ئۆپرا وینفری

پێشکەشکار، خانمەکتەر، بەرھەمھێنەر، و نووسەری ئەمریکی


ئۆپرا گایل وینفری (لەدایکبوو بە ناوی ئۆرپا گایل وینفری؛[١] لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤) پێشکەشکار، بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆن، خانمەکتەر، نووسەر، و چاکەکاری ئەمریکییە. بەھۆی بەرنامەی The Oprah Winfrey Showەوەوە باشتر ناسراوە، کە لە شیکاگۆوە پەخشدەکرا، کە خاوەنی بەرزترین پلەی بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بوو لە چەشنەکەیدا و بە شێوازێکی نەتەوەیی پەخشدەکرا بۆ ٢٥ ساڵ لە ١٩٨٦ەوە بۆ ٢٠١١.[٤] ناسراو بە «شاژنی ھەموو میدیاکان»،[٥] دەوڵەمەندترین ئەفریقی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم بوو[٦][٧] و یەکەم ملیاردێری ڕەشپێستی ئەمریکای باکوورە،[٨] و بە باشترین چاکەکاری ڕەشپێست لە مێژووی ئەمریکا دانراوە.[٩][١٠] لە ٢٠٠٧ەوە، ھەندێک جار بە دیارترین ئافرەت لە جیھان دادەنرێت.[١١][١٢]

ئۆپرا وینفری

وینفری لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
لەدایکبوون
ئۆرپا گایل وینفری[١]

(١٩٥٤-٠١-٢٩) ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
کۆسکیوسکۆ، میسیسیپی، ویلایەتە یەکگرتووەکان
خوێندنگەزانکۆی ویلایەتی تێنێسی
پیشە
  • پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆن
  • خانمەکتەر
  • بەرھەمھێنەر
  • جێبەجێکاری میدیا
  • نووسەر
چالاکبوون١٩٧٣–ئێستا
کار
  • سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Harpo Productions (١٩٨٦–ئێستا)
  • سەرۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەڕێوەبەری بازرگانیی تۆڕی ئۆپرا وینفری (٢٠١١–ئێستا)
حیزبی سیاسیبێلایەن
یارستێدمان گراھام (١٩٨٦–ئێستا)
مناڵ(ەکان)کەنعان (ل. ١٩٦٨؛ م. ١٩٦٨)[٢]
وێبگەoprah.com
واژوو

وینفرێ لە ھەژاریدا لە میسیسیپی لە دایکێکی ھەرزەکاری سەڵت لەدایکبووە و دواتر لە میلوۆکی گەورەبووە. ئاماژەی داوە کە لە منداڵی و سەرەتای ھەرزەکاریدا دەستدرێژی کراوەتە سەر و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دووگیان بووە؛ لە تەمەنێ گەنجیدا کوڕەکەی لەدایکبووە و بە ساوایی مردووە.[١٣] وینفری دواتر نێردراوە تا لەگەڵ پیاوێکدا بژیت بە ناوی ڤێرنۆن وینفری، کە سەرتاشێکی تێنێسی بووە، و ئۆپرا بە باوکی خۆی ناوی دەبات، و کارێکی لە ڕادیۆیەکدا دۆزیەوە کە لە قوتابخانەی ناوەندی بووە. لە ١٩ ساڵیدا، پێشکەشکاری ھاوبەشی ھەواڵەکانی ئێوارەی ناوخۆیی بوو. قسەکردنە پڕ ھەستەکانی وینفری یەکسەر وای لێکرد ببرێتە بەشی بەرنامەی ڕۆژ، و دوای خستنی بەرنامەیەکی ناوخۆیی پلە سێی شیکاگۆ بۆ پلەی یەکەم،[١٤] کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی تایبەت بە خۆی دامەزراند کە بە شێوازێکی نێودەوڵەتی لقی هەیە.

وینفری چەندان خەڵاتی بردووەتەوە لە ژیانی پیشەگەریدا کە پێکدێن لە ١٨ خەڵاتی ئێمی دەی تایم، لەوانەش خەڵاتی دەسکەوتی ژیان و خەڵاتی بەڕێوەبەر، ٢ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، لەوانە خەڵاتی مرۆڤدۆستیی بۆب ھۆپ، خەڵاتێکی تۆنی، خەڵاتێکی پیبەدی و خەڵاتی مرۆڤدۆستیی ژان ھێرشۆڵت، کە لەلایەن خەڵاتەکانی ئۆسکارەوە پێی بەخشرا و پاڵێوراوە بۆ دوو خەڵاتی ئۆسکار.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Oprah Winfrey Biography and Interview». achievement.org. American Academy of Achievement. Winfrey has said in interviews that 'my name had been chosen from the Bible. My Aunt Ida had chosen the name, but nobody really knew how to spell it, so it went down as "Orpah" on my birth certificate, but people didn't know how to pronounce it, so they put the "P" before the "R" in every place else other than the birth certificate. On the birth certificate it is Orpah, but then it got translated to Oprah, so here we are.'
  2. ^ «Oprah Winfrey in Melbourne for Australian tour 2015 spreads a message of love, reveals lost child». News.com.au. لە September 25, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  3. ^ «#184 Oprah Winfrey». Forbes. لە September 29, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Oprah Winfrey signs with King World Productions for new three-year contract to continue as host and producer of "The Oprah Winfrey Show" through 2010–2011» (ھەواڵ). King World Productions. August 4, 2004. لە ڕەسەنەکە لە February 10, 2007 ئەرشیڤ کراوە. لە September 24, 2009 ھێنراوە. {{cite press release}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ Oswald، Brad (January 26, 2010). «Yes, she's Queen of all Media, but to Discovery, she's Life itself». Winnipeg Free Press. لە August 22, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ 50 American Heroes Every Kid Should Meet (بە ئینگلیزی) (2nd Revised ed.). Millbrook Press. September 1, 2016. ISBN 9781512413298. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ Miller، Matthew (May 6, 2009). «The Wealthiest Black Americans». Forbes. لە August 26, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ Nsehe، Mfonobong. «The Black Billionaires 2015». Forbes.
  9. ^ «Biography.com». Biography.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە August 26, 2010 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  10. ^ «Oprah Winfrey Debuts as First African-American On BusinessWeek's Annual Ranking of 'Americas Top Philanthropists'» (ھەواڵ). Urban Mecca. November 19, 2004. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ ئەرشیڤ کراوە. لە August 25, 2008 ھێنراوە. {{cite press release}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ Meldrum Henley-on-Klip، Andrew (January 3, 2007). «'Their story is my story' Oprah opens $40m school for South African girls». The Guardian. UK. لە March 4, 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «The most influential US liberals: 1–20». The Daily Telegraph. London. October 31, 2007. لە May 20, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ Mowbray، Nicole (March 2, 2003). «Oprah's path to power». The Guardian. UK. لە August 25, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ «#562 Oprah Winfrey». Forbes Special Report: The World's Billionaires (2006). October 2006. لە August 25, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری