ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون
(لە إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُونەوە ڕەوانە کراوە)
ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون (بە عەرەبی: إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون؛ واتە ئێمە موڵکی ئەوین و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە) ھەروەھا بە ئیستیرجاع (بە عەرەبی: ٱسْتِرْجَاع) ناسراوە. لە ئیسلامدا بەشێکی ئایەتی ١٥٦ی سووڕەتی بەقەڕەیە، و دروشمێکی قورئانییە بۆ موسڵمانان. واتە «بەڕاستی ئێمە موڵکی خواین و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.» و ئامانجیش لێی بەرزکردنەوەی ورە، ڕاگرتنی دۆخی دەروونی، بەرگریدان بە موسڵمان تا نەکەوێتە دژایەتیکردن و ناڕەزاییدەربڕین لە دادپەروەری و قەزاوقەدەر.[١] بەگشتی دەستەواژەکە لەلایەن موسڵمانانەوە دەوترێتەوە بەتایبەتی لەکاتی بیستنی مردنی کەسێک[٢] یان ھەواڵێکی ناخۆش کە بەسەر خۆی یان کەسێکی تر ھاتبێت وەک ھێمایەک بۆ ئارامی و داننان بەوەی کە خوا باڵادەستە، و زیاتر لە توانای بەرگەگرتنی خۆمان تاقیمان ناکاتەوە.
بەکارھاتن
دەستکاری- لە قورئان: ﴿وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ١٥٥ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ١٥٦﴾ [بەقەرە:١٥٥–١٥٦] (کوردی: ١٥٥- سوێند بەخوا تاقیتان دەكەینەوه به كەمێك له ترس و بیم و برسێتی و كەم بوونی ماڵ و سامان و مردنی كەس و كارو تیاچوونی بەرو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده بەو كەسانەی خۆگرو ئارامگرن... ١٥٦- كه ئەوانەن هەر كاتێك تووشی بەڵاو ناخۆشیەك دەبن دەڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هەرچی هەمانه بەخششی خوایە، سەر ئەنجامیش تەنها هەر بۆ لای ئەو زاتەیه گەڕانەوەمان.)[٣][٤]
- عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف گێڕاویەتییەوە کە پێغەمبەر وتوویەتی «إذا أصابَ أحدَكم مصيبةٌ فليقل إنَّا للَّهِ وإنَّا إليهِ راجعونَ اللَّهمَّ عندَك احتسبتُ مصيبتي فأجرني فيها وأبدلني منها خيرًا».[٥] واتە «گەر یەکێک لە ئێوە تووشی کارەساتێک بوو، با بڵێت ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون. خوایە، تۆ بە کارەساتەکەی منت زانی بۆیە، دەرم بێنە و لە کارەساتەکە بمگۆڕە.»
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «" إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ " ليست مجرد تعزية». www.saaid.net. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «موقف المؤمن من الابتلاء - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «القرآن الكريم - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود». quran.ksu.edu.sa. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «سوورەتی بەقەڕە، ئایەتی ١٥٦». www.perseus.tufts.edu. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ترمزی، لە سونەنی ترمزی، ژمارە ٣٥١١ گێڕاویەتییەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون تێدایە. |