کەوتنی قوستەنتینە

پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی لە ساڵی ١٤٥٣ی زایینی، لەلایەن سوڵتانی عوسمانی محەممەد داگیرکرا

کەوتنی قوستەنتینیە (یۆنانی: Άλωση της Κωνσταντινούπολης، تورکی نوێ: İstanbul'un Fethi، بە تورکیی عوسمانی: استانبول فتحی یان قسطنطینیہ فتحی)، بریتییە لە ناوێک کە بە یەکێک لە دیارترین ڕووداوەکانی مێژوو دادەنرێت، بریتییە لە کەوتنی شاری قوستەنتینیە پایتەختی ئیمپراتۆریەکی بیزەنتی بەدەستی موسڵماناندا کە نوێنەرایەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، دوای گەمارۆدانێک کە چەند ھەفتەیەکی خایاند بە سەرۆکایەتی سوڵتانی گەنجی تەمەن بیست و یەک ساڵ، محەممەدی دووەم کوڕی موراد عوسمانی، دژی ھاوپەیمانییەک کە پێکھاتبوو لە بیزەنتینییەکان و ڤێنیزییەکان و جەنەواییەکان بە سەرۆکایەتی قەیسەر ئیمپراتۆری ڕۆما کۆنستنتین پالێۆلۆگۆسی یازدەھەم. گەمارۆدانەکە بۆ ماوەی پەنجا و پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، لە ھەینی ٢٦ی ڕەبیعەلئەوەل دەستی پێکرد تا سێشەممە ٢١ی جومادەلئوولا لە ساڵی ٨٥٧ کۆچی، بەپێی ڕۆژژمێری کۆچی، کە ھاوتایە لەگەڵ ٥ی نیسان تا ٢٩ی ئایاری ١٤٥٣ی زایینی، بەپێی ڕۆژژمێری ڕۆمی کاتێک بەرگرییەکانی ڕۆمەکان ڕووخا و شارەکە بووە نێچیرێکی ئاسان بۆ عوسمانییەکان.

کەوتنی قوستەنتینە
بەشێکە لەByzantine–Ottoman Wars، Ottoman Wars in Europe
وڵاتئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی
جێقوستەنتینە
پۆتانی شوێن٤١°١′٤٨″N ٢٨°٥٦′٦″E
کاتی ڕوودان٢٩ی ئایاری ١٤٥٣
ڕێکەوتی دەستپێکردن٦ی نیسانی ١٤٥٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٩ی ئایاری ١٤٥٣
بەشداربووئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی
Map

داگیرکردنی قوستەنتینە کۆتاییھاتنی ھەوڵە ئیسلامییەکانە بۆ لکاندنی ئەم شارە بە دەوڵەتی خەلافەت، کە لە سەرەتای سەردەمی ئەمەوییەکانەوە لە سەردەمی خەلافەتی موعاویە بن ئەبوو سوفیان دەستی پێکرد و لە سەردەمی عەباسیدا بەردەوام بوو، تا لە سەردەمی عوسمانیدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا ئەم ڕووداوە (جگە لە داگیرکردنی دوو ناوچەی تری ڕۆمانی لە دواتردا) کۆتایی ھاتنی ئیمپراتۆریەتی بیزەنتین بوو و تا ڕادەیەکی زیاتر لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی کە بەردەوام بوو لە بوونی وەک شێوەی ڕۆمای ڕۆژھەڵات، دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی ١٥٠٠ ساڵ بەردەوام. [١] ھەروەھا داگیرکردنی قوستەنتینە لەلایەن عوسمانییەکان لێداێکی پڕ لە ئازار بوو لە جیھانی مەسیحی و پاپایەتی کاسۆلیکی، سەرەڕای جیاوازی و ناکۆکی ڕێبازی و بیروباوەڕ لەنێوان کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات و کڵێسای کاسۆلیکی ڕۆژاوا، چونکە شارەکە بەربەست بوو لەبەردەم دەستدرێژی ئیسلامی بۆ سەر ئەورووپا، و کاتێک ڕووخا عوسمانییەکان دەیانتوانی بەبێ ترس داگیرکردنەکانیان بەرەو پێشەوە بچن.

دوای ئەوەی‌ بە تەواوی داگیرکرا، سوڵتان محەممەدی دووەم پایتەختی شانشینی خۆی لە شاری ئێدیرنە گواستەوە بۆ قوستەنتینە و ناوی لێنرا «ئیسلامبووڵ»، بە واتای «تەختی ئیسلام»، [٢] و سوڵتانیش پێی دەگوترا «فەتحکار» یان «ابو الفتح». ژمارەیەکی زۆر لە زانا و فەیلەسوفەکانی شارەکە، لە ڕۆما و ئەوانی ترەوە، بەرەو وڵات و میرنشین و شانشینەکانی ئەورووپای دراوسێ بەڕێکەوتن، پێش ئەوەی گەمارۆکە بەسەر پایتەختەکەیاندا بکرێت و پاش ھەڵگرتنی، و زۆربەی ئەو ڕێبوارانە لە ئیتاڵیا مانەوە ڕۆڵیان ھەبوو لە زیندووکردنەوەی زانست و زانیارییە جیاوازەکانی ئەوێدا، کە ئەو وڵاتەی کردە پێشەنگی ڕێنێسانسی ئەورووپی.[٣]

کەوتنی قوستەنتینە ڕووداوێکی گرنگ بوو لەسەر ئاستی ئیسلامی و جیھانی، لەسەر ئاستی ئیسلامی چونکە پێغەمبەر محەممەد کە موسڵمانان پێیان وایە لە مێژە پێشبینی ئەمەی کردووە بانگەشەی بۆ کردووە و وتەکانی ھاتەدی، ئەمەش لوتکەی زنجیرەیەک سەرکەوتنی ئیسلامی بوو و پاڵنەر و بزوێنەرێکی بەھێزی جیھاد لە دژی شانشینەکانی ئەورووپا، لەسەر ئاستی جیھانی زۆرێک لە مێژوونووسان بە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاست و سەرەتای سەدە نوێیەکانیان زانی.[٤][٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Momigliano & Schiavone (1997), Introduction ("La Storia di Roma"), p. XXI
  2. ^ تاريخ الدولة العليَّة العُثمانيَّة (العاشرة ed.). بەیرووت-لوبنان: دار النفائس. 1427کۆچی-2006م. p. 164. ISBN 9953-18-084-9. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ البعلبكي، منير (نوڤمبر 1992م). المصوَّر في التاريخ. Vol. الجزء السادس. بەیرووت-لوبنان: دار العلم للملايين. p. 124. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ https://web.archive.org/web/20180830174454/https://islamqa.info/ar/203078
  5. ^ https://web.archive.org/web/20091214174250/http://www.encyclopedia.com:80/doc/1G1-155920054.html