گرێس کێڵی

شازادەی مۆناکۆ و ئەکتەری ئەمریکی (١٩٢٩-١٩٨٢)

گرێس کێڵی (١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٢٩–١٤ی ئەیلوولی ١٩٨٢) خانمەئەکتەرێکی فیلمی ئەمریکی بوو، کە لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەم بەشداریی لە چەند فیلمێکی گرنگ کردبوو. لە نیسانی ١٩٥٦، دوای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ شازادە ڕێنیەی سێیەم، بووە شازادەخاتوونی مۆناکۆ.[١]

گرێس کێڵی
بە ئینگلیزی: Grace Kelly
لەدایکبوون١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٢٩
فیلادێلفیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٤ی ئەیلوولی ١٩٨٢(١٩٨٢-٠٩-١٤) (٥٢ ساڵ ژیاوە)
Municipality of Monaco، مۆناکۆ
بەشێکە لەRainier III and Grace of Monaco
ناوی کاتی لەدایکبوونGrace Patricia Kelly
نازناوprincess consort
ھۆی مەرگtraffic collision
شوێنی ناشتنCathedral of Our Lady Immaculate
باوکJohn B. Kelly Sr.
دایکMargaret Majer
ھاوسەرRainier III, Prince of Mónaco
منداڵCaroline, Princess of Hanover، Albert II, Prince of Monaco، Princess Stéphanie of Monaco
خێزانHouse of Grimaldi
زمانی نووسینئینگلیزیی ئەمریکی
پیشەئەکتەری فیلم، نمایشکار، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری شانۆ، aristocrat
پەروەردەAmerican Academy of Dramatic Arts، Neighborhood Playhouse School of the Theatre
Honorific prefixSerene Highness
دەستپێکی چالاکی١٩٤٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦
ئەندامی حیزبیحیزبی دیموکرات
نەژاد
Social classificationپیاوماقووڵان
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
ڕەنگی چاوشین
خاوەنیwedding dress of Grace Kelly، Grace Kelly collection
چەشنڕۆژاوایی
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٤٩، خوێندنی لە بەشی ھونەری درامای ئەکادیمیای ئەمریکی تەواوکرد، گرێس دەستی کرد بە نواندن لە بەرھەمە شانۆیییەکانی نیویۆرک، لە سەرەتای پەنجاکان لە ٤٠ ئەڵقەی زنجیرەی تەلەفزیۆنیی بەشداربوو، ئەمەش ڕێک لە سەردەمی زێڕینی تەلەفزیۆنی ئەمریکا بوو. لە ساڵی ١٩٥٣، ناوبانگی زیاتری بەدەست ھێنا کاتێک لە فیلمێکی دەرھێنەر جۆن فۆرد بەناوی مۆگامبۆ دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەک باشترین خانمەکتەری پاڵپشت بەدەستھێنا، ھەروەھا بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار. لە ساڵی ١٩٥٤، بەبەشداریکردن لە فیلمی کچەی وڵات، کە بەڕۆڵی سەرەکی لەپاڵ بینگ کرۆسبی دەرکەوت، ئەوا گرێس خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەستھێنا.[٢]

لە ساڵی ١٩٩٩، لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی ناوی گرێس کێڵی لە ڕیزبەندی ١٣ەمین ھات لە پێرستی مەزنترین خانمە ئەکتەرانی سینەمای ھۆڵیوودی کلاسیک.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Grace Kelly | American actress and princess of Monaco". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  2. ^ "1954 Academy Awards: Winners and History". AMC Filmsite.
  3. ^ Profile July 7, 2011 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.