ھارشالی مالھوترا (بە ئینگلیزی: Harshaali Malhotra) خانمەکتەرێکی مناڵ، و نمایشکاری پۆشاکی ھیندییە کە لە فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ھیندییەکان دەردەکەوێت.[٣][٤]

ھارشالی مالھوترا

हर्षाली मल्होत्रा
لەدایکبوون
ھارشالی مالھوترا

(٢٠٠٨-٠٦-٠٣) ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ (تەمەن ١٦ ساڵ)[١][٢]
نەتەوەھیند
پیشەخانمەکتەری مناڵ
چالاکبوون٢٠١٢–ئێستا
کارە ناودارەکان
موونی لە باجرەنگی بایجان

مالھوترا یەکەم دەرکەوتنی لە ٢٠١٥ و لە ڕۆڵی سەرەکیی فیلمی کەبیر خان، باجرەنگی بایجان بوو، لە پاڵ سەلمان خان، کارینا کاپوور و نەواززەدین سدیقی. ئەو ڕۆڵی شاھیدە و 'موونی'ی گێڕا. کچە موسڵمانێکی پاکستانی کە لە ھیندستان ون دەبێت و بە یارمەتیی ھیندییەک، پاوان کومار چاتورڤێدی (لەلایەن خان ڕۆڵی گێڕدراوە) گەشت دەکات و دەگەڕێتەوە ماڵەکەی. لە کۆی ٥٬٠٠٠ کچ مالھوترا ھەڵبژێردرا کە لە تاقیکردنەوەی دەنگیی فیلمەکە دەرکەوت. نواندنی مالھوترا وەک کچێکی لاڵ ئێجگار پێیداھەڵدرا و پاڵێورا بۆ خەڵاتی فیلمفەیر بۆ باشترین یەکەم دەرکەوتنی ئافرەت، ئەمەش وای لە مالھوترای بچووک کرد کە لە جۆری خەڵاتی سکرین بۆ باشترین ھونەرمەندی مناڵ بپاڵێورێت و بیباتەوە لەنێوان چەندین خەڵات و پاڵاوتنی دیکە.

مالھوترا لە زنجیرەکانی وەکوو: قوبوول ھای (٢٠١٤) و لاوت ئاۆ تریشا (٢٠١٤)، و لە تیڤییە بازرگانییەکان و چاپکردنی ڕێکلام بۆ براندەکان لەوان: فەیر & لەڤلی (کەرەستەی ئارایشت)، پێرس (کەرەستەی ئارایشت)، ئەیچ-دی-ئێف-سی بانک، ھۆرلیکس، گرووپی ئەیس دەرکەوت.[٥][٦] دواتر ھارشالی خشتەیەکی دانا بۆ کارکردن لە فیلمی ھیندیی ناستیک (فیلمی ٢٠١٨) لە پاڵ ئارجون ڕامپال.[٧]

فیلمۆگرافی

دەستکاری
ساڵ فیلم ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٥ باجرەنگی بایجان شاھیدە 'موونی' یەکەم دەرکەوتنی لە فیلم
٢٠١٨ ناستیک

تەلەڤیزیۆن

دەستکاری
ساڵ ناونیشان ڕۆڵەکان کەناڵ
٢٠١٢ قوبوول ھای زۆیا فارووقویی گەنج زی تیڤی
لاوت ئاۆ تریشا لایف ئۆوکەی
ساڤدانی ھیندستان ھەنی لایف ئۆوکەی

خەڵات و پاڵاوتنەکان

دەستکاری
ساڵ فیلم خەڵات پۆل ئەنجام
٢٠١٥ باجرەنگی بایجان Big Star Entertainment Awards Most Entertaining Child Artist براوە
Big Star Entertainment Awards Most Entertaining Actor(Film)-Female پاڵێوراو
Star Guild Awards باشترین ھونەرمەندی مناڵ براوە
Star Guild Awards Best Debut Female پاڵێوراو
Filmfare Awards Best Debut Female پاڵێوراو
Stardust Awards باشترین ھونەرمەندی مناڵ براوە
Screen Awards باشترین ھونەرمەندی مناڵ براوە
Zee Cine Awards Best Debutant Female براوە

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ «Harshali Malhotra: 10 साल की हुई सलमान खान की 'मुन्‍नी', जल्‍द अर्जुन रामपाल के साथ आएंगी नजर». Times Now (بە هیندی). 4 June 2018. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 5 June 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  2. ^ «Harshaali Malhotra childhood pic». India.com (بە ئینگلیزی). 3 June 2016. لە 5 June 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Salman Khan's 'Bajrangi Bhaijaan': The making».
  4. ^ «Not Salman Khan, Harshali Malhotra is the real star of 'Bajrangi Bhaijaan': Kareena Kapoor». The Indian Express. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  5. ^ «All You Need To Know About The Little Girl Of Salman Khan's Bajrangi Bhaijaan». Businessofcinema.com. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. ^ «Big Star Entertainment Awards 2015 winners list». bollywoodlife. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ «Arjun Rampal's new co-star is little Munni from 'Bajrangi Bhaijaan'».

سەرچاوەکان

دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری