ئادیتیا ڕۆی کاپور (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥) ئەکتەریکی هیندییە کە لە فیلمەکانی بۆلیوود دەردەکەوێت. ئەو لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٩ لەبۆلیوود دەرکەوتووە ئەویش ئەوکاتەی لەفیلمی خەونەکانی لەندەن دەرکەوت.[١] دوایی لە ساڵی ٢٠١٣، بەدەرکەوتنی لە فیلمی ئاشقی ٢ ناوبانگی دەرکرد.[٢]

ئادیتیا ڕۆی کاپور
لەدایکبوون (١٩٨٥-١١-١٦) ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
مومبای، ھیندستان
خوشک و براSiddharth Roy Kapur، Kunaal Roy Kapur
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ھیندی
پیشەئەکتەر
پەروەردەSt. Xavier's College, Mumbai، University of Mumbai
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٩

ژیانی کارکردن دەستکاری

ئادیتیا لە ساڵی ٢٠٠٩، بۆیەکەمینجار لە سینەمای بۆلیوود لەپاڵ هەریەکە سەلمان خان و ئاجای دیڤگان بەڕۆڵێکی لاوەکی دەرکەوت.[٣] دوایی لەساڵی ٢٠١٠، لەدوو فیلمدا دەرکەوت کەھەردووکیان ئایشواریا رای لەگەڵدابوو ئەوانیش Action Replayy کە لەگەڵ ئاکشەی کومار دەرکەوت لەگەڵ فیلمی گوزاریش لەگەڵ ھریتیک ڕۆشاندا دەرکەوت..

دەرکەوتنی ئادیتیا لەگەڵ ئەکتەرە بەناوبانگەکان ھیچ خزمەتێکی بەونەکرد تاکوو لەساڵی ٢٠١٣ کەخۆی ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی عاشقی ٢ لە پاڵ شرادها کاپوور دابینی،[٤] بەھۆی ئەو فیلمەوە ناوبانگییەکی زۆری پەیداکرد و فیلمەکە بەبەرترین ئاستی بۆکس ئۆفیس (blockbuster)ی پێدرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە جگە لەوەش گۆرانییەکانی فیلمەکە تەواوی خەڵاتەکانی ساڵییان بۆخۆبرد. ھەر لەساڵی ٢٠١٣دا ئادیتا بەشداری لەفیلمێکی دیکەی سەرکەوتوو دەکات بەڵام ئەوجارەشییان وەک ئەکتەری پاڵپشتبوو ئەویش لەفیلمی Yeh Jawaani Hai Deewani کە ئەو فیلمە بووە پڕداھاتترین فیلم کە ئادیتیا بەشداری تێداکردبێت کەکۆی گشتی داھاتەکەی بە ٣١٠ کرۆر (ھیند + جیھان + مافی بڵاوکردنەوە) دەخەملێنرێت.[٥][٦]

لەساڵی ٢٠١٤ەش بەڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی Daawat-e-Ishq گەڕایەوە و لەوفیلمەش تاڕادەیەک سەرکەوتوو بوو بەڵام ھاوشێوەی سەرکەوتنەکانی ٢٠١٣ نەبوو! وە لەساڵی ٢٠١٥ش ئادیتیا بێدەنگی ھەڵبژارد و بەشداری لەھیچ فیلمێکدا نەکرد.

لەشووباتی ٢٠١٦ و نزیکانێک لەڤالانتاین لە فیلمی Fitoor ڕۆمانسی بەڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ کاترینا کێف بەشداربوو کە ئەم فیلمەیان شکستی ھێنا لەبۆکس ئۆفیس و چیڕۆکەکەی لەسەر ڕۆمانی چاوەڕوانییەکی مەزن (Great Expectations)ی نووسەری بەریتانی چارڵز دکنزەوە وەرگیراوە. لەسەرەتای ٢٠١٧ەش لەفیلمی ئۆکەی جانو دەرکەوت لەگەڵ شرادھا کاپوور بەڵام لەویشدا شکستی ھێنا لەبۆکس ئۆفیس.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Salman Khan reveals Aditya Roy Kapur fell in love with a girl during London Dreams, approached her for 'one kiss'". Hindustan Times (بە ئینگلیزی). 2020-02-04. Retrieved 2021-03-24.
  2. ^ Nov 16, Mirror Online / Updated:; 2020; Ist, 07:00. "Aditya Roy Kapur's best and most famous songs". Mumbai Mirror (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-24.{{cite web}}: CS1 maint: extra punctuation (link) CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  3. ^ World, Republic. "Aditya Roy Kapur screamed at Salman Khan during his first shot; here's why". Republic World (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-24.
  4. ^ "PICS: Shraddha Kapoor shows us how to team up floral top with ripped shorts as she returns to bay from Goa". PINKVILLA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "7 Years of 'Yeh Jawaani Hai Deewani': Deepika Padukone shares pictures of first look test with Ranbir Kapoor". DNA India (بە ئینگلیزی). 2020-05-31. Retrieved 2021-03-24.
  6. ^ "Shocked at the super success of Yeh Jawaani Hai Deewani: Director Ayan Mukherji - Indian Express". archive.indianexpress.com. Retrieved 2021-03-24.
  7. ^ "5 reasons why Katrina Kaif and Aditya Roy Kapur's Fitoor TANKED at the box office!". Bollywood Life (بە ئینگلیزی). 2016-02-13. Retrieved 2021-03-24.