کازینۆی ئۆنلاین

(لە گازینۆی ئۆنلاینەوە ڕەوانە کراوە)

کازینۆکانی ئۆنلاین، کە ھەروەھا ناسراون بە کازینۆکانی ڤێرچواڵ یاخود کازینۆکانی ئینتەرنێت، وەشانی ئۆلاینی گازینۆکانی نەریتین ("جێگای فیزیکی"). گازینۆکانی ئۆنلاین ڕێگە بە قومارکەران دەدەن کە یاری بکەن و گرەو دابنێن لەسەر یارییەکانی گازینۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێت. ئەمەش جۆرێکی زۆر باو و بە بەرھەمی قومارکردنی ئۆنلاینە، ھەروەھا لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ئێستا زۆر ھەواداری ھەیە.

بەشێک لە گازینۆکانی ئۆنلاین ئاماژە بە ڕێگەی پارەدانی بەرزتر دەکەن بۆ یارییەکانی ئامێری سلۆت، و ھەندێکیان خشتەی ڕێگەی پارەدانەکەیان بڵاو دەکەنەوە لەسەر ماڵپەڕەکانیان. وا دابنێ گازینۆیەکی ئۆنلاین پرۆگرامێکی دەقیقی دروستکەری ژمارەی ھەڕەمەکی بەکاردەھێنێت، یارییەکانی سەر مێز وەک بلاک جاک سودێکی بۆ خاوەن جێگا تێدا دانراوە. ڕێژەی پارەدان بۆ ئەم یاریانە دروستکراون لەلایەن یاساکانی یارییەکە.

جۆرەکان دەستکاری

گازینۆکانی ئۆنلاین بە گشتی بەش دەبن بۆ دوو جۆر و کاتەگۆری لەسەر بنەمای ئەو بەرنامەیەی بەکاری دەھێنن: بنەمای-وێب و گازینۆکانی کە دەبێت دای بەزێنیت. پێشتر، گازینۆکانی ئۆنلاین تەنیا یەکێک لەم دوو پلاتفۆڕمەی تێدا بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ گۆڕانکاری تەکنەلۆژیایی پێشکەوتوو، ئێستا گازینۆیەکی ئۆنلاین دەتوانێت ھەردووکیان بگونجێنێت.

بنەمای-وێب دەستکاری

گازینۆکانی ئۆنلاینی کە لەسەر بنەمای-وێب (ھەروەھا ناسراون بەو گازینۆیانەی دابەزاندنیان نییە) ئەو ماڵپەڕانەن کە بەکارھێنەرەکان دەتوانن یارییەکانی گازینۆ بکەن بە بێ دابەزاندنی بەرنامەیەک بۆ سەر کۆمپیوتەرەکەی خۆی. ھێڵێکی ئینتەرنێتی جێگیر پێویستە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی یاریکردنی ڕونت ھەبێت و ھەموو ڕوکارەکان، دەنگەکان و ئەنیمەیشنەکان دەکرێنەوە لە ڕێگەی وێب. زۆربەی گازینۆکانی ئۆنلاین ڕێگە بە شێوازی یاری و ڕوکارەکە دەدەن لە ڕێگەی ڕوکاری HTML، پێشتر ئەمە دەکرا لە ڕێگەی زیادکردنێک بۆ سەر وێب گەڕەکان، وەک فلاش پلەیەر، شۆکوەیڤ، یاخود جاڤا.

بنەمای-دابەزاندن دەستکاری

گازینۆکانی ئۆنلاینی بنەمای-دابەزاندن پێویستی بە داونلۆد کردن و دابەزاندنی بەرنامەیەکە بۆ بەکارھێنەر تا بتوانێت یاری بکات و گرەو دابنێت لەسەر ئەو یاریانەی گازینۆ کە پێشکەش دەکرێن. بەرنامەی گازینۆی ئۆنلاینەکە پەیوەست دەبێت بە بەردەستخەری گازینۆکە و پەیوەندییەکان دەگرێتە ئەستۆ بە بێ پشتگیری وێبگەڕ. گازینۆکانی ئۆنلاینی کە پێویستی بە دابەزاندن ھەیە بە گشتی خێراتر کار دەکەن لە گازینۆکانی ئۆنلاینی پشتبەستنی-وێب چونکە ڕوکار و دەنگەکان پرۆگرام کرداون لەسەر سۆفتوێرەکەی بەکارھێنەر، لە جیاتی ئەوەی کە بکرێتەوە لەسەر ئینتەرنێت. لە لایەکی دیکەوە، داونلۆد کردن و چەسپاندنی بەرنامەی گازینۆکە کاتی پێ دەچێت. وەک ھەر داونلۆد کردنێکی تر لەسەر ئینتەرنێت، مەترسی ئەوە ھەیە پرۆگرامەکە لەناویدا malware بوونی ھەبێت، کە ئەمەش وا دەکات کەمتر بەناوبانگ بێت لەنێوان یاریزانە بە گومانەکانی گازینۆ.

یارییەکان دەستکاری

ڤێرچواڵ دەستکاری

ھەروەھا ناسراون بە یارییەکانی گازینۆی ئۆنلاین لەسەر بنەمای-بەرنامەکردن، دەرەنجامی ئەم یاریانە دیاریدەکرێن بە بەکارھێنانی سۆفتوێری دروستکەری ژمارەی ھەڕەمەکی (PRNG). ئەم بەرنامەیە دڵنیایی دەکاتەوە کە ھەر دابەشکردنی کاردێک، ئەنجامی ھەڵدانی زار، یاخود ئەنجامەکانی دروست دەبن بە خولاندنەوەی ئامێری سلۆت یاخود ویلی ڕۆلێت بەتەواوی ھەڕەمەکی و پێشبینی نەکراو بن. دروستکەری ژمارەی ھەڕەمەکی پسویدۆ چەند ڕێنمایەکی بیرکاری بەکاردەھێنێت ناسراون بە ھاوکێشەیەک 'ئەلگۆریزم" بۆ ئەوەی پۆلێکی درێژی ژمارە دروست بکات کە شێوەی ھەڕەمەکی ڕاستی دەدات. لەکاتێکدا ئەمە ھەمان شت نییە وەک دروستکردنی ژمارەی ھەڕەمکی ڕاستی (کۆمپیوتەر ناتوانێت ئەمە بکات بە بێ ھەبوونی سەرچاوەیەکی دەرەکی تۆمارکردن)، ئەنجامەکانی بەردەستی دەخات ھەمووان ڕازی دەکات تەنیا ئەوانە نەبێت کە زۆر بە تونی ویستی ھەڕەمەکی ڕاستییان ھەیە.

کاتێک بە ڕاستیدادەنرێت، ئەلگۆریزمی PRNG وەک Mersenne Twister دڵنیایی دەدات کە یارییەکان دادپەروەر و پێشبینی نەکراو بن. لەگەڵ ئەوەشدا، بە زۆری، یاریزانەکە پێویستە متمانە بەوە بکات کە بەرنامەکە دانەنراوە تا سودی خاوەن جێگا زیاد بکات، چونکە کارکردنە ناوەکییەکانی بەرنامەکە نادیارن بۆ بەکارھێنەر. گازینۆکانی ئۆنلاین بە شێوەی گونجاو وردبینی دەکرێن لە دەرەکییەوە لەلایەن ڕێکخراوە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی دڵنیایی بکەنەوە کە ڕێژەی بردنەوەکان بەپێی ئەو ئەگەر و پۆینتانەیە کە ئاماژەی پێکراوە، و ئەمەش دەکرێت خاڵێکی تر بێت بۆ دڵنیابونەوەی یاریزانەکە کە یارییەکان دادپەروەرن، بێگومان بە دانانی ئەوەی یاریزانەکە متمانە بە ڕێکخراوەکە دەکات.

دابەشکاری ڕاستەوخۆ دەستکاری

یارییەکانی گایزنۆی دابەشکاری ڕاستەوخۆ بەتەواوی پێچەوانەی یارییەکانی بنەمای-سۆفتوێرن. لە جیاتی پشت بەستن بە بەرنامەیەک بۆ ئەوەی دەرەنجامێک دیاری بکات لە خولاندنەوەی ڕۆلێت، ھەڵدانی زارێک، یاخود دابەشکردنی کاردێک، ئەم یاریانە پشت دەبەستن بە ئەنجامی کاتی-ڕاستی. ئەمەش دەکرێت لە ڕێگەی پەخشکردنی کاتی-ڕاستی لە گازینۆیەکی سەر-زەوی یاخود ستۆدیۆیەک کە دروست کراوەتەوە ھاوشێوەی گازینۆیەکی سەر زەوی.

بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی یاریزانەکان بە ئاسانی دەتوانن ئەم یاریانە بکەن و ژینگەیەکی گازینۆی ڕاستی بە تەواوی دروست کراوەتەوە، گەشەپێدەرانی سۆفتوێر لەناو ئەم یاریانەدا تایبەتمەندی داھێنەرانە دەکەن وەک تایبەتمەندی چات. ئەمە وا دەکات یاریزانەکە بتوانێت نامەی خۆی بنوسێت بۆ دابەشکارەکە و بە زارەکی وەڵام وەربگرێتەوە. تایبەتمەندی چاتی ڕاستەوخۆ ھەروەھا دەتوانێت بەکاربھێنرێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ یاریزانانی تر کە دانیشتوون لەسەر مێزەکە دوابەدوای چەند یاسا و ڕێنمایەک کە لەلایەن گازینۆکەوە دانراوە.

ئەنجامەکانی کردارە فیزیایییەکان کە لەلایەن دابەشکارەکەوە دەکرێت، وەک ئەنجامی خولاندنەوەی ویلی ڕۆلێت یاخود دابەشکردنی کاردەکان، دەگۆڕدرێن بە داتا کە بەکاردەھێنرێت لەلایەن بەرنامەیەکەوە بە ناوی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی کارەکتەری بینراو (OCR). ئەمەش وا دەکات یاریزانەکە بەھەمان شێوەی یارییەکی گازینۆی دروستکراو کارلێک لەگەڵ یارییەکە بکات، بێجگە لەوەی کە ئەنجامەکان دیاری دەکرێن بە کرداری ژیانی-ڕاستی وەک لە پرۆسەی ئۆتۆماتیکی.

ئەم یاریانە زۆر گرانترن بۆ ماڵپەڕەکان کە دای بنێن وەک لە یارییەکانی دروستکراو 'ڤێرچواڵ'، چونکە وەبەرھێنانی زیاتری دەوێت لە تەکنەلۆژیا و ژمارەی ستاف. بە سادەیی ستۆدیۆیەکی گازینۆی ڕاستەوخۆ یەک کامێرامان یاخود زیاتری ھەیە، چەند دابەشکارێک کە یاری جیاواز بەڕێوە دەبەن، بەڕێوەبەرێکی تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە ھیچ کێشەیەکی تەکنیکی ڕوبەڕوت نەبێتەوە، ھەروەھا بەڕێوەبەرێکی گشتی گورج کە کاربکات وەک دادوەر لە حاڵەتی ھەبوونی ناکۆکی لە نێوان یاریزانەکان و دابەشکارەکان.

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ئەمە پێویستی بە دانانی سێ-ژوور دەبێت، دامەزراندنی ستۆدیۆیەکی ڕاستەوخۆ، ژورێکی سێرڤەر/سۆفتوێر، و ژورێکی شیکردنەوە. ڕێکخستنی ئەم ژورانە جیاوازە لە گازینۆیەکەوە بۆ گازینۆیەکی تر، چونکە ھەندێکیان چەند مێزێکی یاریکردنیان ھەیە لە یەک ژوور، و ھەندێکی تریان تەنیا یەک مێزیان ھەیە لە ھەر ژورێک.

تێچوی بەرزی کارکردنی یارییەکانی دابەشکردنی ڕاستەوخۆ ئەو ھۆکارەیە کە گازینۆکانی ئۆنلاین تەنیا چەند یارییەک لە بەناوبانگترینەکان لەم شێوازەدا پێشکەش دەکەن، وەک ڕۆلێت، بلاک جاک، سیک بۆ، و بەقەرە. لە بەراوردا بە تێچوی پەیوەندیدار بە یارییەکانی دروستکراو 'ڤێرچواڵ' زۆر کەمن، ھەر بۆیە ئاسانە بۆ گازینۆکانی ئۆنلاین کە سەدان یاری جیاوازی گازینۆ لە ڤێڕچواڵ پێشکەش بە یاریزانەکانیان بکەن لەسەر ماڵپەڕەکانیان.

گازینۆکانی ئۆنلاین ڕێگای جیاوازیان ھەیە لە پێشکەشکردنی یارییەکانی ڕاستەوخۆ، ھەندێکیان یارییەکانی ڕاستەوخۆ بەردەست دەخەن لە ڕێگەی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی خۆیان، و ئەوانەی تر یارییەکان پێشکەش دەکەن بە تایبەتی لە ڕێگەی ماڵپەڕەکانیان. لە حاڵەتی یارییەکانی تەلەڤیزیۆنی، یاریزانەکان بە گشتی دەتوانن مۆبایلەکانیان بەکاربھێنن یاخود کۆنترۆڵی تەلەڤیزیۆنەکانیان بۆ ئەوەی گرەوەکانیان دابنێن لە جیاتی کردنی ھەمان شت لە ڕێگەی کۆمپیوتەرێک کە پەیوەستە بە ئینتەرنێت. باوترین یارییەکانی دابەشکردنی ڕاستەوخۆ کە پێشکەش دەکرێن لە گازینۆکانی ئۆنلاین بریتین لە بەقەرە، بلاک جاک، و ڕۆلێت.

نموونەکان دەستکاری

نموونەیەک لە بژاردەکانی یارییەکانی قومارکردن کە پێشکەش دەکرێن لە گازینۆیەکی ئۆنلاین لەناویاندا:

  • بەقەرە
  • بلاک جاک
  • کراپس
  • ڕۆلێت
  • سیک بۆ
  • ئامێرەکانی سلۆت
  • پۆکەر
  • کینۆ
  • بینگۆ

بۆنسەکان دەستکاری

چەندین گازینۆی ئۆنلاین بۆنسی خۆ تۆمارکردن پێشکەشی یاریزانە نوێیەکانی دەکات لە کاتی دانانی یەکەم پارە داخڵکردن، و زۆرجار بە یاریکردنی بەردەوامیش. ئەم بۆنسانە جۆرێکە لە ڕیکلام و مارکێتینگ کە ڕەنگە تێچویەکەی ھەبێت (تێچویەکی گونجاو بۆ ئەوەی یاریزانی نوێ ڕابکێشیت کە ڕەنگە یاری بکەن و چەندین ھێندە پارە داخڵکردن بکەن)، ھەروەھا گازینۆکە لە بنەمادا ئەو پارەیە دەبەخشن لە بەرامبەردا پێویستە پابەند بوونێک ھەبێت لەلایەن یاریزان بۆ ئەوەی گرەو بکەن بە کەمترین بڕی دیاریکراو لەلایەن گازینۆ تا بتوانن پارەکەیان ڕابکێشن. چونکە ھەموو یارییەکانی گازینۆ سودی خاوەن جێگایان ھەیە، داواکارییەکانی گرەو دڵنیایی دەدات کە یاریزانەکە ناتوانێت بە سادەیی و ئاسان بڕوات لەگەڵ پارەکەی گازینۆ ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بۆنسەکە بەدەست دەھێنێت. ئەم پێویستییە داواکراوانەی گازینۆ بە گشتی بە بەرزی دیاری دەکرێت کە وا دەکات یاریزانەکە پێشبینی نەرێنی ھەبێت، بە تەواوی وەک ئەوەی پارەی داخڵ کردبێت و بۆنسی بەدەست نەھێنابێت.

گازینۆکان ڕەنگە ھەندێ یاری بە دوور بگرن لە بۆنسەکان و جێبەجێکردنی داواکراوەکانی گرەوکردن، بە ھۆکاری دوورخستنەوەی یاریزانەکان لە یاریکردنی یاری ڕێژەی کەمتری خاوەن جێگا یاخود دورخستنەوەیان لە یاریرکردنی 'بێ-مەترسی' (بۆ نموونە گرەوکردن لەسەر ھەردوو سوور و ڕەش لەسەر ڕۆلێت)، ھەر بۆیە تەواوکردن و جێبەجێکردنی داواکراوەکانی گرەوکردن و پێویستییەکان لەگەڵ قازانجێکی گەرەنتی کراو دوای بۆنسەکە بە ھەند وەرگیراوە.

بەخێرھاتن دەستکاری

بۆنسی بەخێرھاتن بۆنسێکی ھاوتاکردنی پارە داخڵکردنە لەسەر یەکەم پارەداخڵکردن کە دەیکەیت لەناو ئەو گازینۆیە یاخود گرووپێکی گازینۆ. بۆنسەکانی بەخێرھاتن ھەندێ جار لە جۆری پاکەیجێکدا دەبن و دەبەخشرێن بۆ ئەوەی ھاوتای دوو پارە داخڵکردنی یەکەم یاخود سێ پارە داخڵکردنی یەکەم بکات (بۆنسی بەخێرھاتنی پارەداخڵکردنی یەکەم، بۆنسی بەخێرھاتنی پارە داخڵکردنی دووەم، ھتر). ھەروەھا دەکرێت ببەسترێنەوە بە یاری دیارکراو، وەک بۆنسی بەخێرھاتنی سلووەتەکان یاخود بۆنسی بەخێرھاتنی یارییەکانی سەر مێز. گازینۆکە ھەروەھا ڕەنگە بۆنسەکانی بەخێرھاتن پێشکەش کات بۆ ئەوانەی بە بڕی بەرز گرەو و قومار دەکەن کە یەکەم پارە داخڵکردنیان لە سەروو سنوورەکانی بڕی ستانداردەوەیە.

ئاماژەکردن دەستکاری

دوو جۆری بۆنسەکانی ئاماژەکردن ھەیە: یەکەمیان بۆ ئەوەی ئاماژەی بۆ کراوە و دانەیەکی تر بۆ ئەوەی ئاماژەکەی کردووە. ئاماژە پێکراو بۆنسێک وەردەگرێت کاتێک ھەژمارێک بۆ خۆی تۆمار دەکات لەسەر گازینۆکە و ئاماژە بەو کەسە دەکات کە ئاماژەی گازینۆکەی بۆ کردووە. ئەو کەسەی ئاماژەکەی کردووە بۆنسێک وەردەگرێت کاتێک ھاوڕێکەی ھەموو پێویستییەکان تەواو دەکات، وەک پارە داخڵکردن و گرەو دانان بۆ چەند جارێکی دیاریکراو.

دڵنیایی یاخود کاش باک دەستکاری

بۆنسەکانی دڵنیایی یاخود کاش باک 'گێڕاندنەوەی پارە' پێشکەش دەکرێن بە ڕێژەیەکی ھەموو دۆڕاندنەکانت لە چالاکییەکانی پێشووی یاریکردنی یاریزانەکە. بەشێوەیەکی ئاسایی، تەنیا ئەو پارە داخڵکردنانەی کە ھیچ بۆنسێکی تری پێ وەرنەگیراوە بۆ ئەم بۆنسەیان ھەژمار دەکرێن. دەتوانیت ماڵپەڕی زیاتر بدۆزیتەوە کە پارەدانی کاش باک دەدەنەوە لەسەر بنەمای دۆڕاندنەکانت لەکاتێکدا یاری دەکەیت لە گازینۆیەکی ئۆنلاین یاخود زیاتر. ئەم جۆرانەی بۆنسی کاش باک بە گشتی دەگەڕێنەوە بۆ یاریزانەکان لەلایەن ئەو پۆرتاڵانەی گازینۆ کە ئەم ئۆفەرە تایبەتانەی گێڕاندنەوەی پارە پێشکەش دەکەن.

بە بێ پارە داخڵکردن دەستکاری

بەناوبانگترین جۆری بۆنس ئەوەیە کە دەتوانیت بەدەستی بھێنیت بە بێ ئەوەی پێویست بکات یاریزانەکە ھیچ پارەیەکی خۆی داخڵ بکات – دەناسرێن بە بۆنسی بە بێ پارە داخڵکردن. ئەم بۆنسانە بەکاردەھێنن وەکو ئامڕازێک بە ھیوای ڕاکێشانی یاریزانی نوێ. بۆنسەکانی بە بێ پارە داخڵکردن ھەموو جارێک بە جۆری پارەی ڕاستی نابن، وەکو لە خوارەوە بە نموونە ھەیە.

نەگۆڕین بۆ-کاش دەستکاری

بۆنسەکانی بەگۆڕین بۆ کاش واتە ناکرێن بە پارەی ڕاستی، ڕەنگە پێیان بوترێت بۆنسەکانی «وەستاو»یاخود «فانتۆم - نەبینراو». لە ھەردوو حاڵەتەکەدا، بۆنسەکە بەشێک لە باڵانسی یاریزانەکە پێک دەھێنێت، بەڵام ناتوانرێت ڕابکێشرێت. جیاوازی لە نێوان بۆنسەکانی فانتۆم لە کاتی پارە ڕاکێشان دەردەکەوێت. بۆنسی فانتۆم لە باڵانسی یاریزانەکە دەبڕدرێت لەو کاتەی کە داوای پارە ڕاکێشان دادەنێت. بۆ نموونە: ئەگەر ١٠٠$ داخڵکرد، ١٠٠$ بۆنس وەرگرت، یاریت کرد، و پێویستییەکانت تەواو کرد و ١٥٠$ مایەوە. ئەگەر بۆنسەکە وەستاو بێت، یاریزانەکە تەنیا دەتوانێت ٥٠$ پارە ڕاکێشان بکات. ئەگەر بۆنسەکە بکرێت بە کاش و جۆری تر بێت، ئەو کات دەتوانێت ھەموو باڵانسەکەی کە بەردەستە ڕابکێشێت.

خاڵەکانی کۆمپ دەستکاری

بابەتی سەرەکی: کۆمپەکان (گازینۆ)

کۆمپەکان بە بڵاوی بەردەستن لە گازینۆکانی سەر زەوی، بەڵام ھەروەھا لە ئۆنلاین ھەیە. خاڵەکانی کۆمپ بە زۆری دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ پارە، خەڵات و کۆمپی تر. ئەو بڕە پارەیەی دەدرێت لە ھەر گرەوێکدا بە گشتی زۆر کەمە و جیاوازیشە لەگەڵ بژاردەی یارییەکەت. گازینۆیەک ڕەنگە سێ خاڵی کۆمپ ببەخشێت بۆ ھەر گرەوێکی ١٠$ لەسەر سلووەتەکان و یەک خاڵی کۆمپ بۆ ھەر گرەوێکی ١٠$ لەسەر بلاک جاک. گازینۆکە ڕەنگە ١$ بدات بۆ ھەر ١٠٠ خاڵێکی کۆمپ. ئەم نموونەیە ھاوشێوەیە لەگەڵ گەڕاندنەوەی ٠٫٣٪ لەسەر گرەوەکانی سلووەتەکان و ٠٫١٪ لە گرەوەکان لەسەر بلاک جاک. لەوەش زیاتر، گازینۆکانی ئۆنلاین ڕەنگە کۆمپەکان پێشکەش بکەن وەک بلیتی خۆڕایی بۆ پاڵەوانێتییەکانی ئۆنلاین، سلۆتی خۆڕایی ئۆنلاین، بلیت بۆ ڕووداو و ئیڤێنتی تایبەتی تر، بۆنسی زیادە، دیاری، و گەڕاندنەوەی پارە.

ڕاوکردن دەستکاری

ڕاوکردنی بۆنس (ھەروەھا ناسراوە بە جانتای بۆنس یاخود سەرگەردانی بۆنس) جۆرێکە لە قومارکردنی سود کە قازانجێک بەدەست دەھێنیت لە گازینۆ، بۆنسی ژوری پۆکەر و دروستکەری گرەو دۆخی بیرکارییەکەی گونجاوە. بۆ نموونە، سودی خاوەن جێگا لە بلاک جاک لە بە سەختی دەگاتە ٠٫٥٪. ئەگەر یاریزانێک ١٠٠$ بۆنسی پێشکەش بکرێت و پێویست بکات ٥٠٠٠$ گرەو بکات لەسەر بلاک جاک لەگەڵ سودی خاوەن جێگا یاخود بردنەوەی گازینۆ بە ٠٫٥٪، دۆڕاندنی پێشبینی کراو ٢٥$ دەبێت. ھەر بۆیە، یاریزانەکە قازانجێکی پێشبینیکراوی ھەیە بە ٧٥$ لە دوای بەدەستھێنانی بۆنسێکی ١٠٠$.

ناکۆکییەکان دەستکاری

بەشێکی گەورەی ناکۆکییەکانی گازینۆی ئۆنلاین پەیوەندی بە بۆنسەکانەوە ھەیە. گازینۆکان ڕەنگە یاریزانەکانی کە دەیبەنەوە بە بەکارھێنانی بۆنسەکان بە «خراپ بەکارھێنەرانی بۆنس» ناوبھێنن. ھەردوو یاریزانەکان و گازینۆکان ڕەنگە گەندەڵی بکەن. نموونەیەک لەسەر گەندەڵی یاریزان دروستکردنی چەندین ھەژمار و بەکارھێنانی ئەو ھەژمارانەیە بۆ ئەوەی چەند جارێک بۆنسی خۆ تۆمارکردن ببەنەوە. نموونەیەک لە گەندەڵی گازینۆ بریتییە لە گۆڕینی ڕینمایەکانی بۆنسێک دوای ئەوەی یاریزانەکە پێویسیتە داواکاراوەکانی گرەوەکەی تەواو کرد. دواتر داوا لە یاریزانەکە بکات کە ڕێنمای نوێی بۆنسەکە جێبەجێ بکات.

یاسایی دەستکاری

یاسادانانی قومارکردنی ئۆنلاین بە زۆری دەرچەی ھەیە کە لە ئەنجامی گەشەی خێرایی ئەو تەکنەلۆژیایەیە کە پشتگیری لە گەشەی ئەم پیشەسازییە دەکات. ھەندێ لە وڵاتان، لەناویاندا بەلجیکا، کەنەدا، فینلەندا، و سوید یاسای قۆرخکاری قومارکردنیان ھەیە و ڕێگەپێدان نادەن بە کۆمپانیاکانی گازینۆی دەرەوەی وڵاتی خۆیان. بەپێی یاساکەیان، کۆمپانیاکانی کە ڕێگەپێدانیان ھەیە لەو جێگایانەی ئەو وڵاتانە تەنیا دەکرێت بە یاسایی دابنرێن. لە ھەمان کاتدا، ناتوانن وەگەڕخەرەکانی گازینۆی بیانی ڕێگە لێببگرن و تەنیا ماڵپەڕەکانیان بلۆک دەکەن. یاریزانەکان لەم وڵاتانە ناتوانن سزا بدرێن و دەتوانن لە ھەر ماڵپەڕێک قومار بکەن کە پێی دەگەن.

ئوستوڕالیا دەستکاری

یاسای قومارکردنی کارلێکی ئوستوڕالی 2001 (IGA) بەردەست خستنی ھەر یارییەکی گازینۆی ئۆنلاین لەلایەن ھەر وەگەڕخەرێکەوە لە جیھان بۆ خەڵکی لە ئوستوڕالیا نیشتەجێیە بە تاوانبار دەزانێت. تەنیا وەگەڕخەر و کۆمپانیاکانی ماڵپەڕەکانی قومارکردنی ئۆنلاینی کردووە بە ئامانج، لە ئەنجامدا دۆخێکی سەیری دروست کردووە کە نایاسایی نییە بۆ یاریزانێک لە ئوستوڕالیا ھەر گازینۆیەکی ئۆنلاین بکاتەوە و قومار بکات. ھیچ وەگەڕخەرێکی گازینۆ ھیچ کاتێک سزا نەدراوە لەژێر شکاندنی ئەم یاسایە و چەندین گازینۆی ئۆنلاین بەکارھێنەری ئوستوڕالی قبوڵ دەکەن.[١] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦، حکوومەتی باشووری ئوستوڕالی بوو بە یەکەم ھەرێم یاخود ویلایەت لە جیھاندا کە ١٥٪ باجی بەکارھێنان دابنێت (POCT) و دای بڕێژێت لەسەر 2014 UK POCT.[٢]

بەلجیکا دەستکاری

یاسای یاریکردنی بەلجیکی کەوتە جێبەجێ کردنەوە لە کانوونی دووەمی ٢٠١١ و ڕێگە بە قومارکردنی ئۆنلاین دەدات، بەڵام تەنیا لەژێر مەرجی توند و چاودێرییەوە.

کەنەدا دەستکاری

کۆدی تاوانکاری کەنەدی ئاماژە بەوە دەکات کە تەنیا حکوومەتەکەنای ھەرێمەکان و ڕێکخراوەکانی خێرخوازی کە ڕێگە پێدراون لەلایەن حکوومەتەکانی ھەرێمەکان دەتوانن وەگەڕخەری گازینۆیەک بن لە کەنەدا. ھەروەھا لە دانیشتووانەکەی قەدەغە کردووە کە بەشداری لە ھیچ یەکێک لە پرۆگرامەکانی یانسیبدا بکەن، یاخود یاری بەخت، یاخود ھەر چالاکییەکی تری قومارکردن کە ڕێگە پێنەدراوە یان بەگەرنەخراوە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمایەتی.[٣] لە ٢٠١٠، ئەنجومەنی یانسیبی بریتیش کۆلۆمبیا یەکەم گازینۆی ئۆنلاینی یاسایی بڵاو کردەوە، PlayNow. کە بەردەستە بۆ دانیشتووانی بریتیش کۆلۆمبیا. ھەروەھا ھەرێمی کیوبیک گازینۆیەکی ئۆنلاینی یاسایی بەڕێوە دەبات لە ڕێگی Loto-Quebec.

سەرەڕای ئەم یاسایە، یەکەم نەتەوەی کیوبیک کاھناواک ئاماژەیان کرد کە ئەوان نەتەوەیەکی سەربەخۆن، دەتوانت یاسای قومارکردنی خۆیان ھەبێت، و ڕێگەپێدان و پێشوازیان کرد لە نزیکەی ٣٥٠ ماڵپەڕی قومارکردن، بە بێ ئەوەی ھیچ کاتێک ڕوبەڕوی لێپێچینەوە بوبێتنەوە.[٤]

ئەڵمانیا دەستکاری

گرێبەستی ویلایەتی ئەڵمانی دەربارەی قومارکردن (ئەڵمانی: Glücksspielstaatsvertrag [de]) لە نێوان ھەموو ١٦ ویلایەتەکەی ئەڵمانی بەسترا و دواتر ھەڵگیرا لە ٢٠١٢. ڕێکخستنێکی سسەختە بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قومارکردنی-ئۆنلاین، لەناویاندا یاسایەکی سادەی قۆرخکاری لەسەر قومارکردنی گشتی بێجگە لە چەند وەگەرخەرێکی بازرگانی. قومارکردنی ئۆنلاین، و شێوازەکانی تری قومارکردنی گشتی، لە دژی ئەم ڕێکخستنانە نایاسایییە لە ئەڵمانیا. ئەو گرێبەستە، جێبەجێکردنی ناگونجێت لەگەڵ یاسایی ئەورووپی کە نەرمتر و ئاسانترە، و گۆڕانکاری لە داھاتوودا چەندین مشت و مڕی لەسەر کراوە لە گشتیدا و سیاسەت و ھۆڵەکانی دادگا.

ھندستان دەستکاری

قومارکردنی ئۆنلاین نایاسایییە لە ویلایەتی مەھاراشترا کە ژێر ناوی «یاسای قوماردانانی بۆمبای». نوێترین یاسا کە دەربارەی قومار کردنی ئۆنلاین بێت یاساکانی تەکنەلۆژیای زانیاری فیدراڵی بوو کە دەڵێت ئەو چالاکییە نا یاساییانە دەبێت قەدەغە بکرێت لەلایەن کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتەوە لە ھندستان. یاسایەکی تر بریتییە لە فەرمانی یاریکردنی گشتی لە ١٨٦٧. ویلایەتەکان پێویستە بەپێی دەسەڵاتی خۆیان کار بکەن.

کێشەی یاسایی قومارکردنی ئۆنلاین لە ھندستان ئاڵۆزە چونکە قومارکردن لە ھندستان ڕێکخراوە بە چەند یاسایەکی جیاوازی ویلایەتەکان و قومارکردنی ئۆنلاین بابەتی سەرەکییە. بۆ ساغکردنەوەی بڕیاری حکوومەتی ھندی، دادگای باڵای ھندستان داوای ڕای حکوومەتی ناوەندی کرد لەسەر ئەم بابەتە بەڵام بە ھەمان شێوە ڕەت کرایەوە لەلایەن حکوومەتی ناوەندی.[٥] ئەمەش وا دەکات یاریکردنی یارییەکانی کارد بە ئۆنلاین وەک ڕومی، پۆکەر، و ھتر لە ڕووی یاسایییەوە مەترسی ھەبێت.

شانشینی یەکگرتوو - بەریتانیا دەستکاری

لە بەریتانیا، یاسای قومارکردنی ٢٠٠٥ ھەموو بابەتەکانی قومارکردنی ئۆنلاین بەڕێوە دەبات، ڕێی گرت لە ماڵپەڕەکانی گرەوی ئۆنلاین کە ڕێگەپێدانی قومارکردنی دەرەوەیان ھەبێت و ناتوانن گرەوی ئۆنلاین پێشکەش بە ھاووڵاتیانی بەریتانی بکەن. لە ٢٠١٤. حکوومەتی بەریتانیا یاسایەکی نوێی کردە سەر پرۆژە یاسایی قومارکردنی ٢٠١٤ کە زیادەیەک بوو بۆ یاسا سەرەکییەکەی ٢٠٠٥، پێویستی دەکرد وەگەرخەرەکانی دەرەوەی قومار کردنی ئۆنلاین یاریزانانی بەریتانی ڕازی بکەن تا بتوانن ڕێگەپێدانی بەریتانیایان ھەبێت. ئەم ڕێکخستنە نوێیە داوای لە وەگەڕخەرەکان دەکرد کە ١٥٪ باجی بەکاربردن دابنێن (POCT)، شتێک بوو کە وای کرد بەشێک لە وەگەرخەرەکان بەریتانیا بەجێ بھێڵن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم بەجێھێشتنە زۆری نەخایاند و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سودەکان زیاتر بوون لە بەرەبەستەکان، بەھۆی ئەوەی بەریتانیا یەکێکە لە بازاڕە گەورەکان بۆ قومارکردنی ئۆنلاین.

لە ٢٠١٩ کۆمسیۆنی قومارکردنی شانشینی یەکگرتوو (UKGC) چەند پێوانەیەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت لەلایەن گازینۆکانی ئۆنلاین و مۆبایل تا قومارکردنی خوار تەمەنی یاسایی کەم بێتەوە لەگەڵ ئامانجی زیادکردنی ڕوونی و دادپەروەری.[٦] ئەم پێوانە نوێیانە داوا لە گازینۆکان دەکات کە بەکارھێنەرەکان ناسنامەی خۆیان و تەمەنیان بسەلمێنن بۆ ئەوەی بتوانن قومار بکەن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستکاری

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یاسایی بوونی قوماری ئۆنلاین چەندین دیبەیتی لەسەر کراوە و جیاوازە لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی تر. فەرمانی زۆرەملێی نایاسایی بوونی قومارکردنی ئینتەرنێت لە 2006 (UIGEA) توانای بانکەکان و ڕێکخەرانی پارەدان سنووردار دەکات کە کار بکەن لەگەڵ ماڵپەڕەکانی قومارکردنی ئینتەرنێت کە ڕێگە پێنەدراون لەژێر یاساکانی فیدراڵی یاخود ویلایەت. لەگەڵ ئەوەشدا، پێناسەی یاسایی بوون یاخود نەبونی ماڵپەڕی قومارکردنی ئینتەرنێت ناکات. بە گشتی وا دادەنرا کە یاسای تەلی فیدراڵی ھەموو جۆرەکانی قومار کردنی ئۆنلاین قەدەغە دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١١، بەڕێوەبەرایەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان لێدوانێکی بڵاوکردەوە کە ڕونی دەکردەوە یاسایی تەل تەنیا بەسەر ماڵپەڕەکانی گرەوی وەرزشی جێبەجێ دەبێت و بۆ ماڵپەڕەکانی گازینۆی ئۆنلاین، پۆکەر و یانسیب نییە،[٧][٨] پێناسەی یاسایی بوونی بۆ ویلایەتەکان خۆیان بە جێھێشت. چەند ویلایەتێکی دیاریکراو وەک نیڤادا، دێلاوار، و نیوجێرسی پرۆسەی بە یاسایی کردنیان دەست پێکرد و قومار کردنی ئۆنلاینیان ڕێکخست و چاوەڕوان دەکرێت ڕێکخستنەکە بەردەوام بێت لەسەر بنەمای ویلایەت بە ویلایەت

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Last Bets: around the world in online casinos -- first stop, Gibraltar". Crikey (بە ئینگلیزی). 2011-06-22. Retrieved 2022-04-06.
  2. ^ "SA punters being 'punished by Government tax grab', betting agency says". ABC News (بە ئینگلیزی). 2016-08-01. Retrieved 2022-04-06.
  3. ^ "Alcohol and Gaming Commission of Ontario |". www.agco.ca. Retrieved 2022-04-06.
  4. ^ Crowne-Mohammed, Emir Aly; Andreacchi, Roberto (2009-08). "The (Un)availability of Common Law Remedies for Victims of Online Gambling Fraud". Gaming Law Review and Economics. 13 (4): 304–309. doi:10.1089/glre.2009.13405. ISSN 1097-5349. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  5. ^ "Centre: Let SC decide if rummy, poker are gambling". The Indian Express (بە ئینگلیزی). 2014-09-26. Retrieved 2022-04-06.
  6. ^ Miller, George (2019-02-11). "UKGC: New rules to make online gambling in Britain fairer and safer". European Gaming Industry News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-06.
  7. ^ "Gambling in California". web.archive.org. 2017-01-18. Retrieved 2022-04-06.
  8. ^ Vardi, Nathan. "Department Of Justice Flip-Flops On Internet Gambling". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-06.