گێرترود «ترودی» بێڵی ئێلیۆن[١] (لە دایکبووی ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩١٨ - مردووی ٢١ی شوباتی ١٩٩٩) زانای دەرمانزان و زیندەکیمیای ئەمریکی بوو. یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل.

گێرترود ئێلیۆن
بە ئینگلیزی: Gertrude Belle Elion
لەدایکبوون٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩١٨
نیویۆرک (ویلایەت)، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢١ی شوباتی ١٩٩٩(١٩٩٩-٠٢-٢١) (٨١ ساڵ ژیاوە)
Chapel Hill, North Carolina، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونGertrude Elion
ھاوسەربێ نرخ
بواری کاردەرمانناسی، ژینکیمیا
شوێنی کارکردنDuke University
پەروەردەHunter College، New York University، New York University Tandon School of Engineering، Walton High School، Jamaica High School
ڕاوێژکاری دکتۆراجۆرج ھیتچینگز
ئەندامیNational Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، ئەکادیمیای نەتەوەییی پزیشکی، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست، ئەنجومەنی پادشایی
وێبگەhttps://www.nobelprize.org/prizes/medicine/1988/elion/biographical/

گێرترود ئێلیۆن لە ساڵی ١٩٩٩، لەپاڵ ھەریەکە لە پزیشکانی ئەمریکی جۆرج ھیتچینگز و جەیمز بلاک خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەرگرت، لەپای ئەو کارەیان دەربارەی میتۆدی دیزاینکردنی دەرمان لە پەرەپێدانی دەرمانی نوێدا.[٢] کارەکانی گێرترود ئێلیۆن وایانکرد کە دەرمانی زیدۆڤودین دروست بکرێت بۆ نەخۆشی ئایدز.[٣]

سەرەتای ژیان دەستکاری

گێرترود ئێلیۆن دایکبووی ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩١٨ لە نیویۆرک سیتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. باوکی پزیشکێکی ددان ساز و پەنابەرێکی جوولەکەی لیتوانی بوو، دایکیشی پەنابەرێکی جوولەکەی پۆلەندی بوو. خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٢٩، سەرمایەکەیان لەدەستدا لەکاتی تێکشکانی بازاڕی وۆڵ ستریت.[٤] ئێلیۆن لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، قۆناغی ئامادەیی لە دواناوەندی واڵتن تەواو کرد.[٥] کاتێک ١٥ ساڵان بوو، باپیرەی بەھۆی شێرپەنجەی گەدە کۆچی دوایی کرد، لەبەر ئەوەی ئێلیۆن لەکۆتا ڕۆژەکانی ئەودا لەگەڵی بوو ئەوا ئیلھامی لەم ڕووداوە وەرگرت بۆئەوەی بچێتە ناو بواری پزیشکی و دەرمان.[٦][٧][٨][٩]

ئەو لە کۆلێژی ھەنتر توانی بەخۆڕایی بەکالۆریۆس بخوێنێت. لە ساڵی ١٩٤١، دوای کۆکردنەوەی پارە لەڕێی کارکردن، توانی لە زانکۆی نیویۆرک ماستەری لە کیمیا بەدەستھێنا، ھاوکات لە کاتی ڕۆژدا خەریکی کاری مامۆستایەتی بووە لە قوتابخانە.[١٠] دوای ئەوە ھەوڵیدا دکتۆرا بەدەست بھێنێت، بەڵام دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن دەبوو لە نێوان کار و خوێندن یەکێک ھەڵبژێرێت، ئێلیۆن کارەکەی ھەڵبژارد ھەربۆیە بەشێوەی فەرمی نەیتوانی دکتۆرا وەربگریت.[١١] بەڵام دواتر لەلایەن زانکۆی ھارڤارد، دکتۆرای شانازی/ڕێزلێنانی پێدرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Gertrude Elion | Jewish Women's Archive". jwa.org. Retrieved 2019-04-09.
  2. ^ Adams, Patrick, Meet the woman who gave the world antiviral drugs, National Geographic, August 31, 2020
  3. ^ Kresge, Nicole; Simoni, Robert D.; Hill, Robert L. (May 9, 2008). "Developing the Purine Nucleoside Analogue Acyclovir: the Work of Gertrude B. Elion". J. Biol. Chem. 283 (19): e11. Retrieved 25 January 2018.
  4. ^ Stille, Darlene R. (1995). Extraordinary Women Scientists. Childrens Press.
  5. ^ "Gertrude Elion | Jewish Women's Archive". jwa.org. Retrieved 2019-04-09.
  6. ^ "Gertrude Elion, M.Sc. Biography and Interview". www.achievement.org. American Academy of Achievement.
  7. ^ Koeing, Rick (2006). "The Legacy of Great Science: The Work of Nobel Laureate Gertrude Elion Lives On". The Oncologist. 11 (9): 961–965. doi:10.1634/theoncologist.11-9-961. PMID 17030634.
  8. ^ Larsen, Kristine. "Gertrude Elion 1918–1999". Jewish Women's Archive Encyclopedia. Retrieved November 1, 2016.
  9. ^ Bertha and Gertrude Elion | Jewish Women's Archive. Jwa.org. Retrieved on May 12, 2014.
  10. ^ Avery, Mary Ellen (2008-12-12). "Gertrude Belle Elion. 23 January 1918 — 21 February 1999". Biographical Memoirs of Fellows of the Royal Society (بە ئینگلیزی). 54: 161–168. doi:10.1098/rsbm.2007.0051. ISSN 0080-4606.
  11. ^ "George Hitchings and Gertrude Elion". Science History Institute. June 2016. Retrieved 20 March 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری