ئاپۆلۆنیوس
ئاپۆلۆنیوس ماتماتیکزانێکی یۆنانی بوو، لە سەردەمی بەتڵیمۆس لە ساڵی ٢٢٠-٢٥٠ پێش زایین لەدایک بوو.
ئاپۆلۆنیوس | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٢٠ پێش زایین پێرگا |
نەتەوە | یۆنانی |
بواری زانستی | ماتماتیک، ئەندازە، گەردوونناسی |
ناسراو بە ھۆی | بڕگە قوچەکییەکانبڕگە قوچەکییەکان |
ئەپۆلۆنیوس ھاوئەنجامی سیانەی تەواو کرد کە لەلایەن زانایانی وەک ئیقلیدس و ئارکیمیدز دروستکرابوو، ھەرچەندە ئەو نایەتە ڕیزی ئیقلیدس و ئارکیمیدز لەڕووی پلەوە، بەڵام ئەو ئەو کەسەیە کە ئەندازەی یۆنانی تەواو کرد. ھەروەھا کتێبێکی لەسەر ئەندازە نووسیوە کە بابەتەکەی بڕگە قوچەکییەکانە، لەم کتێبەدا باس لە سێ جۆر چەماوە کراوە کە ئیقلیدس لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێ نەکردووە.
ئەو بڕگە قووچەکییانەی کە ئاپۆلۆنیوس لە کتێبەکەیدا باسی لێ دەکرد، تا ماوەیەکی زۆر قبوڵ نەکرا و ھەندێک لە زانایان تەنیا وەکوو ڕاھێنانێکی ھزری لە بواری ماتماتیکدا بینییان، بەڵام دواتر لە ژێر سایەی کێپلەر و نیوتندا بە گرینگییان زانی. ماتماتیکزانانی بەناوبانگ ناویان بۆ گەلێک لەم چەماوانە ھەڵبژارد، کە ھێشتاش باون. [١]
ئەمانەش ببینەدەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاپۆلۆنیوس تێدایە. |
پەرواێزەکاندەستکاری
- ^ صوفی، مریم. زندگینامه دانشمندان جهان. چاپ هشتم تهران: نشر جاجرومی، 1387.
سەرچاوەکاندەستکاری
http://www.haftaseman.ir/webdb/article.asp?id=341 ٢١ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم ماتماتیکزان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |