ھیشام کوڕی عەممار کوڕی نوسەیر کوڕی مەیسەرە کوڕی ئەبان، (بە عەرەبی: ھشام بن عمار بن نصیر بن میسرة بن أبان-أبو الولید السلمي‎)، کونیەیشی (ناسناویشی) ئەبولوەلیدی سوللەمی، دەشگووترێ زەفەری دیمەشقی، لە ساڵی ١٥٣ـی کۆچی لە دایک بووە.

ئیمام و قورئانخوێن (مقرء) و موفتی و موحەددیس و وتاربێژی خەڵکی دیمەشق، وتاربێژی مزگەوتی ئومەوی بوو لە سەردەمی خۆی، کەسێکی زانستخواز و نەرمونیان، بە ڕەوانبێژی و فراونی ڕیوایەت، تەمەنیکی درێژ بەسەر برد بە تەندروستی مێشک و ڕا، خەڵکی دەچوونە لای بۆ قیڕائەت و فەرموودە، خەڵکی کردیان بە ئیمام لە قیڕائەت و نەقڵ، پەرتووکێکیشی ھەیە بەناوی (فضائل القرآن). قورئانی گێڕاوەتەوە لە ئیبن عامر شامی، لای زۆر کەسی تریش خوێندوویەتی و زۆریش لای ئەو خوێندوویانە. گرنگی دانی ھیشام بە فەرموودە کەمتر نەبوو لە گرنگی دانی بە قیڕائەت، لە زۆر کەسی گێڕاوەتەوە، ئەھلی حەدیسیش بە چاک و باوەڕپێکراو باسیان کردووە، بوخاری و موسلیم و نەسائی و ئیبن ماجە و ترمزی و ئەبوو حاتەم و زۆری تریش فەرموودەیان لێ ڕیوایەت کردووە. لە ساڵی ٢٤٥ـی کۆچی وەفاتی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری