ئێڵ ئی دی

(لە Ledەوە ڕەوانە کراوە)

دایۆدی ڕوناکی یان دوانەی پەخشکەری ڕوناکی بەکورتی ئێڵ ئی دی (بە ئینگلیزی: Light-Emitting Diod بەکورتکراوەیی LED) سەرچاوەیەکی ڕوناکییە، دروست دەبێت کاتێ تەزووی کارەبا بە ناو ماددەی نیمچە گەیەنەردا ڕەت دەبێت بەھۆی ئەوەی ئەلیکترۆنەکان لە ماددە نیمچەگەیەنەرەکاندا کونە ئەلیکترۆنەکان پڕدەکەنەوە، بەوەش وزە دەردەکات لە شێوەی فۆتۆن (رۆناکی)، ڕەنگی ڕوناکییەکە پەیوەستە بە بڕی وزەی پێویست بۆ ڕەتبوون بەناو نیمچە گەیەنەرەکاندا.[١] سەرەتای دەرکەوتنی ئێڵ ئی دی وەک پێکھاتەیەکی ئەلیکترۆنی و بە شێوەیەکی کرداری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٢، کۆنترین ئێڵ ئی دی تەنھا دەیتوانی ڕوناکی ژێر-سوور دەربکات بە ڕوناکی کەم، کە بەکار دەھات بۆ ریمۆت کۆنترۆل، دوای ئەوە ئێڵ ئی دییە سەرەتاییەکان سنوورداربوون بە بەرھەمھێنانی ڕوناکی سوور بە چڕییەکی کەم.[٢]

Light-emitting diode
ئێڵ ئی دییە سوور، سەوز و شینەکانی چەشنی ٥ مم
چەشنPassive, optoelectronic
سیاسەتی کارکردنElectroluminescence
داھێندرانیک ھۆلۆنایک جی ئاڕ. (١٩٦٢)
پێکھێنانی دەرزیئانۆد و کاتۆد
ھێمای ئەلیکترۆنی
ئێڵ ئی دی داپۆشراو بە پلاستیک.
ھێمای ئەلیکترۆنی LED
بەشەکانی ناوەوەی ئێڵ ئی دی بە ئیپۆکسی ڕووپۆشکراوە بۆ پاراستنی.
وێنەیەکی زوومکراوی ئێڵ ئی دی.
Modern LED retrofit with E27 screw in base
چرایەکی LEDی سەردەمیانە، کە بڵاوکەرەوەی گەرمی (Heat sink)ی بۆ دانراوە بە تەزووی گوڕاو کار دەکات.

مێژووی دۆزینەوە

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٢٧ (ئۆلێگ ڤلادیمێرۆڤیچ)ی ڕووسی دروستکردنی یەکەم ئێڵ ئی دی ڕاگەیاند و لێکۆڵینەوەکانی لە گوڤارە زانستییەکانی سۆڤیەت و ئەڵمانیا و بریتانیادا بڵاو کرانەوە، بەڵام ئەو کات دۆزینەوەکە نەچووە بواری کرداری و جێبەجێکردنەوە و پشتگوێ خرابوو بۆ ماوەی چەند دەیەیەک، دوای ئەویش چەندین شارەزای بواری فیزیک لە وڵاتانی فەرەنسا و ھەنگاریا کاریان لەسەر کردووە لە نموونەی جۆرج دێستریۆ، زۆلتان بێی و یۆرگی سێگیتی.[٣][٤][٥][٦]

لە ساڵی ١٩٦٢ یەکەم ئێڵ ئی دی کە بەشێوەیەکی کارامە کاربکات پەرەی پێدرا لە لایەن نیک ھۆلۆنیاک لە ماوەی کارکردنی لە کۆمپانیای جەنەرال ئەلیکتریکزی ئەمریکی، کە دەیتوانی ڕوناکی (شەبەنگی بینراو) بە ڕەنگی سوور بەرھەم بێنێت، ھەرەوەھا لە ساڵی ١٩٧٢ قوتابییەکی ھۆلۆنیاک یەکەم ئێڵ ئی دی بەرەنگی زەرد بەرھەم ھێنا بە باشترکردنی توانای ئێڵ ئی دی سوور و پرتەقاڵی.[٧]

ئێڵ ئی دیی شین

دەستکاری

پێش دروستکردنی ئێڵ ئی دی شین نەدەتوانرا ئێڵ ئی دی بۆ شاشە بەکار بھێنرێت بەھۆی ئەوەی نەدەتوانرا سیستەمی (RGB) سوور سەوز شین بەرھەم بھێنرێت.[٨]

لە ساڵی ١٩٧٢ دوو قوتابی زانکۆی ستانفۆرد توانیا یەکەم ئێڵ ئی دی بە ڕەنگی بنەوشەیی بەرھەم بھێنن بە تێکەڵکردنی مەگنیزیوم لەگەڵ نیتریدی گالیوم،[٩] ساڵێک دواتر لە ھەمان زانکۆ ھەریەک لە پانکوڤ و ئێد میڵەر توانیان یەکەم ئێڵ ئی دی بە ڕوناکی شین بەرھەم بھێنن بە تیکەڵکردنی زینک لەگەڵ نیتریدی گالیوم،[١٠] تا ساڵی ١٩٩٣ شۆجی ناکامورای ژاپۆنی یەکەم ئێڵ ئی دی شینی خستەڕوو کە بەشێوەیەکی کارامە ڕوناکی شینی بەرھەم دەھێنا، بەو ھۆیەشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی نۆبێڵ لە بواری فیزیکدا پێبەخشرا بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەریەک لە ئیسامو ئاکاساکی و ھیرۆشی ئامانۆ.[١١]

جۆرەکان

دەستکاری
 
لێدەکان بە شێوە، قەبارە و ڕەنگی جیاواز دروست دەکرێن، زۆربەی کات بە ھەمان ڕەنگی ئەو ڕوناکییەی دەبەخشێت دادەپۆشرێت.

لێدەکان بەشێوەو قەبارەی جیاواز دروست دەکرێن، ھەروەھا بۆ کاری جیا جیا درۆست دەکرێن وەکۆ نیشاندەر (سیگناڵ) ڕوناکی و شاشەکان.

ھەیانە قەبارەی ٢مم تا ٨مم دروست دەکرێت وەکۆ نیشاندەر (سیگناڵ) بەکاردێن، وزەی پێویست بۆ داگیرساندنیان لە نێوان ١ میللی ئەمپێر تا ٢٠ میللی ئەمپێردایە، جۆریشیان ھەیە دەتوانێ سەدان میللی ئەمپێر بەکارببات ڕوناکییەکی زۆر بەرھەم بێنێت بەڵام بۆ ئەم جۆرە دەبێت بڵاوکەروەی گەرمی (Heatsink) لەگەڵ دابنرێت جۆری تر دەتوانێت بە تەزووی گوڕاویش کاربکات، بێ ئەوەی پێویست بکات کۆنڤێرتەر بەکار بھێنرێت تەزووی گوڕاو بگوڕێت بۆ تەزووی بەردەوام.[١٢]

سوود و زیانەکان

دەستکاری

سوودەکان

دەستکاری

کارامەیی: بەراورد بە چراکانی تر ڕوناکییەکی زیاتر بەرھەم دێنیت بۆ ھەر واتێک.[١٣]

ڕەنگ: دەتوانێت ڕەنگی ویستراو بەرھەم بھێنرێت بە بێ بەکارھێنانی ھیچ فلتەرێکی ڕەنگی، ئەمەش تێچووی کەمتری دەوێت.

گەرمکردنەوە: پێویستیان بە گەرمداھێنان نییە وەک چراکانی تر وەک چرای فلورسێنت، لەگەڵ داگیرساندنیدا ڕوناکی تەواو دەبەخشێت.[١٤]

سوڕ: سوڕێکی دریژتریان ھەیە کاریگەر نابن بە ژمارەی داگیرساندنەکان کۆژاندوەی چەند جارە.

کەمکردنەوەی ڕوناکی: بە ئاسانی دەتوانرێت کۆنترۆلی بڕی ڕوناکی بکرێت.[١٥]

تەمەن: بەراورد بە سەرجەم جۆرەکانی تری چرا درێژترین تەمەنیان ھەیە، کە دەگاتە ٣٥ تاوەکۆ ٥٠ ھەزار کاتژمێری کارکردن.[١٦]

زیانەکان

دەستکاری

پشتبەستنی بە پلەی گەرمی: کارکردنی ئێڵ ئی دییەکان پەیوەیستە بە پلەی گەرمی ئەو ژینگەیەی تێیدایە، لە ژینگەی گەرمدا ناتوانێت بەرگە بگرێت.

ھەستیاری ڤۆڵتییە: ناکرێت ڤۆڵتیە و تەزوویەکی زیاتر لەوەی پێ بدرێت کە بۆی دیاریکراوە، درێژی تەمەنیان دەکەوێتە سەر بڕی ڤۆڵتیەی بەکاردەھێنێت.[١٧]

داکەوتنی کارایی: کاراییان کەم دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی بڕی تەزووی تێپەڕبوو ھاوکات دەبێتە ھۆی زیادبوونی پلەی گەرمی لێدەکان، کە ئەمەش لە تەمەنیان کەم دەکاتەوە.[١٨]

بەکارھێنانەکان

دەستکاری

لێدەکان لە ژیانی بەردوام لەگەڵمانن لە ژیانی ڕۆژانەدا لە ھەموو شوێنێکن چ وەک سەرچاوەی ڕۆناککەرەوەی شەوان و لە زۆربەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا بوونیان ھەیە یان وەک نیشاندەر ڕوناکی ڕێکخستنی ھاتووچوو، ڕوناکی ئۆتۆمبێل، بانگەشەی بازرگانی و بژمێرەی ئەلیکترۆنییەکان.[١٩][٢٠][٢١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Edwards، Kimberly D. «Light Emitting Diodes» (PDF). University of California at Irvine. p. 2. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ LED power reduction trade-offs for ambulatory pulse oximetry. Vol. 2007. 2007. pp. 2296–9. doi:10.1109/IEMBS.2007.4352784. ISBN 978-1-4244-0787-3. PMID 18002450. {{cite book}}: |journal= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  3. ^ «Светящийся карборундовый детектор и детектирование с кристаллами» [Luminous carborundum detector and detection with crystals]. Телеграфия и Телефония без Проводов [Wireless Telegraphy and Telephony] (بە Russian). 5 (44): 485–494. 1927.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) English translation: «Luminous carborundum detector and detection effect and oscillations with crystals». Philosophical Magazine. 7th series. 5 (39): 1024–1044. November 1928. doi:10.1080/14786441108564683.
  4. ^ Zheludev, N. (2007). «The life and times of the LED: a 100-year history» (PDF). Nature Photonics. 1 (4): 189–192. Bibcode:2007NaPho...1..189Z. doi:10.1038/nphoton.2007.34. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە April 11, 2007 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  5. ^ Lee, Thomas H. (2004). The design of CMOS radio-frequency integrated circuits. Cambridge University Press. p. 20. ISBN 978-0-521-83539-8.
  6. ^ «Brief history of LEDs» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «Brief Biography — Holonyak, Craford, Dupuis» (PDF). Technology Administration. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٩ی ئابی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە. ٩ی ئابی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Ting، Hua-Nong (2011-06-17). 5th Kuala Lumpur International Conference on Biomedical Engineering 2011: BIOMED 2011, 20–23 June 2011, Kuala Lumpur, Malaysia. Springer Science & Business Media. ISBN 978-3-642-21729-6.
  9. ^ "Nobel Shocker: RCA Had the First Blue LED in 1972" ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. IEEE Spectrum. October 9, 2014
  10. ^ Schubert, E. Fred (2006) Light-emitting diodes 2nd ed., Cambridge University Press. ISBN 0-521-86538-7 pp. 16–17
  11. ^ 2006 Millennium technology prize awarded to UCSB's Shuji Nakamura ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Ia.ucsb.edu (June 15, 2006). Retrieved on August 3, 2019.
  12. ^ «Solid-State Light Sources Getting Smart» (PDF). Science. 308 (5726): 1274–1278. 2005. Bibcode:2005Sci...308.1274S. doi:10.1126/science.1108712. PMID 15919985. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە February 5, 2016 ئەرشیڤ کراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  13. ^ «Solid-State Lighting: Comparing LEDs to Traditional Light Sources». eere.energy.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ «Data Sheet — HLMP-1301, T-1 (3 mm) Diffused LED Lamps». Avago Technologies. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  15. ^ An effective LED dimming approach. Vol. 3. 2004. pp. 1671–1676. doi:10.1109/IAS.2004.1348695. ISBN 978-0-7803-8486-6. {{cite book}}: |journal= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  16. ^ Lifetime of White LEDs ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. US Department of Energy. (PDF). Retrieved on March 16, 2012.
  17. ^ The Led Museum ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. The Led Museum. Retrieved on March 16, 2012.
  18. ^ Stevenson, Richard (August 2009) The LED’s Dark Secret: Solid-state lighting won't supplant the lightbulb until it can overcome the mysterious malady known as droop. IEEE Spectrum
  19. ^ LED There Be Light, Scientific American, March 18, 2009
  20. ^ Eisenberg، Anne (June 24, 2007). «In Pursuit of Perfect TV Color, With L.E.D.'s and Lasers». New York Times. لە April 4, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  21. ^ «CDC – NIOSH Publications and Products – Impact: NIOSH Light-Emitting Diode (LED) Cap Lamp Improves Illumination and Decreases Injury Risk for Underground Miners». cdc.gov. 2011. doi:10.26616/NIOSHPUB2011192. لە May 3, 2013 ھێنراوە. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)