کاترین ئان بۆسوۆرت (بە ئینگلیزی: Catherine Ann Bosworth، لەدایکبووی ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣)، زیاتر بە کەیت بۆسوۆرس ناسراوە، ئەکتەرێکی ئەمریکییە. کەیت دەستی بە کاری نواندن کرد بە ڕۆڵی بێلا بانکز لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی گەنجە ئەمریکییەکان. بە نواندن لە فیلمی بلو کراش (٢٠٠٢) ناوبانگی دەرکرد. دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە فیلمی خاکی سەرسووڕھێن ڕۆڵی کچە ھاوڕێی ھەرزەکاری ئەکتەری پۆرن جۆن ھۆڵمزی بینی کە ڤال کیلمەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕا. لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆسوۆرت ڕۆڵی ساندرا دەی لە فیلمی ئەودیو دەریادا بینی. لەو کاتەوە کەیت ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمە دیارەکاندا گێڕاوە، لەوانە فیلمی سووپەرمان دەگەڕێتەوە وەک لۆیس لەین لە ساڵی ٢٠٠٦ و فیلمی ٢١ لە ساڵی ٢٠٠٨. لە ساڵی ٢٠٠٨ کەیت بۆسوۆرت کارە ھونەرییەکەی خۆی وەک مۆدێلێک بەناونیشانی کالڤین کلاین و وتەبێژی کۆمپانیای کۆج فراوانتر کرد.

کەیت بۆسوۆرت
لەدایکبوون (١٩٨٣-٠١-٠٢) ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ (تەمەن ٤١ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونCatherine Anne Bosworth
ھاوسەرMichael Polish
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Orlando Bloom، Alexander Skarsgård، Matt Czuchry، جەستن لۆنگ
زمانی زگماکیزمانی ئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
پیشەئەکتەر، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، نمایشکار
پەروەردەCohasset High School
دەستپێکی چالاکی١٩٩٧
ئایینبودیزم
ڕەنگی چاوشین، hazel
ڕەنگی قژblond hair
باری تەندرووستیheterochromia iridum

سەرچاوەکان

دەستکاری