ئێدیرنە

شارێک لە تورکیا

ئێدیرنە (بە تورکی: Edirne) یەکێک لە شارەکانی تورکیا لە ناوچەی تراکیا، دەکەوێتە بەشی دووری باکووری ڕۆژئاوای بەشی ئەورووپی کۆماری تورکیا، نزیک سنوورەکانی وڵاتانی بولگاریا و یۆنان، کە ٧ کم لە سنوورەکانی یۆنان ھەروەھا ٢٠ کم لە سنوورەکانی بولگاریاوە دوورە، وەک چۆن ڕووباری ماریتزا پێیدا تێدەپەڕێت، و ناوەکەی پێش دەسەڵاتی عوسمانییەکان ئێدریەنۆپڵ بووە.[٢]

ئێدیرنە
لە سەرەوە بۆ خوارەوە، چەپ بۆ ڕاست: مزگەوتی سەلیمییە، پردی مێریچ، مزگەوتی کۆن، زانکۆی تراکیە (پێشتر (کاراغاچ) وێستگەی شەمەندەفەر)، مزگەوتی سێ بەڕێزەکە، کڵێسای گەورەی ئێدیرنە، ھۆڵی شارەوانی، مێژوویی ئێکسپرێس.
نەخشەیەک کە شوێنی ئێدیرنە نیشان دەدات
لۆگۆی فەرمیی ئێدیرنە
ئێدیرنە is located in تورکیا
ئێدیرنە
ئێدیرنە
شوێنەکەی لە تورکیا
ئێدیرنە is located in Marmara
ئێدیرنە
ئێدیرنە
شوێنەکە لە تورکیا لە ھەرێمی مەڕمەڕە
ئێدیرنە is located in ئەورووپا
ئێدیرنە
ئێدیرنە
شوێنەکە لە حەوزی دەریای ناوەڕاست
پۆتانەکان: 41°40′37″N 26°33′20″E / 41.67694°N 26.55556°E / 41.67694; 26.55556پۆتانەکان: 41°40′37″N 26°33′20″E / 41.67694°N 26.55556°E / 41.67694; 26.55556
Country تورکیا
Regionمەرمەڕە
پارێزگائێدیرنە
دەسەڵات
 • Mayorڕەجەب گورکان (CHP)
 • Governorدورسون عەلی شاھین
ڕووبەر
 • Province٦٬٠٩٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬٣٥٤ میلی چوارگۆشە)
 • City٨٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٢٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٤٢ مەتر (١٣٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • چڕی١٩٦٫٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٠٩ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • Province
٤٠٧٬٧٦٣
 • City
١٦٥٬٩٧٩
ناوچەی کاتیUTC٣+ (TRT)
Postal code
٢٢٠٠٠
کۆدی تەلەفۆن(٩٠+) ٢٨٤
Licence plate٢٢

دامەزراندن دەستکاری

ئیمپراتۆری ڕۆمانی ھادریان لە سەدەی دووەمی زایینی شاری ئێدیرنە دامەزراند، بەڵام دوای ئەوە ڕۆمەکان کەوتن بوو بە شارێکی یۆنانی، دوای ئەوە عوسمانییەکان لە ساڵی ١٣٦٢ی زایینی دەستی بەسەردا گرت و بووە پایتەختیان لە ساڵی ١٣٦٥ی زایینی تا ساڵی ١٤٥٣ی زایینی. و ئێستا پایتەختی پارێزگاکەیە کە بە ھەمان ناویش ناوی لێدەنرێت.

لە نێو باڵەخانە بەناوبانگەکانیدا مزگەوتێکە کە لەلایەن سوڵتان سەلیمی دووەمەوە لە ساڵی ١٥٧٥ی زایینی دروستکراوە، ھەروەھا دیزاینەکەی لەلایەن تەلارسازێکی بەناوبانگی سینان ئاغا دروستکراوە، مەنارەکانی بەرزترین منارەکانی تورکیان کە بەرزی ھەریەکەیان ٧٠.١ مەتر دەبێت، ھەروەھا کونسوڵخانەکانی بولگاریا، ئەڵمانیا، یۆنان، ڕۆمانیا و سلۆڤاکیای تێدایە ھەروەھا زانکۆی تورکیای لێیە، ناوچەییە و پێکھاتەی جولەکەی ھەیە.

ئێدیرنە و ناوچەکانی دەوروبەری بە درێژایی سەدەکان لە ١٦ شەڕی یەکلاکەرەوە کەمتر نەبوون، دیارترینیان دوو شەڕی گەورە بوون، یەکەمیان لە نێوان لیسیستۆس و کۆنستنتین ئیمپراتۆری ڕۆمدا بووە کە لیسیستۆس لە ساڵی ٣٧٣ی زایینیدا شکستی ھێناوە، سەبارەت بە شەڕی دووەمیش لە ساڵی ٣٨٧ی زایینی بوو کاتێک ئیمپراتۆر ڤالانی ڕۆمانی لەکاتی شەڕکردنی لەگەڵ گۆتەکاندا شکستی ھێنا وە ھەر لەوێش کۆچی دوایی کرد.

سوڵتان مورادی یەکەم بە سەرکەوتنی بەسەر یۆنان لە ساڵی ١٣٦٣ی زایینی شاری ئێدیرنەی داگیرکرد و ناوی لێنا “ئێدیرنە” (بە تورکی: Edirne).

ڕووسەکان لە ساڵی ١٨٢٩ی زایینی تا ١٨٧٨ی زایینی ئێدیرنەیان داگیر کرد و مەرجی ئاشتییان لە نێوانیاندا واژۆ کرد کە مەرجیان ئەوە بوو کە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەستبەرداری دەمی ڕووباری دانووب بێت و دانبنێت بە سەربەخۆیی یۆنان، ئێدیرنە چەند وڵاتێک لەوانە ڕووسیا بە نۆرە دووجار لە سەدەی نۆزدەھەمدا حوکمڕانییان کرد، و بولگاریاش لە ساڵی ١٩١٢ی زایینی.

شارەکە لە ساڵی ١٩٠٥ لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەکدا وێران بوو، لە ساڵی ١٩٠٥دا نزیکەی ٨٠ ھەزار کەسی تێدا بوو، لەو ژمارەیە ٣٠ ھەزار کەسیان موسڵمان بوون (تورک و ھەندێکیش ئەلبانی و دۆم و چەرکەس) ٢٢ ھەزار یۆنانی، ١٠ ھەزار بولگاری، ٤ ھەزار ئەرمەنی، ١٢ ھەزار جولەکە، و ٢٠٠٠ لە ڕەگەزە ئایینییەکانی دیکە.[٢]

کڵێسا دەستکاری

شارەکە ١١ کڵێسای تێدایە کە دوو کڵێسایان بولگاری و ٩ دانەیان کڵێسای یۆنانییە.[٢]

ئابووری دەستکاری

ئابووری ئێدیرنە زۆر پشت بە کشتوکاڵ دەبەستێت، و ٧٣٪ی دانیشتووانەکەی لە بواری ماسیگرتن و کشتوکاڵیدا کاردەکەن، ھەروەھا بەرھەمێکی زۆر ھەیە کە لە ناوچە نزمەکاندا دەچێنرێت کە بەرھەمھێنانێکی کشتوکاڵی مامناوەندە، ھەروەھا وەبەرھێنانێکی زۆر کراوە بۆ گەشەپێدانی بەرھەمی کێڵگەیی. چاندنی گەنمەشامی و چەوەندەری شەکر و گوڵەبەڕۆژە و شووتی و تەماتە و باینجان و ترێ بەربڵاوە. کشتوکاڵ لەھەرێمەکە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتووە.

ھەروەھا ھەرێمەکە توانای گەشتیاری ھەیە بەھۆی بوونی چەندین شوێنی گەشتیاری مێژوویی و سروشتی، ئەمەش وایکرد گەشتوگوزار ببێتە یەکێک لە پێکھاتە سەرەکییەکانی گەشەی ئابووری شارەکە لەم ساڵانەی دواییدا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "HGK" (PDF). General Command of Mapping. ١ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ "أدرنة", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2022-12-19, retrieved 2023-02-08