تووبا بویویکویستوین


تووبا بویویکویستوین یا تووبا بۊیۊکۊستۊن بە (زمانی تورکی: Tuba Büyüküstün) ئەکتەرێکی تورکە، لە رۆژی ٥ی تەمموزی ١٩٨٢ لە (ئیستەنبوڵ) لە دایک بووە. دەرچوی قوتابخانەی زانستی (دۆگۆس) ە. پاشان پەیوەندی کردووە بە زانکۆی (میمار سینان) لە وێ بەشی دیکۆر و جل و بەرگی تەواو کردووە. ھەر لەکاتی زانکۆیدا دەچێتە بواری راگەیاندنەوە. لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەرھێنەر تۆمریس گیرتڵ ئۆغڵو بەشداری لە چوار ئەڵقە کۆتایی زنجیرە درامای دەسەڵاتی سوڵتان دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٤ بە تەواوی لەناو خەڵکدا ناسرا ئەویش بەھۆی بەشداری کردنی لە زنجیرەی Çemberimde gül oya، کە بەرۆڵی «زەریفە» بەشداری کردبوو. ھەر لەھەمان ساڵدا بەشداری فیلمی «باوکم و کوڕەکەم» کردووە. پاشان لە زنجیرەی ساڵە بەھەدەرچووەکان "Ihlamurlar Altında" بەشدار دەبێت کە لەگەڵ ھونەرمەند بیوڵێنت ئیناڵ رۆڵی سەرەکی لەم زنجیرەدا دەبینن و ناوبانگی خۆیان نەک لە تورکیا بەڵکو لە ھەموو نیشتمانی عەرەبیشدا مسۆگەردەکەن. لە ٢١ تەموزی ٢٠١١ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری تورک ئۆنور سایلاک کرد و پاشان دوو کچی دوانەی لێبووە بە ناوەکانی (مایا و تۆپراک).

تووبا بویویکویستوین

پیشەئەکتەر
ھاوسەرئۆنور سایلاک (ھاوسەرگیریکردن؛٢٠١١، جیابوونەوە؛ ٢٠١٧)
مناڵ(ەکان)مایا سایلاک، تۆپراک سایلاک

بەشدارییەکانی دەستکاری

  • کەسێکی تر ٢٠٢٢
  • کچی باڵوێز ٢٠٢١
  • خانەخوێ ٢٠٢٠
  • ئیمپڕاتۆری عوسمان ٢٠٢٠
  • ئیستەنبوڵی سور ٢٠١٦
  • بوێر و جوان (سوھان) - ٢٠١٦
  • ئەشق و پارەی ڕەش (ئەلیف) - ٢٠١٤
  • گوڵ فرۆش (حەسرەت) - ٢٠١٠
  • ڤیدیۆیەکی جوان (ئەسما) - ٢٠١٠
  • ئاسی (ئاسی دۆغان) -٢٠٠٧-٢٠٠٩
  • تاقیکردنەوە (زینەب) - ٢٠٠٦
  • رێگار خۆشەویستی (دەنیز) - ٢٠٠٥
  • باوکم و کوڕەکەم (ئایسون-ئاسی) - ٢٠٠٥
  • ساڵانی بە ھەدەرچوو (فیلیس "لەمیس") -٢٠٠٥-٢٠٠٦
  • گوڵزار (گوڵزار) - ٢٠٠٤
  • ھێخەی سور (زاریفە) - ٢٠٠٤
  • دەسەڵاتی سوڵتان (نەسرین) - ٢٠٠٣
  • بەینی من و تۆ