ئانۆ جەوھەر عەبدولمەسیح عەبدۆکا (لەدایکبووی ١٩٨٤) سیاسەتوان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستانە. ئەو لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی کریستیانەکانی ھەرێمی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن. ئانۆ دیپلۆمی خوێندووە لە پەیمانگای تەکنیکی ھەولێر دواتریش بڕواننامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەدەستھێناوە لە زانکۆی کوردستان، ھەروەھا خوێندکاری دکتۆرایە لەسەر ھەمان بەش و زانکۆ. ئانۆ سکرتێری گشتی ڕەوتی شالامایە بۆ کاروباری مەسیحییەکان. ئانۆ جەوھەر توانای قسەکردن بە زمانەکانی سوریانی، کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی ھەیە.[٢]

ئانۆ جەوھەر

ئانۆ جەوھەر لە شوێنی کارەکەی
لەدایکبوون١٩٨٤
نیشتەجێیعەنکاوە، پارێزگای ھەولێر
پەروەردەزانکۆی کوردستان
پیشەسیاسەتوان
حیزبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان
ئایینمەسیحییەت[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ وەك مەسیحییەك نامەوێ‌ بەشێك بم لەم عێراقە. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٦ی ئابی ٢٠١٧). سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
  2. ^ پڕۆفایلی ئانو جەوھەر عەبدولمەسیح، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری