ئاگر و سەھۆڵ (فیلمی ١٩٨٣)

ئاگر و سەھۆڵ فیلمێکی ئەنیمەیشنیی ئەمریکییە لە ساڵی ١٩٨٣ لە چەشنی سەرکێشی خەیاڵیی تاریک لە دەرھێنانی ڕالف بەکشی، و لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم دابەشکاری بۆ کراوە و بڵاوکراوەتەوە.

ئاگر و سەھۆڵ
دەرھێنەرڕالف بەکشی
بەرھەمھێنەر
  • فڕانک فرازێتا
  • ڕالف باکشی
نووسەر
  • جێری کۆنوەی
  • ڕۆیی تۆماس
مۆسیقاویڵیام کرافت
وێنەگری سینەماییفرانسیس گرومان
مۆنتاژدەیڤد مارشاڵ
دەرچوون
  • ٢٦ی ئابی ١٩٨٣ (1983-08-26)
ماوەی فیلم٨١ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١.٢ ملیۆن دۆلار
داھات٨٦٠٫٠٠٠ ھەزار دۆلار

سیناریۆکەی لەلایەن جێری کۆنوەی و ڕۆیی تۆماسەوە نووسراوە.

بەرھەمھێنان

دەستکاری

تا ساڵی ١٩٨٢ فیلمی خەیاڵییەکان سەرکەوتنی بەرچاویان لە بۆکس ئۆفیسدا ھەبووە، لەوانە The Beastmaster و Conan the Barbarian، و ڕالف بەکشی لەم ڕێگەیەوە ویستی فیلمێکی ئەنیمەیشنی خەیاڵی لەگەڵ ھاوکارەکەی، فڕانک فرازێتا.[١] بەکشی ١.٢ ملیۆن دۆلاری وەرگرت بۆ خەرجیی فیلمی ئاگر و سەھۆڵ، و کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دابەشکردن و بڵاو کردنەوەی فیلمەکە.[١]

دووبارە دروستکردنەوە

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٠ ڕۆبەرت ڕۆدریگێز ڕایگەیاند کە دەرھێنەری فیلمی ئاگر و سەھۆڵە بەشێوەی لایڤ ئاکشن و دووبارە دروستکردنەوە.[٢] بەکشی ڕایگەیاند کە نایەوێت ھیچ پەیوەندییەک بە فیلمەکەوە ھەبێت، بەڵام مۆڵەتی دروستکردنەوەی فیلمەکەی بە ڕۆدریگێز بەخشی.[٣] گرێبەستی دروستکردنەوەکە دوای ماوەیەکی کەم لە مردنی فرازێتا، نووسەری پێشووی فیلمە ئەنیمەیشنییەکە، داخرا.[٢] لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ سۆنی پیکچەرز مافی وێنەگرتنی وەشانی لایڤ ئاکشنی فیلمەکەی بەدەستھێنا، و ڕۆبەرت ڕۆدریگێز وەک دەرھێنەری دەستنیشان کرا.[٤]

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Gibson، Jon M. (2008). «Fire and Ice». Unfiltered: The Complete Ralph Bakshi. Universe Publishing. pp. 192, 196. ISBN 978-0-7893-1684-4.
  2. ^ ئ ا Knowles، Harry (١٩ی ئایاری ٢٠١٠). «A family friendly Machete? What do you mean no race war? & A secret Frazetta project?? Exclusive Robert Rodriguez interview!!». Ain't It Cool News. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  3. ^ Ashby، Devon (١٤ی ئازاری ٢٠١٢). «The God's Truth: An Interview With Ralph Bakshi (Part 2)». Crave Online. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ Fleming، Mike (١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «Sony Pictures Acquires Robert Rodriguez & His Frank Franzetta Homage 'Fire And Ice'». Deadline Hollywood. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.