تیرۆری میکۆنۆس

(لە تێرۆری میکۆنۆسەوە ڕەوانە کراوە)

ڕووداوی کوشتنی چێشتخانەی میکۆنۆس (بە فارسی: ترور رستوران میکونوس، ھەروەھا بە ڕووداوی میکۆنۆس ناسراوە) سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی کوردی-ئێران سادق شەرەفکەندی، ھۆمایون ئەردەڵان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی، لە چێشتخانەی یۆنانیی میکۆنۆس لە بەرلین، ئەڵمانیا[١]لە ١٧ ئەیلوولی ١٩٩٢ کوژران. لەلایەن دادگای ئەڵمانی باوەڕ وایە بکوژەکان پەیوەندیان لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری ئێران ھەبووە.

ناوی ئەوکەسانەی لە میکۆنۆس لەگەڵ شەڕەفکەندی دا تێرۆر کران، لە سەرەوەڕا
١- سادق شەڕەفکەندی
٢- فەتاح حەبدوولی
٣- ھۆمایوون ئەردەلان
٤- نووری دێھکۆردی

ڕووداو

دەستکاری

ڕۆژی پێنج شەممە، حەڤدەھەمی مانگی ئەیلوولی ١٩٩٢، کاتژمێر ٢٢:٥٠، سێ پیاو بە شوێن یەکدا بەرەو دەرگای چوونە ژوورەوەی ڕێستۆرانتی میکۆنۆس ڕۆیشتن. یەکەم کەس، ئەمین، لە دەوروبەری ڕێستۆرانت و لەبەر دەرگاکەی وەستا بۆ ئەوەی بەرگری لە چوونە ژوورەوەی مڵۆزم بکات. بەنی ھاشمی لەبەر دەرگا یەخەی خۆی ھەتا ژێر لووتی ھەڵدا و چوە ناو رێستورانەکەوە، کەسی سێھەم واتە راحیل بەشوێنیدا چوە ژوورەوە. ھەردوکیان بەناو ساڵۆنەکەدا تێپەڕین و چوونە ژووری پشتەوھ. نۆ کەس لە ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە دەوری دوو مێزی پێکەوە لکاوەوە لەلای دەستی چەپی ژوورەکە دانیشتبوون. دوو کەسەکەی وا تازە ھاتبوونە ژوورەوە لەپشت یەکەم و دووھەمین کەس راوەستان. بەنی ھاشمی جانتاکھ ی خۆی کە رەشاشێکی تێدابوو، بەرز کردەوە و لەملا تا ئەولای مێزەکەی دایە بەر دەسڕێژی گوللە. رەشاشەکە ٢٦ کوللەی بە سێ جار تەقاند و دوای ئەوە راحیل بە دەمانچە کوللەێکی لە مێشکی سەر و دوو کوللەی لە زگی شەڕەفکەندی و کوللەێکی لەسەری ئەردەڵان دا. بە خێرایی لە چوونە دەرەوە و ھاورێ لەگەڵ کەسی سێھەم وا لەبەر دەرگا وەستابوو، بەرەو ترومبیلێک رۆیشتن کە چاوەڕوانیان بوو، سوار بوون و ھەڵاتن.[٢]

گرووپی لێدان

دەستکاری

تاقمی لێدان لەم کەسانە پێک ھاتبوو:[٣]

  • عەبدولڕەحمان بەنی ھاشمی (ناسراو بە شەریف)، بەرپرسی گرووپ و ھەڵگری رەشاش، ئیرانی
  • عەبباس حوسێن راحیل (ناسراو بە عیماد عەمەش و راغیب)، ئەو کەسەی وا گوللەی خەلاسی ھاوێشت، لوبنانی
  • سەید محەممەد یوسف ئەمین (ناسراو بە ئەبومحمد و بەھەشتی)، پاسەوانی بەر دەرگا، لوبنانی
  • فەزلوڵڵا حەیدەر (ناسراو بە ئەبوجەعفەر)، ڵێخوڕری ترومبیلی ھەڵاتن، لوبنانی

دەرئەنجامی عەمەلیات

دەستکاری

سادق شەرەفکەندی، ھومایون ئەردەلان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی لە ھێرشێکی شێوازی مافیا لە رێستورانی میکۆنوس لە شەقامی پراگی شاری بەرلین لە نزیکەی ١١ پاش نیوەڕۆ لە ١٧ ئەیلول ١٩٩٢ کوژران.[٤]سێ قوربانی دەستبەجێ مردن، و چوارەمین کەسیش (نووری) لە نەخۆشخانە مرد.[٥] عەزیزوڵڵا تەبیب غەففاری، ئەندامی رێکخراوەی فیدائیانی خەلق و خاوەنی رستورانەکە بریندار بوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ morgenpost.de ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «ئێستاش لە بەرلین دادوەر ھەیە» (PDF). p. 23. لە ٢٣ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
  3. ^ ھنوز در برلن قاضی ھست (PDF) (بە فارسی). بەرلین. pp. 115, 121. ISBN 3-9807107-0. لە 23ی ئازاری 2020 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخی |isbn= بپشکنە: length (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  4. ^ Kutschera، Chris (1 April 1997). «A network of terror». The Middle East. لە 20 June 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Germany/Iran: Details of the assassination of four Kurdish politicians in 1992 at the Mykonos restaurant in Berlin». UNHCR. ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.