کایە
(لە یاریەوە ڕەوانە کراوە)
کایە، یاری، گەمە یانیش وازی کارێکە کە ھەندێک ڕێسا و شێوەی ھەیە و بۆ مەبەستی سەرەکیی خۆشی و ڕابواردن ئەنجام دەدرێت.[١][٢][٣]
وشەڕەتناسی
دەستکاریوشەی کایە لە ڕەگی ھیندوئەورووپاییی «*kā-»وە دێ کە بە مانای خواستن و ویستن و پێ شادبوونە. لە پاڵەویدا «kādag» بووە کە ھەر بە مانای گاڵتە و گەمەیە. لە وشەی کوردیی «کاو»، بە مانای مراد و ئارەزوو، نزیکە. حەمدی دەڵێ:
ئەحواڵی ئەم زەمانە لە کایەی مناڵ ئەچێ | دنیایەکی چ پووچە لە زەرفی بەتاڵ ئەچێ |
لە بەیتە کوردییەکانیشدا ھاتووە وەک:
مەمکێکم نارنجە و ئێکم ھەنارە | لە پاش ئەحمەدی شەنگ کەس نابێ پێیان بکا کایە |
وشەی گەمە لە ڕواڵەتدا زۆر لە وشەی ئینگلیزیی «game» دەچێ. ئەگەر لەوەوە ھاتبێ، دیار نییە چۆن ھاتووەتە ناو کوردی. ھەندێ دەڵێن یاری لە «یار + ی» بە مانای یارمەتی و پشتگیری دێ و، ھەندێکیش دەڵێن لە وشەی تورکیی «yarış» بە مانای کێبەرکێ دێ، ھاتووە. پیرەمێرد دەڵێ:[٤]
دەمێک بوو چاوەڕێی بەفرێکی وابووم، مژدە بێ! باری | سەرم بەفرە کەچی هێشتا شەڕەتۆپەڵمە بۆ یاری! |
ھەروەھا وازی ھەمان وشەی فارسیی «بازی» کە لە چاوگی «باختن» دروست بووە و، بە مانای کایەکردنە ھاتووە.[٥][٦]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://www.merriam-webster.com/dictionary/game ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://dictionary.reference.com/browse/game ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://oxforddictionaries.com/us/definition/american_english/game ١٠ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «کوردی ڕەوان». books.vejin.net. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی.
- ^ MacKenzie، D. N. (1971). A concise Pahlavi dictionary.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کایە تێدایە. |