ئاناکسیماندرۆس (بە یۆنانی: Ἀναξίμανδρος؛ لەدایکبووی ٦١٠ – مردووی ٥٤٦ی پێش زایین) فەیلەسووفێکی پێشسوقراتیی خەڵکی شاری میلیتۆسی ئایۆنیا بوو کە ئەمڕۆ لە ناو تورکیادایە. ئاناکسیماندرۆس سەر بە قوتابخانەی میلیتۆسی و شاگردی تالیس بوو. دوای تالیس خۆی بوو بە دووەم مامۆستای ئەو قوتابخانەیە و ئاناکسیمینیس و پیتاگۆراس بوون بە شاگردی.

ئاناکسیماندرۆس
بە Ancient Greek: Ἀναξίμανδρος
باوکPraxiades
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی یۆنانیی کۆن
زمانی نووسینزمانی یۆنانیی کۆن
بواری کارفەلسەفە
خوێندکارپیتاگۆرس، ئاناکسیمینیس
قوتابییتالیس
شاکارەکانئاپەیرۆن
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریفەلسەفەی پێشسوقراتی، قوتابخانەی میلیتۆسی
کارتێکراوە لەلایەنتالیس
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

زانیاری لەبارەی ژیان و کارەکانییەوە کەمە. وەکوو ئەوەی بەڵگە مێژوویییەکان باسی دەکەن، ئەو یەکەم فەیلەسووفێکە کە لێکۆڵینەوەکانی نووسیوەتەوە، گەرچی تەنیا بەشێک لە بەرھەمەکانی ماونەتەوە. پاش مەرگی، لە بەڵگەکانی مێژوودا شتگەلێک لەبارەیەوە دەدۆزرێتەوە کە تا ڕادەیەک دیمەنی ئەو پیاوە دەر دەخەن.

ئاناکسیماندرۆس بە یەکێ لە لایەنگرە سەرەتایییەکانی زانست دەژمێردرێ و ھەوڵی دەدا بە چاولێکردن و ڕوانین گەردوون شرۆڤە بکات. ئەو دەیگوت ھەر وەک چۆن یاساکان حاکمن لە کۆمەڵگادا، لە سروشتیشدا یاساکان زاڵن، وە ھەر شتێ کە ھاوسەنگیی سروشت بترازێنێ بڕ ناکات.

وەک زۆرێ لە ھزرڤانانی سەردەمی خۆی، فەلسەفەی ئاناکسیماندرۆس لقوپۆپی زۆرە. لە ئەستێرەناسیدا تێکۆشا میکانیکی تەنە ئاسمانییەکان لە پێوەند لەگەل زەویدا شرۆڤە بکات. لە فیزیکدا، گریمانەکەی کە دەیگوت بێسنوور (یا ئاپەیرۆن) سەرچاوکەی ھەموو شتە فەلسەفەی یۆنانی برد بەرەو ترازێکی نوێ لە دەرھەستاندنی تێگەیشتەکانەوە. نەخشەی جیھانیشی کێشا کە گەلێ جوگرافیای خستە پێشەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری