ھومایوون ئەردەڵان
ھۆمایون ئەردەڵان (٢ی شوباتی ١٩٥٠ لە سەقز – ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ لە بەرلین) نوێنەر و بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەڵمانیا و یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبە بوو. ئەو لەگەل سادق شەرەفکەندی، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی لە میکۆنۆس لە ١٧ ئەیلوولی ١٩٩٢ لە بەڕڵین شەھید کرا.
ھۆمایون ئەردەڵان | |
---|---|
پەڕگە:Homayoun Ardalan.jpg | |
لەدایکبوون | دووی شوباتی ١٩٥٠ |
مەرگ | ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ | (٤٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | تیرۆر |
شوێنی گۆڕ | فەڕەنسا پاریس، گۆڕستانی پێرلاشێز |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نوێنەر و بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەڵمانیا |
چالاکبوون | ١٩٧٩ – ١٩٩٢ |
کار | بەرپرسی حیزب لە ئەڵمانیا |
حیزبی سیاسی | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
ژیان و خەبات سیاسی
دەستکاریھومایوون لە بنە ماڵەی ئەڕدەڵانەکانی سەقز و کوڕی سەیفوڵڵا خان ئەردەڵان بوو. لە ساڵی ١٩٧٩ خوێندنی لە زانستگای کوردستان لە سنە بە جێ ھێشت و بوو بە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. لە ساڵی ١٩٨٣ بە ئەندامی کومیتەی ناوەندی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا. دواجار بوو بە بەرپرسی لقی سەقزی حیزبی دیموکرات. لە دوای کۆنگرەی ھەشتم ئەو حیزبە لە ساڵی ١٩٨٧ چوو بۆ ئەڵمانیا و بوو بە نوێنەری ئەو حیزبە لەو وڵاتە. ئەو لە شاری فرانکفۆرت ژیانی بە سەر دەبرد.
تیرۆر
دەستکاریھومایوون ئەردەڵان لە چێشتخانەی میکۆنوس لە شاری بەرلین لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ دا کاتێ بەشداری کۆبوونەوەیەکی سەرانی گرووپەکانی دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کردبوو، تێرۆر کرا. دادگایێک لە شاری بەرلین دوای شیکردنەوەی ڕووداوەکانی کارەساتی میکۆنوس، نێردراوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەنجامیدانی ئەو تیرۆرە بە تاوانبار ناسی. عەلی خامنەیی (ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران)، ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی (سەرۆک کۆماری کات) و عەلی فەلاحیان (وەزیری ئیتلاعاتی کات)ی بۆ دادگا بانگێشت کران. بە پاڵپشتیی پۆلیسی ئەڵمانیا کەسێک وێرای بێتە دادگاکە و شەھادەت بدات لەسەر ئەو ڕووداوە. لە دادگاکەدا گوتی کە ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات بووە و سیستەمی پلان دانانی تیرۆرەکان بە باشی دەناسێ. بەو بەڵگانە دادگاکە کاربەدەستانی کاتی کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار زانی لە ئەنجامی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدا.[١][٢][٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ قتل در میکونوس، تجزیه و تحلیل یک ترور سیاسی، بنیاد عبدالرحمن
- ^ میکونوس؛ داغ ابدی ترور بر پیشانی جمهوری اسلامی، رایو زمانه
- ^ وب سایت حزب دمکرات کردستان
پەیوەندییە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھومایوون ئەردەڵان تێدایە. |