١٧دا ئەم خاکە بدۆزنەوە، زیاتر لە ٢٠ هەزار هیندی لە میشیگان ژیاون، بەریتانیا دوای زنجیرەیەک شەڕ کە لە ساڵی ١٧٦٣ کۆتایی هات، دەستی بەسەر خاکی میشیگاندا گرت کە کاتی خۆی هین فەڕەنسا بوو، ئەم ناوچەیە لە دوای شۆڕشی ئەمریکا (١٧٧٥ - ١٧٨٣ز) کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا، میشیگان پێش ئەوەی ببێتە ویلایەت لە ساڵی ١٨٣٧ سەر بە سێ ناوچەی جیاواز بوو، لە کۆتاییەکانی ساڵانی ١٨٤٠دا بازرگانی کانگا لە ویلایەتەکەدا گەشەسەند، نوکەندی "سو" هەڵکەندرا و کاتێک کارەکانی لەسەری تەواو بوو، لە ساڵی ١٨٥٥ کرایەوە بەهۆی پێویستی زۆر بە گواستنەوەی ئاسن، و بەرهەمهێنانی دار لە میشیگان لە دوای شەڕی ناوخۆ (١٨٦١-١٨٦٥ی زایینی) گرنگ بوو، ژمارەی دانیشتووان لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٨٧٠-١٩٠٠ زیادی کرد بۆ زیاتر لە دوو هێندە، کارگەکانی میشیگان چەندین پیشەسازی سەربازییان دروستکرد دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩١٧دا هاتە ناو جەنگی جیهانی یەکەمەوە و هەموو پیشەسازییەکانی ئۆتۆمبێل لە ویلایەتەکەدا لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا (١٩٣٩-١٩٤٥ی زایینی) گۆڕانکاریان بەسەردا هات بوو بە ناوچەی بەرهەمهێنانی سەربازی ئەو شکستە ئابووریەی کە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان کاریگەری لەسەر تەواوی ئەمریکا هەبوو، بووە هۆی دابەزینێکی گەورە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل، لە ناوەڕاستی هەشتاکان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل باشتر بوو، بێکاری لە ویلایەتەکەدا کەمکردەوە.