ئاشڵی کۆڵ

یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی (لەدایکبووی ١٩٨٠)

ئاشڵی کۆڵ (لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠) ڕاھێنەری تۆپی پێی ئینگلیز و یاریزانی پێشووە. وەک یاریزانی بەرگریکاری چەپ یاری کردووە، دیارترینیان بۆ ئارسناڵ و چێڵسی بووە. کۆل لەلایەن زۆرێک لە ڕەخنەگران و یاریزانە پیشەگەرەکانی ھاوڕێیەوە بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت، یەکێکە لە گەورەترین یاریزانە ئینگلیزییەکانی ھەموو سەردەمەکان[١]ھەروەھا یەکێکە لە گەورەترین بەرگریکاری چەپ لە مێژووی وەرزشەکەدا.[٢] کۆل لە شاری ستێپنی لە لەندەن لەدایکبووە، لە یانەی ئارسناڵ دەستی کردووە بە یاریکردن و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ یەکەم یاری تەواوی لەگەڵ یانەکەدا ئەنجامداوە، دواتر ٢٢٨ یاری ئەنجامداوە و ٩ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە. لەگەڵ ئارسناڵ دوو نازناوی پرێمییەرلیگی بەدەستھێنا، سێ جامی یەکێتی ئینگلتەرا، و ئەندامێکی دانەبڕاو بوو لە تیپی " ئارسناڵ " لە وەرزی ٢٠٠٣–٢٠٠٤، کە وەرزەکەیان بەبێ دۆڕان تەواو کرد. ھەروەھا کۆل لە یەکەم یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئارسناڵ لە ساڵی ٢٠٠٦ بەشداری کرد؛ یانەکە بە ئەنجامی ٢–١ بە یانەی بارسێلۆنا دۆڕا. لە مانگی ئابی ٢٠٠٦، ڕوویکردە چێڵسی، لەگەڵیدا نازناوی زیاتری بەدەستھێنا، لەوانە پریمەرلیگ لە وەرزی ٢٠٠٩–٢٠٠٢، چوار جامی یەکێتی ئینگلتەرا و یەک خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ لەلایەن چێڵسییەوە ئازادکرا.[٣][٤] یەکێکە لەو دوو یاریزانەی کە لەگەڵ دوو یانە نازناوی دووانەیان بەدەستھێناوە، لەگەڵ نیکۆلاس ئەنێلکا.[٥]کۆل لە ساڵانی ٢٠٠١ تا ٢٠١٤ یاریزانی ئینگلتەرا بووە و لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ یاری کردووە، ھەروەھا لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٤ وجامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ یاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ وەک باشترین یاریزانی ئینگلتەرا ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١٤ وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ھێنا.[٦]

ئاشڵی کۆڵ
بە ئینگلیزی: Ashley Cole
لەدایکبوون (١٩٨٠-١٢-٢٠) ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
Stepney، شانشینی یەکگرتوو
وڵاتی وەرزشئینگلتەرا
ناوی خوازراوEl lleó
ھاوسەرCheryl
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپfullback
پەروەردەBow School
دەستپێکی چالاکی١٩٩٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢، UEFA Euro 2004، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢
خولخولی نایابی ئینگلیزی، Major League Soccer

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The greatest England internationals of all time - ranked». 90min. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «The 5 Greatest Left-Backs of All-Time». The Sporting Blog. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Chelsea let Lampard and Cole leave club». itv.com. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. ^ Ronay، Barney (٨ی ئایاری ٢٠١٢). «Di Matteo's magic brings Chelsea FA Cup victory». The Guardian. London. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  5. ^ «Ashley Cole wins sixth winners' medal and a double Double». Reuters. ١٥ی ئایاری ٢٠١٠. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  6. ^ «Cheers for England, Ash and Lamps». TheFA.com. The Football Association. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.

داڕێژە:تووڵی دەروازە ژیاننامە تۆپی پێ