یاخیبوونی حیزبی دێموکرات (١٩٨٩–١٩٩٦)

یاخیبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ساڵی ١٩٨٩ پەرەی سەند و تا ساڵی ١٩٩٦ بەردەوام بوو، لە چوارچێوەی خەباتی جوداخوازی کورد. سەرھەڵدانی ململانێکان لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٨٩ بەھۆی تیرۆرکردنی عەبدولڕەحمان قاسملوو ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بوو لەلایەن بریکارە گومانلێکراوەکانی حکوومەتی ئێران. توندوتیژترین ڕووداوەکانیش لە ساڵانی ١٩٩٠ و ١٩٩١ ڕوویاندا کە سەربازانی کورد ھێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەستپێکرد. ئەمەش بووە ھۆی تۆڵەسەندنەوەیەکی توند لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە، بە ئامانجی لەناوبردنی سەرکردەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە تیرۆرکردنی سادق شەرەفکەندی و سەرکردەکانی تری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٩٩٢ بە مەبەستی تێکدانی توانای کارکردنی حیزب. ئەو ململانێیە لەگەڵ سیاسەتی تیرۆرکردن کەم بووەوە کە ئێران ئەنجامی دەدا و تا ساڵی ١٩٩٦ حیزبی دێموکرات نەیتوانی لە ڕووی سەربازییەوە ھەنگاو بنێت و ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند. ئەم ململانێیە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس کە زۆربەیان ھێزەکانی حکوومەتی ئێران و چەکدارانی کورد بوون.

یاخیبوونی حیزبی دێموکرات
بەشێکە لەجیابوونەوەی کوردان لە ئێران
کاتی ڕوودان١٣ی تەممووزی ١٩٨٩
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٣ی تەممووزی ١٩٨٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٣ی ئابی ١٩٩٦

کاردانەوەکان دەستکاری

بەرپرسانی ئێران دەستکاری

لە ٢٣ی ئابی ١٩٩٦، ئەبووحەسەن بەنی سەدر، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران ڕای گەیاند، لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، حکوومەتی ئێران فەرمانی کوشتنی زیاتر لە ٦٠ کەسی ناڕازی دەرکردووە، لەنێویاندا ٤ سەرکردەی حیزبی دێموکرات لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٢.

یەکێتیی ئەورووپا دەستکاری

لە ١٠ی نیسانی ساڵی ١٩٩٧ دادگای ئەڵمانیا حکوومەتی ئێرانی بە تۆمەتی کوشتنی ٤ کوردی ناڕازی لە ساڵی ١٩٩٢ تۆمەتبار کرد، ھەموو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا جگە لە یۆنان، دوای بڕیارەکەی دادگا بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزەکانیان لە ئێران کشاندەوە، وەک ڕێوشوێنێک بۆ سەپاندنی سزای دیپلۆماسی سنووردار بەسەر ئێراندا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری