گەڕەستێرۆچکەی ١٩٩٨ QE٢

گەڕەستێرۆچکە

گەڕەستێرۆچکەی 1998 QE2 ناوی گەڕەستێرۆچکەیەکە کە بە ئینگلیزی پێیدەگووترێ ((285263) 1998 QE2) ئەوە گەڕستێرەیەکی نزیکە لە هەسارەی زەوی بە تیرەی ٢ کیلۆمەتر و ٧٥ مەتر، لە لایەن ناوەندی لێنکۆڵن بۆ گەڕان بە دوای گەڕەستێرەکانی نزیک زەوی دۆزراوەتەوە لە نیومەکسیکۆ لە ڕێکەوتی ١٩ ئابی ساڵی ١٩٩٨

گەڕەستێرۆچکەی ١٩٩٨ QE٢

نزیک کەوتنەوە لە زەوی دەستکاری

لە رۆژی ٣١ ئایاری ساڵی ٢٠١٣ نزیک کەوتەوە گەڕەستێرۆچکەی 1998 QE2 بە نزیکەی ٥ تا ٨ ملیۆن کیلۆمەتر لە هەسارەی زەوی نزیک کەوتەوە کە ئەو پێوانەیەش دوورترە لە مانگ بە ١٥ جار، ئەو نزیک کەوتنەوەیەش بە تەواوی لە کاژێر ٢٠:٥٩ بەکاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو روویدا، لەسەر زەوی دەتتوانی بە تەلیسکۆب ئەو گەڕەستێرۆچکەیە ببینی

 
شوێنی گەڕەستێرۆچکەی کیو ئی٢ ١٩٩٨ لەسەر نەخشەی گەردوون

سەرچاوە دەستکاری