ئاڵا خێزانییەکان
ئاڵا خێزانییەکان بریتین لە کۆمەڵێک ئاڵای نیشتمانی کە لە شێواز و دیزاینەکەیاندا لێکچوونیان ھەیە، زۆرجار لەسەر بنەمای مێژوو، کلتوور یاخود کاریگەریی ھاوبەش دامەزراون. ئەو ئاڵا خێزانییانەی کە لێکچوونی ڕێککەوتیان ھەبێت، وەک ئاڵای خێزانێک ھەژمار ناکرێن. حەوت لەم ئاڵایانە (دانیمارک، فەرەنسا، ھۆڵەندا، ڕووسیا، تورکیا، بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) ئیلھام بەخش بوون بۆ دیزاین و شێوازی زیاتر لە ١٣٠ ئاڵای ئێستا.[١]
خاچی مەسیحی
دەستکاریئاڵای خاچی مەسیحی، ئاڵا خاچ ھەڵگرەکان یان خاچە گەورەکانی نێوەندیی ئاڵاکان، بە کۆنترین بنەماڵەی ئاڵاکان دادەنرێن یەکەم ئاڵا کە وا دادەنرێت خاچێکی لەو شێوەیەی ھەبووبێت، ئاڵای پورتوگالە کە لە نزیک ساڵانی ١١٠٠ەکان دروست کراوە.[٢] دیزاینی ئاڵای خاچی مەسیح، بووە باوترین دیزاین بۆ کەشتییە بازرگانییەکان لە سەرانسەری ئەورووپا بۆ چەند سەدەیەک.[٣] ئاڵاکانی ئەم بنەماڵەیە جۆری جیاوازی خاچ بەکاردەھێنن، لەوانە خاچی لاتینی (†)، خاچی یۆنانی (✚)، و خاچی ماڵتایی (✠)، (خاچی ماڵتا لەسەر ئاڵای نیشتمانی ماڵتا دەرناکەوێت، تەنھا لەسەر ئاڵای مەدەنی بوونی ھەیە).
خاچی باکوور (نۆردیک - ئەسکەندەناڤیا)
دەستکاریئاڵاکان لە خێزانی خاچی نۆردیک تایبەتمەندی جۆرێکی خاچە، کە پانتایییەکەی بەسەر ئاڵاکەدا درێژ دەبێتەوە، لەگەڵ جۆرێکی دیزاینی خاچ کە نوێنەرایەتی ئایینی مەسیحی دەکات؛[٤][٥][٦] دانیمارک یەکەم وڵات بوو کە ئەم دیزاینەی لە سەدەی ١٤دا بەکارھێنا. ھەروەھا وەک کۆنترین ئاڵای نیشتمانی لە مێژوودا دادەندرێت کە تاوەکو ئێستا بەکاردەھێندرێت،[٧] ئاڵای دانیمارک بووە ئیلھامبەخشی ئاڵای وڵاتەکانی تری نۆردیک. گرینلەند تاکە وڵاتی نۆردیکە کە خاچی باکوور بەکارناھێنێت لە ئاڵاکەیدا.[٨]
مانگی ھیلال
دەستکاریئاڵای مانگی ھیلال، لە سەدەی چواردەھەمەوە لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا بەکارھێنراوە.[٩] ئەم شێوازە زۆرجار ھیلالێکی سپییە کە بەرەو سەرەوە کراوەتەوە لەسەر پانتایییەکی ڕەنگکراو. لە ماوەی سەدەی نۆزدەھەمدا کە ئاڵا نیشتمانییەکان باو بوون، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی تاکە دەوڵەتی موسڵمان بوو،[١٠] کە ئاڵاکەی دیزاینی ھیلالی تێدابێت، و ئەم شێوازە بۆ ھەموو گەلانی دیکەی موسڵمان بڵاو بووەوە و دووبارە بەکارھێنرایەوە،[٣] ھەروەھا زۆربەی ئاڵاکانی مانگی ھیلال، ئەستێرەیەک یان چەند ئەستێرەیەک لە پاڵیدا لەخۆ دەگرن.[١١]
-
ئاڵای جەزائیر
-
ئاڵای ئەنجەڤان
-
ئاڵای ئازاد کشمیر
-
ئاڵای ئازەربایجان
-
ئاڵای برونای
-
ئاڵای دوورگەکانی قۆقەز
-
ئاڵای قەمەرە
-
ئاڵای لیبیا
-
ئاڵای مالیزیا
-
ئاڵای ماڵدیڤ
-
ئاڵای مۆریتانیا
-
ئاڵای باکووری قوبرس (دانپێدانەنراو)
-
ئاڵای پاکستان
-
ئاڵای سەنگافوورە
-
ئاڵای تونس
-
ئاڵای تورکیا
-
ئاڵای تورکمانستان
-
ئاڵای ئۆزبەکستان
-
ئاڵای سەحرای ڕۆژاوا
نیشانەی شانشینی بەریتانی
دەستکاریلەگەڵ فراوانبوونی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی، لە سەردەمی کۆلۆنیالیزم، بەکارھێنانی ئاڵاکە لە زیادبووندا بوو، بەشێوەی دانانی ئاڵای فەرمیی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە سووچێکی سەرەوەی ئاڵای وڵاتی داگیرکراو، کە بەزۆری بۆ ئاڵا داگیر کراوەکان ڕەنگی شین بەکار دەھات.[٣][١٢]
-
ئاڵای ئانگوێلا
-
ئاڵای ئوسترالیا
-
ئاڵای دوورگەی ئەسێنسەن
-
ئاڵای بەرمۆدا
-
ئاڵای ناوچەی ئەنتارکتیکای بەریتانی
-
ئاڵای ناوچەی ئۆقیانووسی ھیندی بەریتانی
-
ئاڵای دوورگەی ڤیرگنی بەریتانی
-
ئاڵای دوورگەکانی کایمان
-
ئاڵای دوورگەکانی کۆک
-
ئاڵای دوورگەکانی فۆڵکلاند
-
ئاڵای فیجی
-
ئاڵای مۆنتسیرات
-
ئاڵای نیوزیلاند
-
ئاڵای نیویی
-
ئاڵای دوورگەکانی پیت کایرن
-
ئاڵای سانت ھێلینا
-
ئاڵای باشووری جۆرجیا و دوورگەکانی باشووری ساندویش
-
ئاڵای تریستاندا کونا
-
ئاڵای دوورگەکانی تورکس قۆقەس
-
ئاڵای تووڤالو
ئەستێرە و ھێڵەکان
دەستکاریئاڵای خێزانی ئەستێرە و ھێڵەکان، لە ئاڵایەکی ھێڵکاری یەک لە دوای یەک پێکھاتووە کە پانتایییەکی چوارگۆشە یان لاکێشە لە سوچی سەرەوەی لای ڕاستیدا بوونی ھەیە. وەشانە سەرەتایییەکانی ئاڵای ئەمریکا لەسەر بنەمای ئاڵای کۆلۆنییەکانیی بەریتانیا بوو، کە ئاڵای شانشینی بەریتانیای لە سوچی سەرەوەیدا لەخۆ گرتبوو.[١٣] یەکەم نەتەوە کە ئاڵایەکی ھاوشێوەی گرتەبەر شانشینی ھاوایی بوو،[١٤] و زۆرێک لە نەتەوەکانی دیکە کە دەیانویست بیرۆکەی ئازادی و دیموکراسی دەرببڕن، ھەمان شێوە ئاڵایان بەکار ھێنایەوە.[٣]
ڕەنگی ھۆڵەندی و پان-سلاڤی
دەستکاریڕەنگی ھۆڵەندی و پان-سلاڤی خێزانێکی ترە لە خێزانی ئاڵاکان، بەزۆری ھێڵی سوور و سپی و شینیان ھەیە، کە ئیلھامیان لە ئاڵای ھۆڵەندی و دواتر ڕووسیا وەرگرتووە. ئاڵای ھۆڵەندا، ئەم ھێڵە ڕەنگەکانی پرتەقاڵی و سپی و شین بوون کە بووە یەکەم ئاڵای ھۆڵەندا لە مێژوودا.[١٥] لە سەدەی ١٧دا ڕەنگە پرتەقاڵییەکە بۆ ڕەنگی سوور گۆڕدرا.[١٦] ئیمپراتۆر پیتەری گەورە، بە شێوەیەکی کەسی، ئاڵای ڕووسیای دیزاین کردووە بە سوود وەرگرتن لە شێواز و ڕەنگەکانی ئاڵای ھۆڵەندا.[١٧] لە بەرامبەردا ئاڵای ڕووسیا ئیلھامبەخش بوو بۆ زۆرێک لە ئاڵای وڵاتانی ناوچە سلاڤییەکان؛ کە زۆربەیان ڕەنگی سپی و شین و سووریان بەکار دەھێنایەوە ھاوشێوەی ڕووسیا، بەڵام تەنیا بولگاریا ھێڵە شینەکەی لە ئاڵای ڕووسیادا گۆڕی بۆ ھێڵێکی سەوز.[١٨]
ڕەنگی پان-عەرەبی
دەستکاریخێزانی ئاڵای پان عەرەبی کۆمەڵێک ئاڵایە کە سێ یان چوار لە ڕەنگەکانی سوور، ڕەش، سپی و سەوزیان تێدایە. ئاڵاکان سێ ھێڵی ئاسۆیییان ھەیە، زۆرجار لە ناوەڕاستدا نیشانەیەک یان دروشمێک بوونی ھەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەی مێژوونووسان و ژینناسانی پەیامبەر محەممەد، پەیامبەر ھەم ئاڵای سپی و ھەمیش ئاڵای ڕەشی بەکارھێناوە.[١٩] ھەر ڕەنگێکی ئاڵای پان-عەرەبی پەیوەستە بە خەلافەتێکی ئیسلامەوە. ئاڵای سپی و ڕەش لەلایەن خەلافەتی ئومەوی و عەباسی بە ڕێککەوت بەکاردەھێنرا.[٢٠] ھەرچەندە سەوز زۆرجار لەلایەن سەرچاوەکانەوە وەک ڕەنگی شانشینی فاتمییەکان دەناسرێتەوە،[٢١][٢٢][٢٣] بەڵام ھێشتا گومانی لەسەرە و ڕەنگی بەکارھێندراوی فاتمییەکان سپی بووە.[٢٤][٢٥][٢٦] ئێستاش سەوز بە ڕەنگی ئیسلام دادەنرێت.[٢١] سووریش ڕەنگی ھاشمییەکان بووە.[٢٠]
-
ئاڵای کووەیت
-
ئاڵای لیبیا
-
ئاڵای عوممان
-
ئاڵای فەلەستین
-
ئاڵای سۆماڵیلاند (دانپێدانەنراو)
-
ئاڵای سوودان
-
ئاڵای میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
-
ئاڵای سەحرای ڕۆژاوا (دانپێدانەنراو)
-
ئاڵای میسر
-
ئاڵای سوودان
-
ئاڵای سووریا
-
ئاڵای یەمەن
ڕەنگی پان-ئێرانی
دەستکاریئێران لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمدا ئاڵایەکی بە ھێڵی سەوز و سپی و سوور بۆخۆی دیزاین کرد،[٢٧] لەو کاتەوە ئاڵاکە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە، بەڵام سێ ھێڵەکەی ھەروەک خۆی ماونەتەوە. کاتێک کۆماری نوێی تاجیکستان سەربەخۆیی بەدەست ھێنا، ئاڵاکەی لە وەشانی سۆڤییەتی پێشووی خۆی گۆڕی، و ھاوشێوەی ئاڵاکەی ئێران بە شێوازێکی تر، ئاڵای نوێی دامەزراند.[٢٨] ئاڵای کوردستان بۆ ناوچەیەکی کولتووریی و مێژوویی بەکاردێت، ھەروەھا بە ھەمان خێزانی ئێرانییەکان دادەنرێت، و ئاڵاکە نزیکە لە ئاڵا پان ئێرانیزمەکان بەڵام بەپێچەوانەی ئاڵای ئێران، سوور لەسەرەوەیە و سەوز چووەتە ژێرەوە، ئەوەش وەک ڕێزێک بۆ خوێنی شەھیدان و قوربانیانی خاکەکە، کە ڕەنگی سوور ھێمایە بۆ خوێنی شەھیدان و تێکۆشەرانی ئازادی. بەفەرمی لە ھەرێمی کوردستان بەکاردێت.[٢٩][٣٠]
-
ئاڵای تاجیکستان
نەتەوە یەکگرتووەکان
دەستکارینەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٧دا ئاڵا و دروشمی خۆی پەسەند کرد.[٣١] ئاڵاکە بۆ نوێنەرایەتی بێلایەنی و ھاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان دروست کرا، بۆیە زۆرجار ئاڵاکە یان بەکارھێنانەوەی دیزاینی ئاڵاکە، بۆ ئەو ناوچانە دادەندرێت کە لە حاڵەتی ململانێ یان ناسەقامگیریدان. یەکەم ئاڵای نەتەوەیی لەم جۆرە ئاڵای ئێریتریا بوو لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٦٢ کە ھێمای ئاشتی بوو لە نێوان مەسیحییەکان و موسڵمانەکان.[٣] ئاڵای نیشتمانی ئێریتریا ئێستا کە لە ساڵی ١٩٩٣ پەسەند کراوە، کەمتر لە شینەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان تێدایە، بەڵام ھێشتا لقە زەیتونەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدا دەردەکەوێت.[٣٢] ئاڵای قوبرس کە لە ساڵی ١٩٦٠ پەسەند کراوە، ھیچ شینێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدا نییە، بەڵام تاجە گوڵینەی لۆریل و نەخشەی دوورگەی قوبرس لەخۆدەگرێت.[٣٣] دیزاینی زۆربەی ئاڵا نیشتمانییەکانی تر کە لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئیلھامیان وەرگرتووە، ئاڵای خاکە متمانەپێکراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون، کە دواتر بوون بە ناوەند و وڵاتیی سەربەخۆ. لەوانەش ئاڵای دوورگەکانی زەریای ھێمن.[٣٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Znamierowski، Alfred (2013). The World Encyclopedia of Flags: The Definitive Guide to International Flags, Banners, Standards, and Ensigns, with Over 1400 Illustration (بە ئینگلیزی). Lorenz Books. p. 100. ISBN 978-0-7548-2629-3.
...flag use did not develop on a large scale until the 19th Century and continued during the 20th Century. Out of some 195 independent countries, only 12 have flags whose designs were adopted before 1800. Seven of these (Denmark, Great Britain, the Netherlands, Russia, the United States, France and Turkey) have influenced the designs and colors of over 130 national flags and ensigns...
- ^ «AMT - Bandeiras de Portugal». ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت Znamierowski، Alfred (2013). The World Encyclopedia of Flags: The Definitive Guide to International Flags, Banners, Standards, and Ensigns, with Over 1400 Illustration (بە ئینگلیزی). Lorenz Books. pp. 100–129. ISBN 978-0-7548-2629-3.
- ^ Jeroen Temperman (2010). State Religion Relationships and Human Rights Law: Towards a Right to Religiously Neutral Governance. Martinus Nijhoff Publishers. p. 88. ISBN 978-9004181489. لە 31 December 2007 ھێنراوە.
Many predominantly Christian states show a cross, symbolising Christianity, on their national flag. The so-called Scandinavian crosses or Nordic crosses on the flags of the Nordic countries–Denmark, Finland, Iceland, Norway and Sweden–also represent Christianity.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Carol A. Foley (1996). The Australian Flag: Colonial Relic or Contemporary Icon. William Gaunt & Sons. ISBN 978-1-86287-188-5. لە 31 December 2007 ھێنراوە.
The Christian cross, for instance, is one of the oldest and most widely used symbols in the world, and many European countries, such as the United Kingdom, Norway, Sweden, Finland, Denmark, Iceland, Greece and Switzerland, adopted and currently retain the Christian cross on their national flags.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Andrew Evans (2008). Iceland. Bradt. ISBN 978-1-84162-215-6. لە 31 December 2007 ھێنراوە.
Legend states that a red cloth with the white cross simply fell from the sky in the middle of the 13th-century Battle of Valdemar, after which the Danes were victorious. As a badge of divine right, Denmark flew its cross in the other Scandinavian countries it ruled and as each nation gained independence, they incorporated the Christian symbol.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Oldest continuously used national flag». Guinness World Records (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «The Greenland flag in the capital Nuk, Greenland | GRID-Arendal». www.grida.no. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Masood، Hassan. The History and Symbolic Meaning of Crescent.
- ^ «The Great Powers and the 'Eastern Question'». staff.lib.msu.edu. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «National Flag». Singapore Statutes Online. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Mulholland، Malcolm (2016). «New Zealand Flag Fats». natlib.govt.nz. p. 49. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Resolved, That the flag of the United States...». postalmuseum.si.edu (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Marshall، Tim (2017-07-04). A Flag Worth Dying For: The Power and Politics of National Symbols (بە ئینگلیزی). Simon and Schuster. pp. 52–53. ISBN 978-1-5011-6833-8.
- ^ Rey، Jean (1837). Histoire du drapeau, des couleurs et des insignes de la Monarchie française, précédée de l'histoire des enseignes militaires chez les anciens (بە فەرەنسی). Techener. p. 515.
- ^ Eriksen، Thomas Hylland (2007-10-18). Flag, Nation and Symbolism in Europe and America (بە ئینگلیزی). Routledge. p. 23. ISBN 978-1-134-06696-4.
- ^ Massie، Robert K. (2012). Peter the Great. Vol. 160 (Modern Library ed.).
- ^ «Bulgaria: Flag». The World Factbook. Central Intelligence Agency. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Cook، David (1966). Studies in Muslim apocalyptic (بە ئینگلیزی). p. 6. لە 2022-10-24 ھێنراوە – via Internet Archive.
- ^ ئ ا «Saudi Aramco World: Flags of the Arab World». archive.aramcoworld.com. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Beam، Christopher (٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٩). «Why is the color green so important in the Muslim world?». Slate (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Znamierowski، Alfred (2013). The World Encyclopedia of Flags: The Definitive Guide to International Flags, Banners, Standards and Ensigns, with Over 1400 Illustration (بە ئینگلیزی). Lorenz Books. p. 122. ISBN 978-0-7548-2629-3.
- ^ «Saudi Aramco World: Flags of the Arab World». archive.aramcoworld.com. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Hathaway، Jane (2003). [[[:داڕێژە:Gbook]] A Tale of Two Factions: Myth, Memory, and Identity in Ottoman Egypt and Yemen]. Albany, New York: State University of New York Press. p. 97. ISBN 978-0-7914-5883-9.
The Ismaili Shi'ite counter-caliphate founded by the Fatimids took white as its dynastic color, creating a visual contrast to the Abbasid enemy.
{{cite book}}
: نرخی|url=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Blair، Sheila S. (1999). «Art and Architecture: Themes and Variations». لە Esposito، John L. (ed.). The Oxford History of Islam. Oxford: Oxford University Press. pp. 215–267. ISBN 0-19-510799-3.
...white was also the color associated with the Fatimid caliphs, the opponents of the Abbasids.
- ^ Sanders، Paula A. (1994). Ritual, Politics, and the City in Fatimid Cairo. SUNY Series in Medieval Middle East History. SUNY Press. p. 44. ISBN 0-7914-1781-6.
...wore white (the Fatimid color) while delivering the sermon (khuṭba) in the name of the Fatimid caliph.
- ^ «Iranian Flag, A Brief History (English version)» (PDF). ٢٦ی تەممووزی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2012-03-14 suggested (یارمەتی) - ^ «Tajikistan». www.fotw.info. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «The National Flag of Kurdistan». Institutkurde.org (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Press Material». Kurdistan Regional Government (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «United Nations Emblem and Flag» (بە ئینگلیزی). United Nations. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «National Flag: Precious National Symbol» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Eritrea Ministry of Information. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Presidency of the Republic of Cyprus - The Flag». ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Library، Dag Hammarskjöld. «Research Guides: UN Trusteeship Council Documentation: Trust Territories» (بە English). research.un.org. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵا خێزانییەکان تێدایە. |