ئیزابێل ئەدجانی

ئەکتەرێکی فەڕەنسی

ئیزابێل یاسمین ئەدجانی (لەدایکبووی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لە پاریس) ھونەرمەندێکی فەرەنسییە و بەڕەچەڵەک جەزائیرییە، ئیزابێل شەش جار خەڵاتی سیزری وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٠ وە تاکو ئێستا لە ٣٠ فیلمی فەرەنسیدا نواندنی کردووە و لە ساڵی ١٩٨١ وە تاکو ئێستا پێنچ نازناوی بەدەستھێناوە و دوو جاریش بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەکو باشترین ھونەرمەند پاڵاوتراوە. ە و بەشێوەیەکی زۆر باش ھەروەکو زمانی فەرەنسی قسە بەزمانی ئەڵمانی دەکات، دوای ئەوەی لە دەنگخۆشیدا لەقوتابخانە بەیەکەم دەرچووە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی بەھونەری شانۆکردن کردووە، ساڵی ١٩٨١ لەلایەن ڤیستیڤاڵی کانی سینەماوە خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی سیزەری وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ بۆ جاری دووەم خەڵاتی سیزەری پێبەخشراوە، ساڵی ١٩٨٩ پاڵاوتراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار و گۆڤاری گەڵ وەکو ٥٠ جوانترین ئافرەت لە جیھاندا ھەڵیبژاردووە. ئیزابێل ئەدجانی سێ جار ھاوسەرگیری کردووە و دواھەمینیشیان بڕۆنۆ نویتن بووە و دواتر جیابۆتەوە لەگەڵیا، ساڵی ١٩٨٧ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوە کە دووچاری نەخۆشی ئایدز بۆتەوە و ئەگەری مردنی ھەیە، بەڵام لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆن دەرکەوتووە و ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردۆتەوە. ئیزابێل ئەدجانی تاکو ئێستاش لەژیانا ماوە و تەمەنی ٥٩ ساڵە و لەپاریس جێنشینە و ھەر لەویش ژیانی بەسەر دەبات.

ئیزابێل ئەدجانی

ئیزابێل لە ڤیستیڤاڵی فیلمەکان لە ٢٠١٨
لەدایکبوون (١٩٥٥-٠٦-٢٧) ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٨ ساڵ)
نەتەوەفەڕەنسی
خوێندنگەUniversity of Vincennes
پیشەئەکتەر، گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٧٠–ئێستا
یارBruno Nuytten
(١٩??–١٩٨٣)
دانیێل دەی لێویس
(١٩٨٥–١٩٩٥)
مناڵ(ەکان)٢

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Brennan, Sandra. "Isabelle Adjani". Allmovie. Retrieved 6 July 2009. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.