ناوەندی لێنکۆڵن بۆ گەڕان بە دوای گەڕەستێرەکانی نزیک زەوی

ناوەندی لێنکۆڵن بۆ گەڕان بە دوای گەڕەستێرەکانی نزیک زەوی (بە ئینگلیزی : Lincoln Near-Earth Asteroid Research، بە کوورتی: LINEAR) ئەو ناوەندە پرۆژەیەکی دانراوە لە نێوانی وەکالەتی ناسا و هێزی ئاسمانی ئەمەریکا، وە ناوەندی لێنکۆڵن سەر بە پەیمانگای ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتسە و بەرێوەی دەبا، ئامانجی ئەو ناوەندە دۆزینەوەی زۆرترین و گەورەترین ژمارەی ئەو گەڕستێرۆچکانەیە کە لە نزیکی زەوی هەن، شوێنی ئەو گەرانە لە شاری سوکورە لە نیومەکسیکۆی ئەمەریکا

ئەو وێنەیە ئاشکرای دەکا کە لە ساڵی ١٩٩٥ تا ساڵی ٢٠١٥ بە رێژەی چەند گەڕەستێرۆچکە دۆزراونەتەوە

سەرچاوە دەستکاری