ئاڵا ڕەیانی (لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٨٠ لە مەھاباد، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) ئەکتەر، چالاکوان و گۆرانیبێژێکی کوردە.

ئاڵا ڕەیانی
لەدایکبوون٢٤ی ئابی ١٩٨٠
نیشتەجێیستۆکھۆڵم
نەتەوەکورد
پیشەئەکتەر
چالاکوان
گۆرانیبێژ
کارە ناودارەکان
کتێبی کچی جەنگ
خەڵاتەکانباشترین ئەکتەری فێسیڤاڵی فیلمی ستۆکمۆشن
وێبگەپێگەی فەرمی

ژیان دەستکاری

ئاڵا ڕەیانی ساڵی ١٩٨٠ لە شاری مەھاباد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە؛ ئەو دەڵێ یەکێک لە یادەوەرییە سەرەتاییەکانی ئەوەیە کە لە باخچەی ساوایان، ناچار بووە لە جیاتی زمانی دایکیی خۆی کە کوردییە، بە زمانی فارسی قسە بکات. ساڵی ١٩٨٦ بە ھۆکاری سیاسی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان لە سوید کردووە.[١] ئاڵا لە بوارەکانی فیلم، شانۆ، تیڤی و دەنگدا کار دەکات. ڕیانی زمانی سویدی، ئینگلیزی، کوردی، فارسی و ھەندێک فەرەنسی دەزانێت و ھەروەھا لە بەرھەمەکانیشدا بە زمانی عەرەبی قسە دەکات.[٢]

بەرھەمەکان دەستکاری

فیلمۆگرافی دەستکاری

نووسین دەستکاری

ئاڵا ڕەیانی پاش ماوەیەکی کەم لە شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران لەدایک بووە، کە شا ڕووخا و خومەینی ئێرانی بە کۆماری ئیسلامی ناساند. ئەو شەوەی ئاڵا لەدایک بووە، کوردستان لەژێر مۆمباراندا بووە.[٣]

کچی جەنگ (Krigets dotter) ناوی کتێبی ئاڵا ڕەیانییە کە تێیدا چیرۆکی خێزانەکەی دەگێڕێتەوە، باس لە حەسرەتی باب و باپیرانی بۆ کوردستانێکی ئازاد و شەڕی دایک و باوکی لە دژی ئەو ئیسلامییانەی کە شەڕیان لە دژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، دەکات و یادەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی و ھەڵھاتنی دراماتیکی بۆ سوید دەگێڕێتەوە، وێڕای ڕوانگە مێژوویییەکان لەسەر خەباتی ئازادیی کوردستان لە سەدەی بیستەمدا.

کچی جەنگ ژن ژیان ئازادی وێنایەکی جوانی خێزانێک و گەلێکە کە لەژێر ھەڕەشە و توندوتیژیی بەردەوامدا دەژین. کتێبەکە لە ئایاری ٢٠٢٣دا بڵاو بووەتەوە.[٤]

خەڵاتەکان دەستکاری

ئاڵا ڕەیانی لە فێستیڤاڵی فیلمی ستۆکمۆشندا (STOCKMOTION) کە لە ١٥–١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەڕێوە چوو، بۆ ڕۆڵی لەیلا لە کورتەفیلمی لەیلادا کە ساڵی ٢٠٢١ لەسەر دەستی بەھادور شەھیدی چێ کراوە، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست ھێنا. لەم فیلمەدا لەیلا لە سوید لە نێوان دوو کولتووری جیاوازدا خەریکی ململانێیە.[٥]

 
ئاڵا ڕەیانی لەناو براوەکانی فیلم فێستیڤاڵەکەدا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Unity in Diversity: On Overcoming the Erasure of Kurdistan and Jina Amini". Los Angeles Review of Books.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Ala Riani" (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Krigets dotter: kvinna, liv, frihet". Goodreads (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "LÄSARTEXT: Ala kom till världen till ljudet av fallande bomber". Sala Allehanda (بە سوێدی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "Stockmotion filmfestival". Stockmotion filmfestival (بە سوێدی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری