ھێرشەکانی ٢٠٢٢ی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە چوار قۆناغ زنجیرە ھێرشێکی لە ڕێگەی مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە بۆ سەر کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجامدا کە ناوچەکانی کۆیە، پردێ و زڕگوێزی لە ھەرێمی کوردستان دەگرتەوە. ئەم ھێرشە وەک وەڵامێک بۆ پارتەکانی ڕۆژھەڵات بوو کە بەردەوام پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ژینا ئەمینی دەکەن لە ناو ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران.[١][٢]
لەم ھێرشە درندەدا کە بە ھێرشیکی بەربەری ناسروابوو لانیکەم ١٨ کەس کوژراون کە لەنێویاندا ژنی دووگیان ھەیە و ٦٢ کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆرینەیان ھاووڵاتیی سڤیلن و لەنێویاندا منداڵی خوار تەمەن ١٠ ساڵ و قوتابی و مامۆستا و ڕۆژنامەوان ھەن.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Iran launches airstrike against Kurdish group in northern Iraq». the Guardian (بە ئینگلیزی).
- ^ «Kurdish officials: Death toll climbs in Iranian drone attack». AP NEWS (بە ئینگلیزی).
- ^ «پارتەکانی ڕۆژھەڵات: ئێران لە شەقامەکان ڕۆژھەڵات وەڵامی ھێرشەکانی وەردەگرێتەوە». www.rudaw.net.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرشەکانی ٢٠٢٢ی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان تێدایە. |