گلۆریا ماری ستاینەم (بە ئینگلیزی: Gloria Steinem؛ لە دایکبووی ٢٥ی ئازاری ١٩٣٤) کەسایەتی ژنە ڕۆژنامەنووسی فێمێنیست و چالاکوانی سیاسیی کۆمەڵایەتییە، ئەو لە کۆتایی شەست و حەفتاکان بە سەرکردەی بزووتنەوەی فێمێنیستی لە ئەمریکا دادەنرا.[١][٢]

گلۆریا ستاینەم
بە ئینگلیزی: Gloria Steinem
لەدایکبوون (١٩٣٤-٠٣-٢٥) ٢٥ی ئازاری ١٩٣٤ (تەمەن ٩٠ ساڵ)
Toledo، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونGloria Marie Steinem
خوشک و براSusanne Steinem Patch
ھاوسەرDavid Bale
کەسێکی دیارFlorynce Kennedy
زمانی نووسینئینگلیزی
بواری کاروتار، ڕۆژنامەوانی، سیاسەت، فێمینیزم
شوێنی کارکردنChayanne
پەروەردەSmith College، Waite High School
دانیشتوویویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئەرشیڤەکان لەSophia Smith Collection
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریفێمینیزم
ئەندامیPhi Beta Kappa Society، National Women's Political Caucus، سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکا
وێبگەhttp://www.gloriasteinem.com

گلۆریا ستوونووس بووە لە گۆڤاری نیویۆرک، ھەروەھا ھاودامەزرێنەرە لە گۆڤاری خاتوون (Ms.).[٢] ئەو لە ساڵی ١٩٦٩، وتارێکی بە ناونیشانی «دوای ھێزی ڕەش، ئازادی ژنان.»، بەھۆی ئەم وتارەوە ئەوا ناوبانگی بەربڵاوبوو و بووە سەرکردەی فێمینیستەکان.[٣]

لە ساڵی ٢٠٠٥، گلۆریا لەگەڵ جەین فۆندا و ڕۆبن مۆرگن بەیەکەوە سەنتەری میدیای ژنانیان دامەزراند، ئەو دەزگایە کاری بۆئەوە دەکرد کە ژنان زیاتر پشان بدات و کاریگەرییان دەربخات لەڕێی ڕاگەیاندنەوە.[٤] تا ئێستاش گلۆریا لە چالاکییەکانی بەردەوامە، گەشتی کردووە بۆ چەند وڵاتێک لە پێناو کاری ڕێکخراوەیی و بەستنی کۆڕ دەربارەی پرسی یەکسانیی.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Gloria Steinem". historynet.com. Archived from the original on October 4, 2014. Retrieved November 8, 2014.
  2. ^ ئ ا "Gloria Steinem". Encyclopedia of World Biography. 2004. Archived from the original on November 9, 2014. Retrieved November 9, 2014.
  3. ^ "Gloria Steinem, Feminist Pioneer, Leader for Women's Rights and Equality". The Connecticut Forum. Archived from the original on July 15, 2015. Retrieved November 9, 2014.
  4. ^ "The Invisible Majority – Women & the Media". Feminist.com. Archived from the original on October 29, 2014. Retrieved November 9, 2014.
  5. ^ "The Official Website of Author and Activist Gloria Steinem – About". Gloriasteinem.com. Archived from the original on 2018-03-27. Retrieved 2018-06-05.