کەمکردنەوە (فیلم)
کەمکردنەوە (بە فارسی: تفریق؛ بە ئینگلیزی: Subtraction) فیلمێکی درامی و نیۆ نوار و ھەستبزوێنی ئێرانییە لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە، فیلمەکە لەلایەن مانی حەقیقی کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە.[١] لەم فیلمەدا تەرانە عەلیدۆستی و نەوید محەممەدزادە ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[٢] یەکەم نمایشی جیھانی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی تۆرنتۆ بوو لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ نمایشکرا.
کەمکردنەوە (فیلم) | |
---|---|
دەرھێنەر | مانی حەقیقی |
بەرھەمھێنەر | مەجید متەڵەبی |
نووسەر | مانی حەقیقی ئەمیر ڕەزا |
ئەکتەران | تەرانە عەلیدۆستی نەوید محەممەدزادە |
مۆسیقا | ڕامین خوشە |
وێنەگری سینەمایی | مورتەزا نەجەفی |
مۆنتاژ | مەیسەم مەولایی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | Iranian Independents |
بڵاوکردنەوە | Films Boutique |
دەرچوون | لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی تۆرنتۆ |
ماوەی فیلم | ١٠٧ دەقە |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی |
کورتە
دەستکاریفەرزانە (تەرانە عەلیدۆستی) گەنجێکی ڕاھێنەری شۆفێرییە و لەگەڵ ھاوسەرەکەی جەلال (نەوید محەممەدزادە) دەژی. ڕۆژێک مێردەکەی دەبینێت کە دەچێتە ناو ماڵی ژنێکی نەناسراوەوە. کاتێک ڕووبەڕووی جەلال دەبێتەوە، جەلال پێی دەڵێت کە ئەو لەو کاتەدا لە شار نەبووە. دواتر جەلال بڕیار دەدات بۆ خۆی ماڵەکە بپشکنێت. کاتێک جەلال دەگاتە ئەوێ، ژنێک بە ناوی بیتا دەناسێت کە ڕوخساری ھاوشێوەی ھاوسەرەکەیەتی فەرزانە. بە سەرسووڕمانەوە وێنەی ھاوبەشەکانیان بەراورد دەکەن، ھاوسەرەکەی بیتاش ھاوشێوەی جەلال دەردەکەوێت.
ئەکتەرەکان
دەستکاری- تەرانە عەلیدۆستی وەک فەرزانە
- نەوید محەممەدزادە وەک جەلال
- سوھەیلا ڕەزەوی
- سەعید چنگیزیان
- عەلی باغەری
- وەحید ئاغاپوور
- ئیسماعیل پۆرێزا
- فەرھام عەزیزی
- گیلدا ڤیشکی[٣]
بەرھەمھێنان
دەستکاریپێش بەرھەمھێنان
دەستکاریدوای ئەوەی لە ٢٣ی گوڵانی ٢٠٢٠دا کاستی فیلمەکە ڕاگەیەندرا، ئاژانسەکانی ھەواڵ بەشداری نەوید محەممەدزادە و پەریناز ئیزەدیار ڕاگەیاند. ئەم دووانە پێشتر لە فیلمەکانی وەک ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ و مەتری شەش و نیو و سوورپێست دەرکەوتوون.
دەرھێنەرو نووسەری فیلمەکە حەقیقی ھۆکاری بەشداری نەکردنی پەریناز ئیزەدیار بەھۆی کۆرۆنا و پابەندبوونی ئەکتەرەکان لە پڕۆژەکانی دیکەدا ناوبرد و وتی: "پەریناز ئیزەدیار لە کاتی راھێنانەکاندا ئەوەندە نایاب بوو کە بەڕاستی بەداخەوەم کە نەیتوانی بەشدار بێت لەگەڵمان. لە لایەکی دیکەشەوە وتی ئەوە نیعمەتێکی گەورەیە کە دەرفەتم بۆ ڕەخسا کار لەگەڵ تەرانە عەلیدۆستی بکەم.[٤]
وێنەگرتن
دەستکاریوێنەگرتنی فیلمی کەمکردنەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکرد، ڕووداوەکانی وەک پەتای کۆڤید-١٩ و جێگرتنەوەی تەرانە عەلیدۆستی لەبری پەریناز ئیزەدیار، وای کرد فیلمەکە نەتوتنێت بەشدار بێت لە چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر.[٥]
سەرەتا بڕیار بوو فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ دروست بکرێت، بەڵام دوای ئەوەی حەقیقی تووشی کۆڤید-١٩ بوو، وێنەگرتنی تا مانگی ئازاری ٢٠٢١ دواخرا، لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، وێنەگرتنی ڕاگیرا. وێنەگرتنی فیلمی کەمکردنەوە لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ تەواو بوو، و چووە ناو قۆناغی دوای بەرھەمھێنان.[٦]
بڵاوکردنەوە
دەستکاریبڕیار بوو فیلمەکە لە چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایش بکرێت، بەڵام نەیتوانی بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکات چونکە غۆناغی دوای بەرھەمھێنانی تەواو نەبوو.[٧]
فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ نمایشکرا.[٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «فیلمبرداری «تفریقِ» مانی حقیقی، با ترانه علیدوستی و نوید محمدزاده آغاز شد». خبرآنلاین (بە فارسی). ٨ی ئازاری ٢٠٢١. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «عدم حضور فیلم مانی حقیقی در جشنواره فجر امسال». www.salamcinama.ir. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «نوید محمدزاده و پریناز ایزدیار در «تفریق»». ایسنا (بە فارسی). ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «فیلمبرداری "تفریق" متوقف شد». ایمنا (بە فارسی). ١٢ی نیسانی ٢٠٢١. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «اولین تصویر از «تفریق» مانی حقیقی ڕونمایی شد/ پایان تدوین فیلم | پایگاه خبری صبا». پایگاه خبری صبا – آخرین اخبار فرهنگ و هنر | سینما و تلویزیون (بە فارسی). ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ««تفریقِ» مانی حقیقی، به جشنواره فجر نمیرسد». خبرآنلاین (بە فارسی). ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Subtraction – Films Boutique». filmsboutique.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٩ی ئابی ٢٠٢٢. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «World Premiere Of SUBTRACTION At TIFF Platform – Films Boutique». filmsboutique.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)