ھیلاری ئان سوانک (لە دایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤) خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[١]

ھیلاری سوانک
لەدایکبوون (١٩٧٤-٠٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
Lincoln، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونHilary Ann Swank
باوکStephen Michael Swank
دایکJudy Kay Clough
ھاوسەرChad Lowe، Philip Schneider
منداڵJames Swank-Schneider، Elizabeth Swank-Schneider
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم
پەروەردەSehome High School، South Pasadena High School، Young Actors Space
دەستپێکی چالاکی١٩٩١
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Golden Globe Award for Best Actress – Television Series Drama

سەرەتای دەرکردنی ناوبانگ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢، بەھۆی بەشداریکردنی بوو لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی Camp Wilder. ھەر لە ساڵی ١٩٩٢، بۆیەکەمینجار لە فیلمی Buffy the Vampire Slayer، بەڕۆڵێکی کورت دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٩٤، یەکەم گەورە گەورە سەرکەوتنی لە فیلمی The Next Karate Kid بووە.[٢] لە ماوەی ژیانیدا، ھیلاری بووەتە براوەی چەندین خەڵاتی وەک دوو جار براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، دوو جاری خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران، و جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد. لە ساڵی ٢٠٠٥، ھیلاری لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی جیھان ناوی ھێنرا.

لە ساڵی ١٩٩٩، دوای بەشداربوونی لە فیلمی کوڕان ناگرین (Boys Don't Cry)، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر وەرگرت.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٤، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی منداڵی ملیۆن دۆلاری (Million Dollar Baby)، بەھۆی ئەم فیلمەوە جارێکی دیکە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٤]

ژیانی تاکەکەسی دەستکاری

لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی Quiet Days in Hollywood، سوانک چاوی دەکەوت بە ئەکتەر چاد لۆوی، دواتر لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٧ ھاوسەرگیرییان کرد.[٥] لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦، نیازی جیابوونەوەیان لەیەکتری ڕاگەیاند. دواتر لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بەفەرمی جیابوونەوە.[٦] لە ساڵی ٢٠٠٧، سوانک پەیوەندی بەست لەگەڵ بریکارەکەی جۆن کامپیسی، دواتر لە ئایاری ٢٠١٢ جیابوونەوە.[٧]

لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦، لەگەڵ ڕۆبن تۆرێس مارەبڕ کران، ئەو ڕاوێژکاری دارایی و یاریزانی تێنسە، دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٦ کۆتاییان بەپەیوەندیی و مارەبڕییەکەیان ھێنا.[٨] دوای دوو ساڵ لە پەیوەندی دڵداری، لە ١٨ی ئابی ٢٠١٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ فیلیپ شنایدەر ئەنجامدا.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Hilary Swank on grit, love, trans rights – and her three-year screen break". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2018-08-30. Retrieved 2021-02-16.
  2. ^ "Boys Don't Cry at 20: in praise of the divisive transgender drama". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2019-10-22. Retrieved 2021-02-16.
  3. ^ Dry, Jude; Dry, Jude (2019-05-16). "Hilary Swank Opens Up About 'Boys Don't Cry' Backlash, and Examines Its Legacy". IndieWire (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  4. ^ Waxman, Sharon; Halbfinger, David M. (2005-02-28). "'Million Dollar Baby' Dominates Oscars (Published 2005)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-16.
  5. ^ "Hilary Swank's Long Journey To Hollywood". Daily News. March 28, 2000. Archived from the original on 22 April 2016. ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "The Hottest Heartbreak Hairstyles: Hilary Swank". Cosmopolitan. March 31, 2010. Archived from the original on 4 March 2016.
  7. ^ "Hilary Swank and John Campisi Split". People. August 20, 2012. Archived from the original on 14 October 2016.
  8. ^ "Hilary Swank and Ruben Torres Split. End Engagement". Us Weekly. June 6, 2016.
  9. ^ "Hilary Swank had her vegan wedding cake FedExed from Mexico for forest nuptials". USA TODAY (بە ئینگلیزی). 2018-08-22.