ئایشە شان (١٩٣٨ - ١٩٩٦) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی ئامەدە. لە مێژووی سەرھەڵدانی چاند و ھونەری کوردیدا ئایشە شان یەکێک بووە لەو کەسایەتییانەی کە لە دژی سیاسەتی کەمالیزم بوون لە باکووری کوردستان. ئەو بە شاژنی بێ تاج ناسراو بوو.[١]

ئایشە شان
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٣٨
ئامەد
مردووی١٩٩٦
ئیزمیر
پیشە(کان)گۆرانیبێژ

لە ساڵی ١٩٦٣، بۆیەکەمجار لە ئەستەمبوڵ قەوانێکی تۆمارکرد بەناوی ئەز خەزالم. بەهۆی فشار لەبەرامبەر هەڵوێستە سیاسییەکانیدا، ئایشە شان لە ساڵی ١٩٧٦ بەرەو ئەڵمانیا کۆچی کرد.[٢]

لە ساڵی ١٩٩٦ بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییی کرد.[٢]

ئایشە شان، کە لەنێو کورداندا بە ئایشانا کورد، ئەیشە خان، ئایشانا عوسمان، ئایشانا عەلیش ناسراوە ساڵی ١٩٣٨ لە دیاربەکر لەدایک بوو. ناوی دایکی حاجیە خانم لە عەشیرەتی حاجی مستەفا بەگی ئەرزرۆمی و ناوی باوکی محەممەد عوسمان بوو.[٣] باوکی دەنگبێز بوو.

ئایشە شا لە تەمەنێکی زوودا هاوسەرگیری کرد، هاوسەرەکەی ناوی شەوکەت توران بوو. ئەوان بەیەکەوە کچێکیان بەناوی یاسەمین بوو. ئەوان بەیەکەوە لە ماردین دەژیان، بەڵام کاتێک مێردەکەی هاوسەرگیریی دووەمی کرد ئەوا ئایشە شان ئەم بابەتەی پێ قبووڵ نەکراوە، هەربۆیە دەگەڕێتەوە ئامەد.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Gazetesi، Evrensel (١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «'Taçsız kraliçe': Ayşe Şan». Evrensel.net (بە Turkish). لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ ئ ا «Kürt müziğinin önemli seslerinden Ayşe Şan'». ٢٠ی ئابی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ ئەز ئایشە شانم، ئامادەکردنی زەینەب یاش- حیلمى ئاکیۆڵ، ئینستیتیوتی کەلەپوری کورد، ٢٠٠٩. لاپەڕە ٧.
  4. ^ ئەز ئایشە شانم، ئامادەکردنی زەینەب یاش- حیلمى ئاکیۆڵ، ئینستیتیوتی کەلەپوری کورد، ٢٠٠٩. لاپەڕە ١٠-١١.

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Eyşe Şan»، ویکیپیدیای کورمانجی. سەردان لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩.