ھومایوون ئەردەڵان

(لە ھۆمایون ئەردەڵانەوە ڕەوانە کراوە)

ھۆمایون ئەردەڵان (٢ی شوباتی ١٩٥٠ لە سەقز – ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ لە بەرلین) نوێنەر و بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەڵمانیا و یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبە بوو. ئەو لەگەل سادق شەرەفکەندی، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی لە میکۆنۆس لە ١٧ ئەیلوولی ١٩٩٢ لە بەڕڵین شەھید کرا.

ھۆمایون ئەردەڵان

پەڕگە:Homayoun Ardalan.jpg
لەدایکبووندووی شوباتی ١٩٥٠
مەرگ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢(١٩٩٢-٠٩-١٧) (٤٢ ساڵ ژیاوە)
چێشتخانەی میکۆنوس لە شاری بەرلینی  ئەڵمانیا
ھۆکاری مەرگتیرۆر
شوێنی گۆڕ فەڕەنسا
پاریس، گۆڕستانی پێرلاشێز
نەتەوەکورد
پیشەنوێنەر و بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەڵمانیا
چالاکبوون١٩٧٩ – ١٩٩٢
کاربەرپرسی حیزب لە ئەڵمانیا
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران


گۆڕی شەڕەفکەندی و عەبدوولی و ئەردەلان لە گۆڕستانی پێر لاشێزی پاریس


ژیان و خەبات سیاسی دەستکاری

ھومایوون لە بنە ماڵەی ئەڕدەڵانەکانی سەقز و کوڕی سەیفوڵڵا خان ئەردەڵان بوو. لە ساڵی ١٩٧٩ خوێندنی لە زانستگای کوردستان لە سنە بە جێ ھێشت و بوو بە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. لە ساڵی ١٩٨٣ بە ئەندامی کومیتەی ناوەندی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا. دواجار بوو بە بەرپرسی لقی سەقزی حیزبی دیموکرات. لە دوای کۆنگرەی ھەشتم ئەو حیزبە لە ساڵی ١٩٨٧ چوو بۆ ئەڵمانیا و بوو بە نوێنەری ئەو حیزبە لەو وڵاتە. ئەو لە شاری فرانکفۆرت ژیانی بە سەر دەبرد.

تیرۆر دەستکاری

ھومایوون ئەردەڵان لە چێشتخانەی میکۆنوس لە شاری بەرلین لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ دا کاتێ بەشداری کۆبوونەوەیەکی سەرانی گرووپەکانی دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کردبوو، تێرۆر کرا. دادگایێک لە شاری بەرلین دوای شیکردنەوەی ڕووداوەکانی کارەساتی میکۆنوس، نێردراوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەنجامیدانی ئەو تیرۆرە بە تاوانبار ناسی. عەلی خامنەیی (ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران)، ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی (سەرۆک کۆماری کات) و عەلی فەلاحیان (وەزیری ئیتلاعاتی کات)ی بۆ دادگا بانگێشت کران. بە پاڵپشتیی پۆلیسی ئەڵمانیا کەسێک وێرای بێتە دادگاکە و شەھادەت بدات لەسەر ئەو ڕووداوە. لە دادگاکەدا گوتی کە ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات بووە و سیستەمی پلان دانانی تیرۆرەکان بە باشی دەناسێ. بەو بەڵگانە دادگاکە کاربەدەستانی کاتی کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار زانی لە ئەنجامی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدا.[١][٢][٣]


سەرچاوەکان دەستکاری

پەیوەندییە دەرەکییەکان دەستکاری