ھائارێتز

ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی ئیسرائیلی

ھائارێتز (بە عیبری: הארץ واتە: «زەوی») ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلییە بە زمانی عیبری و ڕۆژانە لە تەلئەبیب بابەت بڵاودەکاتەوە و لە سەرانسەری ئیسرائیلدا بوونی ھەیە. ھەروەھا وەرگێڕانی ئینگلیزی لە ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژنامەکە بە ھاوکاری ڕۆژنامەی ئەمریکی ھیرالد تریبیوون بڵاودەکاتەوە. و بە یەکێک لە گرنگترین ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل دادەنرێت.

ھائارێتز
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩١٩
سەرناوהארץ‎، Haaretz
وڵاتئیسرائیل
پۆتانی شوێن٣٢°٣′٧″N ٣٤°٤٦′٢١″E
لایەنگیریی سیاسیچەپڕەوی
ئایدۆلۆژیای سیاسیsocial liberalism، دیموکراسیی کۆمەڵایەتی، لیبرالیزم
خاوەنSalman Schocken، DuMont Media Group، Leonid Nevzlin
جێگەی دەگرێتەوەThe Palestine News
سەرنووسەرAluf Benn
بڵاوکەرەوەAmos Schocken
وڵاتی بنەڕەتئیسرائیل
زمانعیبری مۆدێرن، زمانی ئینگلیزی، زمانی عیبری
دابەشکەرگووگڵ پلەی، ئاپ ستۆر
چاپی ڕۆژنامەBerliner
ناونیشانی شەقامשוקן 21, תל אביב, 61001
وێبگەhttps://www.haaretz.com/، https://www.haaretz.co.il/
Map

لە ساڵی ١٩١٩ لە ئورشەلیم دامەزراوە، و سەر بە کۆمەڵەی ھائارێتزە. لە ساڵی ١٩٢٥ دەستەی نووسەران و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە ڕوویان لە تەلئەبیب کرد. لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن زالمان شۆکن، بازرگانێکی ئەڵمانی-جوولەوە کڕدرا، کە کوڕەکەی گێرشۆم شۆکن وەک سەرنووسەری سەرەکی دەستنیشانکرد. گێرشۆم شۆکن بۆ ماوەی ٥١ ساڵ تا ساڵی ١٩٩٠ ئەم پۆستەی ھەبوو، بە پلەی یەکەم بەرپرسیار بووە لە دیزاین و شێوازی نووسین و شێوازی سەرنووسەری ڕۆژنامەکە. لە ساڵی ١٩٩٠ گێرشۆم شۆکن ھانۆچ مارماری وەک سەرۆکی سەرنووسەری دامەزراندووە، لەکاتێکدا کوڕەکەی بەناوی ئامۆس شۆکن خاوەندارێتی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەکەی بۆ مایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥دا دەیڤید لانداو وەک سەرنووسەر دەستنیشانکرا دوای ئەوەی مارماری دەستی لەکارکێشایەوە دوای ناکۆکی لەگەڵ ئەمۆس شۆکن سەبارەت بە شێوازی سەرنووسەری و شێوازی بازاڕکردن.[١] [٢][٣]

ھائارێتز سەر بە ھێڵی سیاسی چەپی ئیسرائیلە. یەکێک لە ڕەوتەکانی ڕۆژنامەکە کشانەوەی بوو لە دەوڵەتی فەلەستین، ھەروەھا بەرگری لە ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ کرد.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Zertal، Idith (٢٠٠٥). Israel's Holocaust and the Politics of Nationhood. مطبعة جامعة كامبريدج. لاپەڕە 218. لە ڕەسەنەکە لە 14 يوليو 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 24 ديسمبر 2017 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  2. ^ Caspi، Dan (١٩٩٩). The IN/Outsiders: Mass Media in Israel. Hampton Press. لاپەڕە 79.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20040503221323/http://news.bbc.co.uk/2/low/middle_east/2583675.stm