عەبدوڵڵا بن عامر بن یەزید بن تەمیم بن ڕەبیعە یەحصوبی دیمەشقی نازناویشی ئەبو عیمڕان، (بە عەرەبی: عبدالله بن عامر بن یزید بن تمیم بن ربیعة الیحصبي الدمشقي-أبو عمران‎)، لە ساڵی ٢١ـی ھیجری لە دایک بووە و ھەندێکیش دەڵێن ٨ـی ھیجری، ئیمامی زەھەبی لە (سیر اعلام النبلاء) دەڵێ کە ڕاستیەکە ٢١ـی ھیجریە. لە دیمەشق ساڵی ١٠٨ـی ھیجری کۆچی دوایی کردووە. یەکێک بووە لە حەوت گێڕەوەکانی قورئان، یەکێک بووە لە تابیعینەکان، ئیمامی ئەھلی شام بوو لە قیڕائە، کە ئیمامەتی قیڕائەی لە دوای ئەبو دەردا بۆ ماوەتەوە، ئەویش لای زۆر کەس خوێندوویەتی و زۆریش لەلای خوێندوویانە، لێشیان گێڕاوەتەوە، دوو ئیمامە بەناوبانگەکەش کە لێیان ڕیوایەت کردووە ھەردوو ئیمام ئیبن زەکوان و ھیشام بن عەمماڕ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • سیر اعلام النبلاء-بەرگی ٥-لاپەڕە:٢٩١
  • تراجم-ترجمە الامام الرابع ابن عامر الشامی
  • شبکە الالوکە