ئاڵای ئوردن کە لە ١٦ی نیسانی ١٩٢٨ بە فەرمی پەسەند کرا، لەسەر بنەمای ئاڵای ساڵی ١٩١٦ی ڕاپەڕینی عەرەبی دژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەم داندرا.[١] ئاڵاکە لە پشتێنەیەکی ڕەش و سپی و سەوزی ئاسۆیی پێکھاتووە کە بە داوێکی سوور بەیەکەوە بەستراونەتەوە. ڕەنگەکان بریتین لە ڕەنگەکانی پان عەرەبی، بە ڕێککەوتەکان نوێنەرایەتی: خەلافەتی عەباسی (قاڵبی ڕەنگی ڕەش)، خەلافەتی ئومەوی (قاڵبی ڕەنگی سپی)، و خەلافەتەکانی فاتیمی یان ڕاشیدون (قاڵبی ڕەنگی سەوز) دەکەن. داو یان دەزووی سوور بۆ شانشینی ھاشمی و ڕاپەڕینی عەرەبییە[٢][٣][٤]

ئوردن
ڕێژە١:٢
بەکارھاتوو١٦ی نیسانی ١٩٢٨
ئاڵای ستانداردی شاھانە
بەکارھێنانستانداردی شاھانەیی پاشا
ئاڵای ستانداردی شاھانەی شازادەی جێنشین
بەکارھێنانستانداردی شاھانەیی شازادەی جێنشین
ئاڵای ھاشمییەکان
بەکارھێنانستانداردی ھاشمی، ئاڵای ئەشرەفی حیجاز (خانەدانەکان)، خێزانی ھاشمییەکان
ئاڵاکانی ئوردن لە عەممانی پایتەخت
ئاڵای ئوردن

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

جگە لە قاڵبە ڕەنگییەکان و دەزووەکە، ئەستێرەیەکی سپی بە حەوت تیشکەوە لە نێو دەزووە سوورەکەدا ڕاگیر کراوە؛ کە بە مانای یەکڕیزی گەلی عەرەب دێت،[٤] حەوت تیشکەکەی ئاماژەن بۆ حەوت ئایەتی فاتیحە لە قورئاندا، و ھەروەھا ئەو حەوت گردەی کە شاری عەممانی لەسەر بنیات نراوە.

مێژوو دەستکاری

لێکدانەوەی ڕەنگەکان دەستکاری

قاڵب ڕەنگی قوماش
سوور شانشینی ھاشمی، خەباتی خوێناوی بۆ ئازادی
سپی شانشینی ئومەوی، داھاتوویەکی گەش و ئارام
سەوز شانشینی فاتمییەکان یان خەلافەتی ڕاشیدوون
ڕەش شانشینی عەباسی

شێوازی ڕەنگەکان دەستکاری

 </img> سوور سپی سەوز ڕەش
RGB 206/17/38 255/255/255 0/122/61 0/0/0
شازدەیی‒ناوەند #ce1126 #FFFFFF #007a3d #000000
CMYK 0/92/82/19 0/0/0/0 100/0/50/52 0/0/0/100

بیناسازی ئاڵا دەستکاری

ئاڵا مێژوویییەکان دەستکاری

ئاڵای سەربازی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Flag of Jordan". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-04-21.
  2. ^ "Flags of the World: Jordan". Retrieved 10 May 2015.
  3. ^ "The World Fact Book: Middle east: Jordan". cia.gov. Central Intelligence Agency. Retrieved 10 May 2015.
  4. ^ ئ ا "National Anthem". kinghussein.gov.jo. Government of Jordan. Retrieved 10 May 2015. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «kinghussein» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا