ئۆپەراسیۆنی مردن بۆ سەرمەچار

ھێرشی ئۆپراسیۆنیی سوپای پاکستان لە ئێران ٢٠٢٤

لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، پاکستان زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی و تۆپباران کردنی لە خاکی ئێران دەستپێکرد، و گرووپە جوداخوازە بەلوچەکانی کردە ئامانج؛ کۆد ناوی ئۆپراسیۆنەکە بە مەرگ بەر سەرمەچار[ئ] داندراوە (بە ئوردو: آپریشن مرگ بر سرمچار؛ واتا: «مردن بۆ یاخیبووەکان»). ئەم ھێرشە دوو ڕۆژ دوای ھێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە پاکستان ئەنجام دران، وەک کاردانەوەیەک بۆ دەست تێوەردانەکانی حکوومەتی ئێران.[١][٢][٣]

ئۆپەراسیۆنی مردن بۆ سەرمەچار
شوێنسەراوان، پارێزگای سیستان و بەلۆچستان، ئێران
ڕێکەوت١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٠٤:٠٥
ئامانج سوپای ڕزگاریخوازیی بەلۆچستان، بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ و گرووپە میلیشیاکان
جۆری ھێرشھێرشی مووشەکی و درۆن
مردن(ەکان)٩ کەس
ھێرشبەرانپاکستان سوپای پاکستان

حکوومەتی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، لە ھێرشەکەدا ٩ ھاووڵاتی کوژراون.[٤][٥] سوپای ڕزگاریخوازیی بەلۆچستان پشتڕاستی کردەوە کە ئەندامەکانی لە نێو ئەو کەسانەدان کە کوژراون.[٦][٧]

ئەم ھێرشە یەکەمین ھێرشی وڵاتێکی بیانییە بۆ سەر ئێران لە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی ١٩٨٨.[٨]

پشت ڕووداوەکان دەستکاری

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی پاکستان، ئەم ھێرشە لە کاردانەوەی ھێرشی مووشەکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سنووریی پارێزگای بەلوچستانی پاکستان دەستی پێکردووە. بە گووتەی میدیا ئێرانییەکان، ھێرشەکەی ئێران لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ گرووپی چەکداری جەیشولعەدلی کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو منداڵ کوژراون و سێ کەسی تریش برینداربوون، وەک ئەوەی پاکستان بڵاوی کردووەتەوە.[٩][١٠]

ھێرشەکە دەستکاری

کاتژمێر ٤:٠٥ی بەرەبەیانی (UTC+03:30)، ھێزی ئاسمانی و سوپای پاکستان، بە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و چەندین ئامێری مووشەک ھاوێژ، حەوت شوێنی جیاوازی گرووپە جوداخوازە بەلوچییەکانی لە ئێران، کردە ئامانج؛ دیارترینیان شارۆچکەی سەرەوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بوو.[١١][١٢] ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ھێرشەکەدا ٩ کەس کوژراون کە چوار منداڵ و سێ ژن و دوو پیاو بوون،[١][١٣] کە ناسنامەیان ئێرانی نەبووە.

دواتر سوپای ڕزگاریخوازیی بەلۆچستان دانی بە کوژرانی خەڵکی بێتاوان و بەلۆچی نا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، و بەڵێنی «تۆڵەی»دا لە دژی حکوومەتی پاکستان.[١٤]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ سەرمەچار لە زمانی بەلۆچیدا وەکوو ھاوتای پێشمەرگەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا https://www.kurdistan24.net/ckb/story/250304-وەزارەتی-دەرەوەی-پاکستان:-چەند-حەشارگەیەکی-تیرۆریستان-لە-ئێران-کرایە-ئامانج
  2. ^ https://www.nytimes.com/2024/01/17/world/asia/pakistan-iran-strike.html
  3. ^ "Pakistani retaliatory strikes in Iran kill at least 9, raising tensions along border". AP News (بە ئینگلیزی). 2024-01-18. Retrieved 2024-01-18.
  4. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/18012024. Retrieved 2024-01-18. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  5. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/english/middleeast/iran/18012024. Retrieved 2024-01-18. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  6. ^ https://www.usnews.com/news/world/articles/2024-01-18/pakistan-air-force-carries-out-retaliatory-strikes-in-iran-targeting-pakistani-insurgents
  7. ^ Ladden-Hall, Dan (2024-01-18). "Pakistan Unleashes Retaliatory Strikes in Iran, Killing Nine". The Daily Beast (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-18.
  8. ^ Siddiqui, Usaid. "Pakistan-Iran attacks updates: 9 killed near Iran's southeast border". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-18.
  9. ^ Regan, Jonny Hallam, Helen (2024-01-17). "Pakistan condemns deadly Iranian missile strike on its territory as tensions spike across region". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-18.
  10. ^ "Iran admits carrying out deadly Pakistan strike". BBC News (بە ئینگلیزی). 2024-01-16. Retrieved 2024-01-18.
  11. ^ "Inter Services Public Relations Pakistan". ispr.gov.pk. Retrieved 2024-01-18.
  12. ^ Umar, Baba. "Pakistan launches retaliatory air strikes inside Iran as tensions rise". Pakistan launches retaliatory air strikes inside Iran as tensions rise (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-18.
  13. ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/250301-ئێران-کوژرانی-حەوت-کەسی-لە-نزیک-سنووری-پاکستان-راگەیاند
  14. ^ "'We announce war on Pakistan': Who are the Baloch separatists, targeted in Iran". India Today (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-23.