گونای کاراجائۆغڵو
گونای کاراجائۆغڵو، خانمەکتەرێکی تورکە، لە ١٣ی ئازاری ١٩٧١ لەدایکبووە.
گۆنای کاراچائوغلو | |
---|---|
لەدایکبوون | قەیسەری تورکیا | ١٣ی ئازاری ١٩٧١
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٩٤ |
ھاوسەر | سێفکیت چۆرو (ھاوسەرگیری ١٩٩٣؛ جیابوونەوە ٢٠٠٤) (div.) |
مناڵ(ەکان) | گوڵان کۆرچوو |
کاراجائۆغڵو ک لە ١٣ی ئازاری ١٩٧١ لە شاری قەیسەری لەدایکبووە و وەک سێیەم منداڵی بنەماڵەکەی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٧٣ لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە ئەستەنبوڵ کردووە، لە ساڵانی خوێندنی ئامادەییدا بەشداری لە فێستیڤاڵێکی شانۆدا کردووە کە تێیدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی پێبەخشراوە.[١]
لە ساڵی ١٩٩١ ناوی خۆی لە ناوەندی ھونەری موجدەت گێزن تۆمارکرد و لە ساڵی ١٩٩٥ دەرچووی زانکۆی تەواو کرد، کاراجائۆغڵو لە ساڵی ١٩٩٤ یەکەم جار وەک ئەکتەر بەشداری کرد و ڕۆڵی دووبارەی لە زنجیرەی شێناز تانگۆ بینی. ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە کۆمیدی بەناوبانگی " نیوەی سێوێک " لەگەڵ یانسێت پاچال گێڕاوە. ھەروەھا بە ڕۆڵی لە زنجیرەی گۆنولچێلێن لە ساڵی ٢٠١٠ ناسراوە، کە تێیدا شانبەشانی تووبا بویویکویستوین و کانسێل ئێلسین ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. کاراجائۆغڵو، خانمەکتەری شانۆیی خاوەن خەڵاتە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە بەرنامەیەکی یەک ژندا بە ناوی (ئەشکۆلسون) چووە سەر شانۆ،[٢] لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە درامای کۆمیدی ئەی تی ڤی ئای گەنجی من ڕۆڵی سەرەکی بینی.[٣]
خەڵاتەکان دەستکاری
- ٢٠٠٩: خەڵاتی شانۆی موحسین ئەرتوغرول، «باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدیدا».
- ٢٠٠٩: خەڵاتی شانۆی سەدری عەلیشک، «باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدیدا».
- ٢٠٠٩: خەڵاتی شانۆی ئەفیفی جەیل، «باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدیدا».
- ٢٠١٨: خەڵاتی بینەرانی ڕاستەوخۆ، «باشترین ئەکتەری کۆمیدی»، ئارتیز مەکتەبی، شانۆی موجدەت گێزن
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Günay Karacaoğlu Kimdir?". Sabah. 18 May 2016. Retrieved 30 August 2020.
- ^ "'AşkÖlsün' diyor". Hürriyet. 7 May 2019. Retrieved 30 August 2020.
- ^ "Günay Karacaoğlu kimdir? Gençliğim Eyvah'ın Hacer Asmalı'sı Günay Karacaoğlu hangi dizilerde rol aldı?". Takvim. 15 June 2020. Retrieved 30 August 2020.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گونای کاراجائۆغڵو تێدایە. |