ئاسترید لیندگرین
ئاسترید لیندگرین (بە ئینگلیزی: Astrid Lindgren؛ لە دایکبووی ١٤ی تشریی دووەمی ١٩٠٧ - مردووی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢) کەسایەتی ژنە نووسەری خەیاڵی و سیناریۆنووسی سوێدییە.[١] ئەو زیاتر بۆ زنجیرە نووسین و بەرھەمەکانی منداڵان بەناوبانگە، لە ماوەی ژیانیدا کۆمەڵێک ڕۆمانیشی بۆ منداڵان نووسی، ئەو زیاتر لە ٣٠ کتێبی بۆ منداڵان نووسی.[٢] بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٨، ئاسترید لە پلەی ١٨ەمی ئەو نووسەرانە دێت کە بەرھەمەکانیان بۆ زۆرترین زمانی جیھان وەرگێڕدراوە،[٣] لەم نێوانەشدا پلەی چوارە لەو نووسەرانە وەرگرتووە کە بۆ منداڵان نووسیویانە. کتێبەکانی ئاسترید نزیکەی ١٦٥ ملیۆن دانەیان لێ فرۆشراوە.[٤]
ئاسترید لیندگرین | |
---|---|
بە سویدی: Astrid Lindgren | |
لەدایکبوون | ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧ Vimmerby، سوێد |
مردن | ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ ستۆکھۆڵم، سوێد | (٩٤ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Astrid Anna Emilia Ericsson |
کورتەناو | Astrid Lindgren |
Date of burial or cremation | ٨ی ئازاری ٢٠٠٢ |
شوێنی ناشتن | Vimmerby Cemetery |
باوک | Samuel August Ericsson |
دایک | Hanna Ericsson |
ھاوسەر | Sture Lindgren |
منداڵ | Lars Lindgren، Karin Nyman |
کەسێکی دیار | Elsa Olenius |
زمانی نووسین | زمانی سوێدی |
پیشە | سیناریۆنووس، children's writer، ڕۆماننووس، نووسەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٤ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ |
ئەندامی حیزبی | پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی سوێد |
نەژاد | |
ئەندامی | Samfundet De Nio |
چەشن | وێژەی مناڵان، چیرۆکی ئەفسانەیی |
ڕووداوە بەرچاوەکان | funeral of Astrid Lindgren |
وێبگە | https://www.astridlindgren.com |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
جێناوی تایبەتی | L46704 |
لە ساڵی ١٩٩٤، خەڵاتی ڕایت ڵیڤلھوودی پێدرا، لە پای کار و نووسینەکانی بۆ مافەکانی منداڵان و ڕێزگرتن لێیان.[٥]
ئاسترید لیندگرین لە ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢، لە تەمەن ٩٤ ساڵیدا لە ستۆکھۆڵم کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Astrid Lindgren: The Woman Behind Pippi Longstocking review». The Irish Times (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Andersen، Jens (2018-02-27). Astrid Lindgren: The Woman Behind Pippi Longstocking (بە ئینگلیزی). Yale University Press. ISBN 978-0-300-23513-5.
- ^ «UNESCO's statistics on whole Index Translationum database». UNESCO. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ FAQ at Astrid Lindgren official site 11 August 2010 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە..
- ^ «Astrid Lindgren». The Right Livelihood Foundation (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاسترید لیندگرین تێدایە. |