پیتەری مەزن یان پیتەری گەورە (لەدایکبووی ٨ی حوزەیران ١٦٧٢ - مردووی ٨ی شوباتی ١٧٢٥) فەرمانڕەوای ڕووسیا لە شاری کرملن لە دایکبووە لە ساڵی ١٦٨٢ بووەتە پاشای ڕووسیا، بە پیتەری مەزن یاخود بە پترسی گەورە ناسراوە، لە ڕەوشت و ئاکاردا ڕەق و توڕە و بەھێز و و ئازا بووە و ئارەزوو فراوانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بووە زۆر ھەوڵی بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی ڕەھا دابوو، پتریس لە ھۆلەندییەکان فێری دروستکردنی کەشتی بوو توانی بووی کەشییەک دروست بکات و سەردانی ناوچەکانی ئینگلتەرا و فەڕەنسا و ھۆڵەندای بکات و سەرسامی شارستانییەتی ئەو ناوچانە بووە. لە زۆربەی ناوچەکانی ئەورووپا خەلکی شارەزای لە چەند بوارێکی جیاواز وەک ئەندازیاری، ھونەرمەند، نەخشەساز و دەست ڕەنگینی ھێنا بۆ ڕووسیا بەمەبەستی ئەوەی ڕووسەکان فێری ئەو بوارانە بکەن گرینگی بە لایەنی پەروەردە و فێرکردن دەدا چەندین خوێندنگای کردەوە ھەروەھا گرینگی دەدا بە لایەنی ئابووری و بازرگانی پەرەپێدانی پیشەسازی کار و ھەنگاوەکانی پتریسی گەورە ڕوسیای گەیاندە ئاستێکی باڵا ومەزن لەسەر ئاستی ئەورووپا ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی لە دوای خۆی بەجێھێشت.

پیتەری مەزن

لەدایکبوون٨ی حوزەیران ١٦٧٢
مەرگ٨ی شوباتی ١٧٢٥(تەمەن ٥٢)
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
نەتەوەرووسیا
پیشەپاشای ئیمپراتۆری ڕوسیا
ھاوسەرکاترینای یەکەم

کارەکان

دەستکاری
 
تابلۆیەک لە جەنگی باتاڤا کە بەسەرکەوتنی سوپای ڕووس کۆتایی ھات

بەھۆی ئەوەی ھەولی ھەڵگەرانەوە و کودەتا لە سەر دەسەڵاتەکەی لە لایەن پاسەوانانی تایبەتی درا بریاری چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سوپاکەی دا بۆ ئەو مەبەستەش خەلکی بیانی لە جێگایان دانرا ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی گوێرایەلێ خۆی بن پیتەر یان پتریس ئەنجومەن دۆما (پەرلەمان) ھەڵوەشاندەوە لە جێگای ئەوە ئەنجومەنی ڕاوێژکاری دامەزراند کە خۆی ئەندامەکانی دیاری دەکرد ھەروەھا ولاتی دابەش کرد بە سەر چەند ھەرێمیک کەسە نزیکەکانی خۆی دەکرد بە دەسەلاتدار لەو ھەرێمانە ھەروەھا پۆلیسی نھێنی دامەزراند بۆ ئەوەی نەیارەکانی بگرێت و سزایان بدات لەسەر ئاستی کۆمەلایەتی ھەنگاوەکانی پترس کاریگەیر ھەبوو لە سەر درووست بوونی ژمارەیەک خانەدانی نوێ و زەوی بەسەردا دابەشکردن بەمەش کەسانی خاوەن زەوی کشتوکالی لە سەردەمی ئەودا زۆر بوون پترس بەھۆی ئەوەی دەیوسیت سنوری دەسەلاتەکەی زۆرتر بکات جەنگی دژی سوید ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەستی بگات بە ناوچەی بەڵتیق بەڵام سوید بە سەرکردایەتی چارڵز لە جەنگی ناڤار توانی شکست بە پترس بھێنیت بەڵام دوای ئەوەی پترس جارێکی دیکە سوپاکەی ڕێکخستەوە ھێرشی کردەوە سەر سوید توانی لە جەنگی باتاڤا بەسەر سوپای چارڵز سەکەوێت ئەویش بۆ پارێزگاری لە خۆی ڕووی کردە دەولەتی عوسمانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەوی مایەوە تا لە جەنگێک لە گەڵ نەروێژ لە سالی ١٧١٨ کوژرا ساڵی ١٧٢١ پەیماننامەی نیستاند لە نێوان ڕووسیا و سوید مۆرکرا بەپێی ئەم پەیمانەی ناوچەکانی کریلیا و ئانگریا لە کەناری دەریای بەڵتیق درا بە ڕووسا ئەمەش پترس توانی بگات بەو ئامانجەی ھەی بوو

پیتەری مەزن (پترس) لە ساڵی ١٧٢٥ مرد لە دوای خۆی چەند کەسێکی دیکە ھاتنە سەر تەخت بەڵام تا سەردەمی کاترینای دووەم ١٧٦٢ نەیانتوانی دەستکەوتی دیار و بەرچاو بۆ ڕوسیا بەدەست بھێنن.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. کتێبی مێژووی ئەورووپا لە سەردەمی ڕێنساس تا شۆرشی فەڕەنسی ١٥٠٠ تا ١٧٨٩ لە نوسینی دکتۆر محەممەد ئەحمد ساڵح، وەرگێرانی ئارام محەممەد
  2. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «بطرس الأکبر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠.
  1. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Peter the Great»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠.


http://archive.org/stream/encyclopaediabri21chisrich#page/288/mode/1up Archived ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لە وەیبەک مەشین.