لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا کێشەی ئاپۆلۆنیوس (بە ئینگلیزی: Problem of Apollonius) بریتییە لە کێشانەوەی بازنە‌گەلێک کە لە سێ بازنەی دیاریکراو لە ڕووتەختێکدا دەکەون.

بازنە پەمەیییەکە، یەکێک لە شیکارییەکانی کێشەی ئاپۆلۆنیوسە کە لە سێ بازنەکەی تر دەکەوێت.

ئاپۆلۆنیوس ئەم کێشەیەی لە کتێبی Ἐπαφαί (لێکەوتەکاندا) خستەڕوو و شی کردەوە.

بارە تایبەتەکان

دەستکاری

خستنەڕووی کێشەکە

دەستکاری

کێشەی ئاپۆلۆنیوس دەڵێت: بازنە یان چەند بازنەیەک بکێشە بە شێوەیەک کە لە سێ شتە دیاریکراوەکەی سەر ڕووتەختەکە بکەوێت. ھەر یەکێک لەم سێ شتانە دەکرێت خاڵ، ھێڵ یان بازنە بن. تێبینی ئەوە بکە کە لێکەوتی بازنەیەک لەسەر خاڵێک بەو مانایە دێت کە بازنەکە بە خاڵە دیاریکراوەکەدا تێپەڕ بێت.

لە خشتەی خوارەوەدا بازنە، ھێڵ و ئەو خاڵانەی بە ڕەنگی ڕەش دیاری کراون، دراوەکانی کێشەکە و بازنە پەمەیییەکان وڵامەکانی کێشەکەن.

خشتە ١: کێشەکانی ئاپۆلۆنیوس
دێڕ کۆدی کێشەکە دراوەکان ژمارەی شیکارییەکان

(بە گشتی)

نموونە

(بازنە، ھێڵ و خاڵە ڕەشەکان، دراوەکانی کێشەکە و بازنە پەمەیییەکان

وڵامەکانی کێشەکەن)

١ PPP سێ خاڵ ١  
٢ LPP ھێڵێک و دوو خاڵ ٢  
٣ LLP دوو ھێڵ و خاڵێک ٢  
٤ CPP بازنەیەک و دوو خاڵ ٢  
٥ LLL سێ ھێڵ ٤  
٦ CLP بازنەیەک، ھێڵێک و خاڵێک ٤  
٧ CCP دوو بازنە و خاڵێک ٤  
٨ CLL بازنەیەک و دوو ھێڵ ٨  
٩ CCL دوو بازنە و ھێڵێک ٨  
١٠ CCC سێ بازنە

(کێشە سەرەکییەکەی ئاپۆلۆنیوس)

٨  

سەرچاوەکان

دەستکاری