ئیلاکس مۆریبا
مۆریبا کۆرۆما کۆرۆما (لەدایکبووی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣) ، ناسراو بە ئیلاکس مۆریبا ، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی گینیایە کە وەک یاریزانێکی ناوەڕاست یاریگا یاری دەکات لە خولی لالیگا بۆ یانەی ڤالەنسیا، بە خواستن لە خولی بۆندسلیگا لە یانەی لایپزیگ و هەڵبژاردەی تۆپی پێی گینیا.[١]
زانیاری کەسی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | مۆریبا کۆرۆما کۆرۆما | ||
بەرواری لەدایک بوون | ١٩ کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ | ||
جێگای لەدایکبوون | کۆناکری، گینیا | ||
باڵا | ١.٨٥ مەتر | ||
جێگای یاریکردن | ناوەڕاست | ||
زانیاری یانە | |||
تیمی ئێستا | ڤالەنسیا (بە خواستن لە لایپزیگ) | ||
ژمارە | ٨ | ||
کاروانی لاوێتی | |||
٢٠٠٨-٢٠١٠ | ئیسپانیۆل | ||
٢٠١٠-٢٠١٩ | بەرشەلۆنە | ||
کاروانی پیشەگەری | |||
ساڵەکان | تیم | یاریەکان | گۆڵەکان |
٢٠١٩-٢٠٢١ | بەرشەلۆنە بی | ١٩ | (٢) |
٢٠٢١ | بەرشەلۆنە | ١٤ | (١) |
٢٠٢١- | لایپزیگ | ٢ | (٠) |
٢٠٢٢- | ڤالەنسیا (خواستن) | ١٥ | (٠) |
هەڵبژاردە | |||
٢٠١٩ | ئیسپانیای خوار ١٧ ساڵان | ٨ | (٢) |
٢٠١٩ | ئیسپانیای خوار ١٨ ساڵان | ٢ | (٠) |
٢٠٢٢- | گینیا | ٨ | (٠) |
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریمۆریبا لە کۆناکری، گینیا لەدایکبووە، لە دایکێکی گینی و باوکێکی لیبری.[٢] خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی ئیسپانی و گینیە.[٣]
کاروانی یانە
دەستکاریبەرشەلۆنە
دەستکاریمۆریبا لە ساڵی ٢٠١٠ لە ئیسپانیۆلەوە گەیشتە بەرشەلۆنە.[٤][٥] ئەو بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی نەوەکەی خۆی دادەنرێت، و زۆر جار لە ئاستەکانی یاریزانانی گەورەتر لە خۆی یاری کردووە.[٦][٧] مۆریبا لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا دەرکەوت کاتێک هاتتریکی تۆمارکرد بەرامبەر ڕیال مەدریدی خوار ١٩ ساڵان، ناوازەترین گۆڵەکەی کۆتا گۆڵ بوو، کە لە ناوەڕاستی یاریگاوە لە سەرەتای نیوەی دووەمی یاریەکە گۆڵێکی تۆمارکرد.[٨]
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩، کاتێک گرێبەستی لاوانی تەواو بوو، یانە بەهێزەکانی وەک مانچستەر سیتی بە نموونە هەوڵیان دەدا گرێبەستی لەگەڵدا تۆمار بکەن .[٩]
وەرزی دواتر بوو بە یاریزانێکی سەرەکی بۆ تیمی دووەمی بەرشەلۆنە. یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠، کە گۆڵی براوە بوو لە بردنەوەی ٣-٢ بەرامبەر لۆگۆسێرا.[١٠]
لە وەرزی ٢٠٢٠-٢١، مۆریبای بۆ یەکەم جار لە پێکهاتەی یەکەم بۆ یاریەکی خولی پلە یەکی ئیسپانیا (لالیگا) بەرامبەر گرادانا بەشدار بوو. ئەو بە یەدەگ مایەوە لە یاریەکەدا کە ٤-٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بردیانەوە.[١١][١٢] مۆریبا دواتر یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە ٢١ی کانوونی دووەم بەرامبەر کۆرنێلا لە قۆناغی ٣٢ی جامی کۆپا دێل ڕەی(جامی شای ئیسپانیا). لە خولەکی ٧٤ یاریگای جێهێشت لە بردنەوەی ٢-٠ سێرجیۆ بۆسکێتس جێگەی گرتەوە.[١٣][١٤] لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١، یەکەمین یاری خۆی لە خولدا ئەنجامدا لە بردنەوەی ٥-١ بەرامبەر ئەلاڤێس، کە هەروەها ئەسیستێکی بۆ فرانسیسکۆ ترینکاو کرد.[١٥] یەکەم گۆڵی لە خولدا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢-٠ بەرامبەر ئۆساسۆنا لە ٦ی ئازاری ٢٠٢١، بۆ ئەوەی ببێتە پێنجەم لاوترین گۆڵکار لە مێژووی یانەکە، کە تەنها لە دوای هەریەکە لە ئەنسۆ فاتی، بۆجان کرکیچ، لیۆنێل مێسی و پێدرریەوەیە.[١٦][١٧]
لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١، مۆریبا یەکەمین یاری خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدا لە یاریەکدا ١-١ بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناغی دا١٦، وەک جێگرەوەی سێرجیۆ بۆسکێتس لە خولەکی ٧٩ دا هاتە یاریگاوە.[١٨]
لایپزیگ
دەستکاریلە ٣١ی ئابی ٢٠٢١، مۆریبا گواسترایەوە بۆ خولی بۆندسلیگا و یانەی لایپزیگ بە تێچووی ١٦ ملیۆن یۆرۆ و ٦ ملیۆن یۆرۆی زیاتر. بەرشەلۆنە مافی 10%ی هەموو فرۆشتنێکی داهاتووی هەیە.[١٩][٢٠]
ڤالەنسیا
دەستکاریلە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ڤالەنسیا گرێبەستی لەگەڵ مۆریبا ڕاگەیاند، بە خواستن تا کۆتای وەرز .[٢١] مۆریبا گەڕایەوە بۆ دووەم ماوەی خواستن بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٣.[٢٢]
کاروانی نێودەوڵەتی
دەستکاریمۆریبا یاریزانی پێشووی لاوانی ئیسپانیا بوو، بەڵام هەروەها دەیتوانی بۆ هەردوو لیبریا و گینیا یاری بکات.[٣] دەرکەوت کە لاوەکە لە کۆتاییدا بڕیاریدا بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی گینیا یاری بکات، کە ئامادەیە بۆ یەکەم جار لە قۆناغی نێودەوڵەتی لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا یاری بکات، پێش ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ تەواوی وەرزی تۆپی پێی ٢٠٢٠ بوەستێنێت.[٢٣]
لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١، مۆریبا بە فەرمی بڕیاری دا کە یاریکردنی نێودەوڵەتی بگۆڕێت لە ئیسپانیاوە و هەڵبژاردەی تۆپی پێی گینیا هەڵبژێرێت.[٢٤] لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، لە پێکهاتەی درێژکراوەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١ بەشداری کرد.[٢٥] یەکەم جار لەگەڵ تیمی نیشتیمانی گینیادا یاری کرد لە دۆڕانێکی یاری دۆستانە ٣-٠ بەرامبەر ڕواندا لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.[٢٦]
شێوازی یاریکردن
دەستکاریبەھۆی جەستەیی و شێوازی داهێنەرانەی، مۆریبا بەراوردکراوە لەگەڵ یاریزانی تۆپی پێی فەڕەنسی پۆڵ پۆگبا، کە ئەویش دایک و باوکی و برا گەورەکانی لە گینیا بوون.[٢٧][٢٨]
ئاماری کاروانی وەرزشی
دەستکارییانە
دەستکاری- ھەتا ٤ ئەیلولی ٢٠٢٢
یانە | وەرز | لیگا | جامی نیشتیمانی | ئەوروپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دابەشکردن | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | ||
بەرشەلۆنە بی | ٢٠١٩ ٢٠ | خولی پلە دوو | ٨ | 1 | - | - | ٣ | 0 | ١١ | 1 | ||
٢٠٢٠-٢١ | ١١ | 1 | - | - | 0 | 0 | ١١ | 1 | ||||
کۆی گشتی | ١٩ | 2 | - | - | 3 | 0 | ٢٢ | 2 | ||||
بەرشەلۆنە | ٢٠٢٠-٢١ | لا لیگا | ١٤ | 1 | 3 | 0 | ١ | 0 | 0 | 0 | ١٨ | 1 |
لایپزیگ | ٢٠٢١-٢٢ | بۆندسلیگا | 2 | 0 | 1 | 0 | ٣ | 0 | - | ٦ | 0 | |
ڤالەنسیا | ٢٠٢١-٢٢ | لا لیگا | ١٤ | 0 | ٤ | 0 | - | - | ١٨ | 0 | ||
٢٠٢٢-٢٣ | 1 | 0 | 0 | 0 | - | 0 | 0 | 1 | 0 | |||
کۆی گشتی | ١٥ | 0 | ٤ | 0 | - | 0 | 0 | ١٩ | 0 | |||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ٥٠ | 3 | ٨ | 0 | ٤ | 0 | 3 | 0 | ٦٥ | 3 |
نێودەوڵەتی
دەستکاری- ھەتا ٩ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٢٩]
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یاریەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
گینیا | ٢٠٢٢ | ٨ | 0 |
کۆی گشتی | ٨ | 0 |
خەڵاتەکان
دەستکاریبەرشەلۆنە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Meet Ilaix Moriba, Barcelona's Next Wunderkind». Forbes. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Quaye، Peterking (27 May 2018). «Manchester City Liberian young player Moriba Kourouma». Liberia Sports Online. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Mognouma، ParLamine (9 July 2017). «Nouveau Talent : À quatorze ans, Moriba Kourouma s'impose au centre de formation du Barça». Guinée Foot (بە فەرەنسی).
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Bale's agent secures €2M deal for Barcelona starlet». Diario AS. ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Ilaix Moriba, Barça through and through since the age of seven, FC Barcelona, 22 January 2021
- ^ «Next Generation 2020: 60 of the best young talents in world football». The Guardian. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Barça: Manchester city ,Chelsea et Juventus font le forcing pour Moriba kourouma». Guinée Actu Sport (بە فەرەنسی). ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Barcelona youth teamer Ilaix scores a hat-trick against Real Madrid». Marca. 21 August 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Martinez، Ferran (19 December 2018). «Cuenta atrás por Ilaix Moriba» [Countdown for Ilaix Moriba]. Mundo Deportivo (بە ئیسپانی).
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Barça B 3-2 Llagostera: License to dream». FC Barcelona. 8 March 2020. لە 15 November 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Barcelona youngster Ilaix Moriba called up by Koeman for Granada». Sport. 8 January 2021. لە 12 January 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Granada 0-4 Barça: Another away win!». FC Barcelona. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Cornellà 0-2 FC Barcelona: Victory in extra time». FC Barcelona. ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Ilaix Moriba: I almost couldn't sleep». Marca. 21 January 2021.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Ilaix Moriba on Barcelona debut: I have that mistake in my head». Marca. ١٣ی شوباتی ٢٠٢١.
- ^ «Jordi Alba and Ilaix Moriba rockets fire Barcelona into second place». Eurosport. ٦ی ئازاری ٢٠٢١.
- ^ «Ilaix Moriba scores first goal for FC Barcelona». FC Barcelona. ٦ی ئازاری ٢٠٢١.
- ^ «Paris 1–1 Barcelona». UEFA. ١٠ی ئازاری ٢٠٢١.
- ^ «TALENTED YOUNGSTER ILAIX MORIBA JOINS RB LEIPZIG». RB Leipzig. ٣١ی ئابی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Agreement with RB Leipzig for the transfer of Ilaix Moriba». FC Barcelona. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Former Barca wonderkind Moriba joins Valencia». Best 4 Seo.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Ilaix Moriba: Valencia sign ex-Barcelona youngster on loan from RB Leipzig». Goal.com. ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Lantheaume، Romain (٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠). «Barca : le prometteur Ilaix Moriba dit oui à la Guinee !». Afrik foot (بە فەرەنسی).
- ^ «Ilaix Moriba renuncia a España» (بە ئیسپانی). As.com. ٢١ی ئابی ٢٠٢١. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Afcon 2021: Antoine Conte and Florentin Pogba replaced in Guinea squad». BBC Sport. ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
- ^ Strack-Zimmermann، Benjamin. «Rwanda vs. Guinea (3:0)». www.national-football-teams.com.
- ^ «Ilaix Moriba: The 'Pogba of Barca' Destined for Greatness». Bleacher Report. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Ilaix Moriba: Barcelona's 'new Pogba' closing in on a first-team debut». Bleacher Report. ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئیلاکس مۆریبا لە National-Football-Teams.com
- ^ Lowe، Sid (١٧ی نیسانی ٢٠٢١). «Messi stars as Barcelona thrash Athletic Bilbao to lift Copa del Rey». The Guardian. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیلاکس مۆریبا تێدایە. |