عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف

عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف یەکێک بوو لە ھاوەڵانی پێغەمبەر محەممەد.

گڵکۆی عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف لە ئوردندا.

ناوى عەبدوڕەحمانى كوڕی عەوفى كوڕی عەبدعەوفى قوڕەیشی زوهریە، كونیەكەى ئەبووموحەممەدە، دایكی ناوى شیفائی كچی عەوفە.

یەكێكە لە دە موژدەپێدراوانى بەهەشت و یەكێكیشە لە شەش هاوەڵی شووراى سەردەمى عومەرى كوڕی خەططاب، پێغەمبەر تا وەفاتى كرد لێی رازى بوو.

عەبدوڕەحمان سەرەتا ناوى عەبدعەمر یان عەبدولكەعبە بوو، بەڵام كە موسڵمان بوو پێغەمبەر ناوى نا عەبدوڕەحمان.

برایەكى هەبوو بە ناوى ئەسوەد كە ئەمیش هاوەڵی پێغەمبەر بوو و ماوەیەك پێش فەتحى مەككە كۆچی كرد بۆ مەدینە، برایەكى تریشی هەبوو بەناوى عەبدوڵا كە لەرۆژی فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو.[5]

خوشكێكی هەبوو بە ناوى حەمنەن كە ئەویش هاوەڵی پێغەمبەر بوو،[6]خوشكێكی تری ناوى شیفائی كچی عەوف بوو كە لە مەككە موسڵمان بوو و هاودەم بە عاتیكەى خوشكی كۆچی كرد بۆ مەدینە.

ژن و منداڵەكانى:

ژنێكی هەبوو بە ناوى ئومموكلثومى كچی عوتبە كە كوڕێكی لێ بوو بەناوى سالم، ژنێكی تری كچی شەیبە بوو كە كچێكی لێی بوو بە ناوى ئوممولقاسم، ژنێكی تری ناوى ئومموكلثومى كچی عوقبە بوو كە موحەممەد و ئیبراهیم و حەمید و ئیسماعیل و حەمیدەو ئەمەتورەحمانى لێی هەبوو، ژنێكی تری ناوى سەهلەى كچی عاصم بوو كە میعەن و عومەر و زەید و ئەمەتوڕەحمانى بچووكى لێی هەبوو، ژنێكی تری ناوى بەحریەی كچی هانی ْ  بوو كە كوڕێكى لێی هەبوو بە ناوى عوروە، ژنێكی تری ناوى سەهلەى كچی سوهەیل بوو كە سالمی بچووكى لێ هەبوو، ژنێكی تری ناوى ئومموحەكیم بوو كە ئەبووبەكری لێی هەبوو، ژنێكی تری كچی ئەبیلحەیس بوو كە كوڕێكی لێی هەبوو بەناوى عەبدوڵا، ژنێكی تری ناوى تەماضوری كچی ئەصبەع بوو كە عەبدوڵاى بچووكى لێ هەبوو، ژنێكی تری ناوى ئەسمائی كچی سەلامە بوو كە عەبدوڕەحمانى لێی هەبوو، ژنێكی تری ناوى ئومموحورەيث بوو كە موصعەب و ئامینەو مەریەمى لێ هەبوو، ژنێكی تری ناوى مەجدى كوڕی یەزیدە كە كوڕێكی لێی هەبوو بە ناوى سوهەیل، ژنێكی تری ناوى غەزالى كچی كیسرا بوو كە كەنیزەك بوو و كوڕێكی لێی هەبوو بە ناوى عوثمان، چەند ئوممووەلەدێكی تری هەبوو بەناوى عوروەو یەحیا و بیلال، ژنێكی تری ناوى بادیە بوو كە جوەیریەی لێ هەبوو، ژنێكی تری ناوى زەینەبی كچی صەباح بوو كە ئوممویەحیاى لێ هەبوو.

عەبدوڕەحمان دە ساڵ لە پێغەمبەر بچوكتر بوو، چونكە دە ساڵ پاش ساڵی فیل لەدایك بوو

موسڵمانبوونى:

موسڵمانبوونى عەبدوڕەحمان هاوكات بوو لەگەڵ موسڵمانبوونى عوثمانى كوڕی مەظعوون و عوبەیدەى كوڕی حارث و ئەبووعوبەیدەدا، ئەمەش پێش ئەوەى پێغەمبەر بچێتە ماڵی ئەرقەم و لەوێ بانگەواز بكات، عەبدوڕەحمان هاودەم بەو هاوەڵانەى چوونە خزمەت پێغەمبەر، پێغەمبەرى خوا باسی ئیسلامى كرد بۆیان و وردەكاریەكانى ئیسلامى خستەڕوو بۆیان، ئەوانیش موسڵمان بوون.